له كوردستانی عێراق؛ په‌لاماره‌كان، چالاكوانان ده‌كه‌نه ئامانج
Wednesday, 29/06/2011, 12:00
له ئینگلیزیه‌وه: شوان بورهان له‌كی-سایتی سبه‌ی
له دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێكی مافه‌كانی مرۆڤ برینداركرا، ئه‌مڕۆ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (Amnesty International) رایگه‌یاند كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی عێراق به زوترین كات ده‌ستبكه‌ن به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌و په‌لاماردانانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌یه.
شه‌وی یه‌ك شه‌ممه كاروان كه‌مالی پارێزه‌ر كه پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ده‌كرد له‌گه‌ڵ دو كه‌سی تر راسه‌وخۆ ته‌قه‌ی لێكرا.
(مالكۆلم سمارت) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا رایگه‌یاند: "هۆكاری به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕبكرێت به‌وه‌ی كاروان به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه كه پشتگیری خۆپیشانده‌رانی كردوه كراوه‌ته ئامانج ".
مالكۆلم راشیگه‌یاند: "ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پاك و سه‌ربه‌خۆ له‌و په‌لاماره بكات و به‌رپرسانی بدرێنه دادگا و په‌لاماری سه‌ر پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ درێژه‌ی نه‌بێت".
كاروان له نزیكه‌ی سه‌عات 11:30ی شه‌ودا كاتێك كه له رێستۆرانتێك له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی هاتۆته ده‌ره‌وه و له ئوتومبیله‌كه‌ی نزیك بوه‌ته‌وه كه له گه‌راجێكی نزیك بوه، ته‌قه‌ی لێكراوه.
كه‌سێكی چه‌كدار به جلی كوردیه‌وه له شوێنێكی نزیكه‌وه پێنج فیشه‌كی ته‌قاندوه و یه‌كێكیان به‌ر قاچی چه‌پی ئه‌و پارێزه‌ره كه‌وتوه و بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت.
كاتێكیش فیشه‌كێكی تر به‌ر دیواره‌كه كه‌وتوه هاوڕێكه‌ی كاروان و كارمه‌ندی گه‌راجه‌كه پارچه‌یان به‌ركه‌وته‌وه.
ده‌ڵێن كه‌سێكی تر له ئۆتۆمبێلێكدا چاوه‌ڕوان بوه و یارمه‌تی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت.
كاروان كه‌مال به رێكخراوه‌كه‌ی وتوه كه پێشتر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی لێنه‌كراوه، به‌ڵام بیستویه‌تی كه خه‌ڵكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ناسراویان پێگه‌یشتوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پشتگیری خۆپیشاندانیان كردوه.
خۆپیشاندانی رۆژانه له 17ی شوباتدا به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له شه‌قامه‌كانی سلێمانی و هه‌ندێ شاری تر ده‌ستی پێكرد بۆ داوای ریفۆرمی سیاسی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له حكومه‌تدا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌دا 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش ده‌ستگیركران. هێزه ئه‌منیه‌كان هێزی زیاد له پێویستیان له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا و ته‌قه‌یان له هه‌نێكیان كرد، هه‌روه‌ها دو كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كانیش كوژران.
كۆمیته‌یه‌ك له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كان پێكهێنرا بۆ دادگایی كردنی ئه‌و هاوڵاتی و ئه‌ندامانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كه به‌رپرسن له توندوتیژیه‌كان.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه به كاریگه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا ده‌ستی پێكردبو، له 19ی نیساندا به‌شێوه‌یه‌كی كوت‌وپڕ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه سه‌ركوتكرا كاتێك كه ده‌سه‌ڵات هه‌ر خۆپیشاندانێكی بۆ چاكسازی قه‌ده‌غه كرد.
هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران كه گومانیان لێده‌كرا گیراون و هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی خۆپیشانده‌ران ئه‌شكه‌نجه‌دران.
ئیسماعیل عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه یه‌كێك بو له چالاکوانانی خۆپیشاندانه‌كان، له دره‌نگانێكی شه‌ودا رفێندرا و ئه‌شكه‌نجه‌درا.
كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه جل و به‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره كورده‌كانیان له به‌ركردو ده‌موچوی خۆیان داپۆشیو، ئسماعیلیان برد بۆ شوێنێكی دور و پاشان لێنداو به چه‌قۆ برینداریان كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ‌كرد ئه‌گه‌ر جارێكی تر به‌شداری خۆپیشاندان بكات.
مالكۆلم ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵات پێوسته كۆتایی بێنێت به‌و په‌لامارانه‌ی كه سیاسه‌توانه‌كان و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤی كردوه به ئامانج، پێوسته مافی خۆپیشاندانی ئازادانه به خه‌ڵك بده‌نه‌وه و خه‌ڵكی كوردستان پێویسته رێگه بدرێن بۆ موماره‌سه‌كردنی مافی شه‌رعی خۆیان بۆ ئازادی راده‌ربڕین و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌بێ ترس".
سه‌رچاوه:
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست