کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیيه‌كی زۆری عه‌ميد (خاليد كوره‌چی) له‌ ناو پاريزگای هه‌ولێر

Monday, 05/09/2011, 12:00


ئه‌فسه‌رێكی ياساناس هيچ شتێك له‌وه‌ كاره‌سات تر نیيه‌، كه‌ پياوان و ئه‌فسه‌رانی و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خۆيان ، ئه‌من و ئاسايش و ئۆقره‌يی هاولاتيان تيك بده‌ن و بيشێوينن! له‌وه‌ش كاره‌سات تر ئه‌وه‌يه‌، كه‌ ئه‌و مه‌خلوقانه‌ دزيی و راوه‌رووت و گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و سامانی تايبه‌ت و گشتی بخه‌نه‌ ژێر ده‌ستی خۆيانه‌وه‌ به‌ ڕيگه‌ی ناياسايی و ناشه‌رعی يه‌وه‌؟.
كاتێ شه‌شه‌می ئاماده‌يم ته‌واو كردوو، چومه‌ كۆليژی ياساوه‌، ئه‌وه‌نده‌ دلم به‌و پيشه‌يه‌ خۆش بوو، كه‌ پۆليسی به‌ گشت شێوازه‌كانيه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكرن و پاراستان و به‌رگريكردنه‌ له‌ ماڤی خه‌ڵكی و، هه‌نگاونانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ريی ياسا بچه‌سپيت و، هه‌مووان هه‌ست به‌ بوونی خۆمان بكه‌ين.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بوو، كه‌ نه‌جمه‌يه‌كم وه‌رگرت و، له‌ بنه‌كه‌يه‌كی پۆليس دايانام، تا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم به‌ويژدانه‌وه‌ راپه‌ڕينم !
له‌ هه‌فته‌يی يه‌كه‌م په‌تی نائوميدی گه‌ردنی گرتم، هه‌ر له‌ پاسه‌وانه‌كه‌وه‌ تا به‌رپرسی بنه‌كه‌كه‌، ده‌تگووت بۆ گيرڤانپركردن و دزيی و هه‌ل لوشينی سامانی گشتی و تايبه‌تيه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر يه‌كيك هه‌له‌ی بكردايه‌و ڕێی بكه‌وتايه‌ته‌ ئه‌و بنهكه‌ يه‌، ئيلا و بيلا هه‌ر شتێكيان لي ده‌سه‌ند، هه‌ركه‌سه‌ به‌ پيشه‌ی خۆی، قه‌ساب به‌ گۆشته‌وه‌، زيرينگه‌ر به‌ زيره‌و دۆلاره‌وه‌، سه‌زه‌ فرۆش به‌ عه‌لاگه‌ ته‌ماته‌وه‌!
دواتر چوومه‌ به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی هه‌ولير، ئه‌وه‌ هه‌ر مه‌پرسه‌ له‌ بنكه‌ی پۆليس خراپتر بوو!
ئه‌مان به‌ عه‌يارو قه‌باره‌يه‌كی زياتر تاوانيان ده‌كرد، ده‌يان سيناريۆيان دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دريژه‌ به‌ دزيی و گه‌نده‌لی و تاوان بده‌ن، ئه‌وه‌شيان زياد كردبوو، ده‌وله‌مه‌نده‌كانيان به‌ شيوازی نوي هه‌لته‌كاندبوو، ئيتر له‌ بودجه‌ی خۆيان و مووچه‌ی سيبه‌رو بن ديوارو پاره‌ی به‌نزين و خواردنی ميزانيه‌ی زياتر له‌ ١٠٠٠ پۆليسی سيبه‌ر كه‌ وه‌زيری ناوخۆ تا عه‌بدولخالق و رائيد تاريقی حه‌ره‌كات هه‌موويان شه‌ريك بوون!
گوازرامه‌وه‌ بۆ ديوانی پارێزگای هه‌وليرو، گه‌وره‌ترين تاوانبارو دزو گه‌نده‌ل وساخته‌كارو ته‌زويرچيی وڕه‌شوه‌ خۆری عه‌ياره‌ ٢٤ م ناسی ئه‌ويش، عه‌ميد خاليد كوره‌چی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆيی پارێزگای هه‌ولير، كه‌ كورد واته‌نی له‌ نێوان هه‌ردوو چاودا لوتی ده‌دزيی!
پيش ٣١ی ئاب عه‌ميد خاليد كوره‌چی، له‌ نووسينگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ركی كاديری نووسينگه‌ی ده‌بينی و،دوای ٣١ی ئاب بووه‌ پارتی و عه‌ياره‌ ٢٤ ی دوبه‌يی!
له‌لايه‌ن فرانسۆ هه‌ريريه‌وه‌ وابه‌سته‌ كرا به‌ پاراستنه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ ڕێنيشانده‌ری پياوانی پاراستن بۆ دۆزينه‌وه‌ی ئه‌ندامان و كه‌سه‌ نزيكه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سول و دواتريش وه‌ك پاداشت كرايه‌ موقه‌ده‌م و، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی رۆليان دايه‌، تا به‌
هه‌موو شيوه‌يه‌ك دژايه‌تی يه‌كيتی و به‌تايبه‌تی كۆسره‌ت و داروده‌سته‌كه‌ی بكات ئه‌وه‌شی باش كرد!
ئه‌وه‌نده‌ سيخوری بۆ پاراستن كرد، كرايه‌ عه‌قيد و به‌به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پاريزگای هه‌ولير دانراو، ئيستاش كراوه‌ته‌ عه‌ميد..!
ليروه‌ باسی هه‌نديك له‌ دزيی و گه‌نده‌لی و ساخته‌كاريه‌كان و به‌رتيل وه‌رگرتنه‌كانی عه‌ميد خاليد كوره‌چی تان بۆده‌كه‌م بويژدانه‌وه‌!
به‌ هۆی پله‌و پۆسته‌كه‌يوه‌، له‌ زۆربه‌ی ليژنه‌كان دانراوه‌و، چونكه‌ دزيی بۆ ئاغاكه‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگاره‌ گه‌ندلبازه‌كه‌ هه‌ولێر ده‌كا، له‌ هه‌موو شوينه‌كان قسه‌ی باش ده‌روات.له‌ ليژنه‌كانی قه‌ربه‌ووكردنه‌وه‌ و كرێچێتی و دوكانه‌كانی نابوبازاری شێخه‌للاو دوكانه‌كانی له‌نگه‌ فرۆشان و ناوچه‌ی پيشه‌سازيه‌كانی باكورو باشوری و به‌شداری كردنی له‌ مساته‌حه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌وه‌نده‌ی من هه‌ستم پێكردبێ و زانيارم هه‌بووبي، ئه‌وا:
١٥ دوكانی له‌نگه‌ی بۆ خۆيی خوشك و براكانی و پاسه‌وانه‌كانی وه‌رگرتووه‌
٢٥ پارچه‌ زوه‌ی كرێچيتی بۆ خۆيی و خزمه‌كانی به‌ناوی وه‌هميه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شادی و گرده‌ ره‌شه‌
١٠ شوقه‌ی بۆ خويی و براو خوشكه‌كان و پاسه‌وانه‌ وه‌هميه‌كانی له‌وانه‌ی رێگای عه‌ينكاوه‌ وه‌رگرتووه‌
٨ پارچه‌ زه‌وی ناوچه‌ی پيشه‌سازی و ٢٠ پرۆژه‌ی بێ مساته‌حه‌ وه‌رگرتووه‌و له‌ زياتر له‌ ٢٠٠ پرۆژه‌ش وه‌ك كه‌سی دووه‌م بۆته‌ هاوبه‌ش و شه‌ريك
به‌و پێه‌ی ده‌سته‌لاتی ته‌واوی هه‌يه‌ بۆ مۆڵه‌ت دانی چه‌ك هه‌لگرتن، ئه‌وانه‌ی خۆی مه‌به‌ستيتی ڕه‌وانه‌ی ئاسايشيان ناكات به‌ پاره‌ و له‌م روويه‌شه‌وه‌، زياتر له‌ ٥٠٠ بازرگان و زيرينگرو مقاول و قاچاخچی و تاوانبار مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنيان بۆ كراوه‌ و، هه‌ريه‌كه‌يان به‌ پێی ئاستی خۆی دۆلارو زيرو پاره‌ی داوه‌و، هيچيان له‌ ٢٠٠٠ دۆلار كه‌متريان لي وه‌رنه‌گيراوه‌!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاروباری زۆر له‌به‌ر ده‌ستدايه‌و ده‌سته‌لاتی زۆری هه‌يه‌، مانگانه‌ مووچه‌ی ٢٠ پۆليسی بنديواری بۆ سه‌رف ده‌كريت له‌لايه‌ن به‌ڕيوه‌برايه‌تی پۆليسی هه‌وليره‌وه‌و له‌گه‌ل به‌نزينی رۆژانه‌ ته‌نها به‌شی خۆی ده‌فرۆشيته‌وه‌ كه‌ مانگی ٢٥٠٠ دوومليون و پێنج سه‌د هه‌زار ديناری بۆ ده‌نيرنه‌وه‌ ماله‌وه‌و ئه‌ويش كردويه‌ته‌ مووچه‌ی مانگانه‌ی ژنه‌كه‌ی!
له‌ شه‌قلاوه‌ دوو باخچه‌ی زۆر گه‌وره‌ كه‌ ڤيلای تيا دروست كراوه‌ هه‌يه‌و، له‌ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تيش باخيكی ره‌زو باخی ٢٥ دۆنم كريوه‌
له‌ شوقه‌كانی زه‌كه‌رياو گوندی ئيتالی و شاری خه‌ونه‌كانيش شوقه‌و ڤيلاو خانووی هه‌يه‌..هه‌مووی به‌ به‌رتيل و دزيی و گه‌نده‌لی و له‌ سامانی گشتی و تايبه‌ت بۆته‌ خاوه‌نی ئه‌و سامان و پرۆژهانه‌ و، به‌ پيی وته‌ی خزميكی له‌ ئه‌سته‌نبول و دوبه‌ی ودوو شوقه‌ی ٤ مليۆن دۆلاری كريوه‌!
خوينه‌ران باوه‌ربكه‌ن تا به‌كاريك نه‌يه‌نه‌ ناو ديوانی پاريزگای هه‌ولير نازانن چ ده‌زگايه‌كی تايبه‌ته‌ به‌تلانكردنی سامان و مولكی گشتی و تايبه‌تی..عه‌ميد خاليد كوره‌چی به‌ خۆيه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، ملازم ئه‌ول دوو نه‌جه‌ به‌ختيار كوره‌چی برازای كردۆته‌ فه‌رمانده‌ی ڕێكاری ناو شاری هه‌ولێر، كه‌ به‌ پيی ده‌سته‌لاته‌كان ده‌بێ ڕائيديكی پۆليس ببێته‌ فه‌رمانده‌ نه‌ك ملازمێكی دوو نه‌جمه‌!
راستيان گووتوه‌: ئه‌وه‌ی له‌مشك بي حه‌واڵ ئه‌دريت!
ملازم به‌ختياری برزای خاليد كوره‌چی له‌ به‌ر سه‌رانه‌ سه‌ندن و به‌رتيل و دزيی و گه‌نده‌ڵی ئاگای له‌ پۆليسه‌كانی خۆيشی نه‌ماوه‌، دوكانداری مۆبايل فرۆش و قۆمارخانه‌و گازينۆ و هۆتيل و چيشتخانه‌و دوكانه‌كانی ناوبازاری گه‌وره‌ به‌ قه‌سابه‌كانيشه‌وه‌ ده‌نالينن له‌تاو ئه‌م ملازمه‌ گه‌نده‌له‌، تا ئيستا ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم دووجار ڕائيد فه‌خره‌دين و هيرشی جيگری قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولير، ئه‌و راپۆرتانه‌يان گه‌ياندۆته‌ ناو وه‌زاره‌ت به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ميد خاليد ماميتی هه‌موو راپۆرته‌كان پشتگوي خراونو خراونه‌ته‌ سه‌هله‌ی مهملاته‌وه‌!
بروانن ملازم به‌ختياری فه‌رمانده‌ی ڕيكاری(انزيبات)ی هه‌ولير، بۆته‌ خاوه‌نی ٣ خانوو جگه‌له‌وه‌ی خۆی كه‌ هه‌موويان داوه‌ به‌كري، و له‌ سۆپه‌رماركيتيكی گه‌ركی كويستان شه‌ريكه‌و، مانگانه‌ هه‌موو ئه‌و دوكانی مۆبايل فرۆشانه‌ سه‌رانه‌ی خۆيان ده‌ده‌نه‌ به‌ختيار كوره‌چی و، مانگ هه‌بوو ٣٥ مۆباليی وه‌رگرتوه‌و هه‌ر به‌ خۆشيانی فرۆشتۆته‌وه‌و، دوو پاسی له‌ خه‌تی ناو شاری هه‌وليردايه‌و، ٣ جار زه‌وی نيشته‌جيبوون وه‌رگرتووه‌ و،ته‌نها له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دابووه‌ هه‌نديك قومارخانه‌ به‌ دزيوه‌و له‌گه‌ل ٥ چيشتخانه‌و گه‌س فرۆش و كافترياوه‌، به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی شه‌قامی باته‌، زياتر له‌ ٢٥ مليۆن ديناری وه‌ر گرتووه‌ وه‌ك به‌رتيل ته‌نها له‌ گازينۆ برتوقاله‌ی باته‌ وه‌ك رائيد فه‌خره‌دينی شاره‌وانی وتبووی، ١٠ مليۆن دينار وه‌رگرتووه‌، تا گازينۆكانی ديكه‌ نه‌يكه‌نه‌وه‌؟!
باوه‌ر بكه‌ن ئه‌وه‌ی من زانيومه‌ ئه‌وه‌نده‌يه‌و، خوا ده‌زاني چيتريان ده‌ستكه‌وتووه‌ به‌ دزيی و گه‌نده‌لی..ئه‌مه‌ به‌ڕيوه‌به‌رو فه‌رمانده‌ی هه‌وليرن ، بۆيه‌ كۆنترۆل كراوه‌..ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ نه‌بوونايه‌ ده‌بوو ئيستا وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ چ ئاستێكدابوايه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە