هه‌ڵبهاردن له‌به‌ینی مه‌رگ و ئه‌تك كردن‌دا، ڕاپه‌ڕینی سوور و جامانه‌ی سوور
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤی لا گرنگ نه‌بێت دڕنده‌یه!
خوێنی مرۆڤ موقه‌ده‌سه یان جامانه‌ی سور و ڕه‌سمی سه‌رۆك؟
له‌م مه‌مله‌كه‌ته كه كوردستانه شۆڕشی چه‌واشه خوێنی مرۆڤه‌كانمان حه‌ڵاڵ ده‌كات، كه‌چی جامانه‌ی سه‌ری سه‌رۆك و ڕه‌سمی سه‌رۆك پیرۆز ده‌كه‌ن.
ئێمه وه‌ك گه‌نجانی ڕاپه‌ڕینی نێرگزی مان گرتوو هه‌م جامانه‌ی سور و هه‌م ڕه‌سمی سه‌رۆكمان گڕ تێبه‌ردا چونكه ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێك له‌و وڵاته‌ی ئێمه‌دا ده‌یان دایك و باوك گڕتێ به‌رئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر چی ئێمه باوه‌ڕێكی ته‌واومان به‌وه هه‌یه مرۆڤ ئازاده چ ڕه‌نگێك و چ سه‌رۆكێك ده‌كاته ڕه‌مزی خۆی به‌ڵام له‌و وڵاته‌ی ئێمه‌دا هیچ حورمه‌تێك بۆ مرۆڤه‌كان دانانرێت، حورمه‌ت بۆ ئازادی، یان حورمه‌ت بۆ كاره‌كانیان، حورمه‌ت بۆ بیر و بۆچونه‌كانیان، حورمه‌ت بۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان .....هتد دانانرێت.
حه‌زم ده‌كرد سه‌رۆك خزمه‌تكاری ئه‌م خه‌ڵكه‌بوایه ئێمه‌ش ڕێزمان له ڕه‌فتاره‌كانی بگرتایه و خۆمان به خاوه‌نی بزانیایه. لێره سه‌رۆك پێمان ده‌ڵێنت كامه ڕه‌نگ هه‌ڵده‌بژێرن ، لێره سه‌رۆك پێمان ده‌ڵێت من سه‌رۆكم من ڕه‌مزتانم، سوتاندنی جامانه‌ی سه‌ری من و خوانه‌خواسته ناوهێنانی من به‌خراپه خه‌تی سووره ئه‌وه‌ی پێشێلی بكات باجه‌كه‌شی گوله‌ی سووره.
له‌سه‌رۆك ئه‌پرسین خوێن ڕشتنی ئه‌وگه‌نجانه‌ی ڕاپه‌ڕیونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان ته‌نها بۆ داواكردنی ئازادیه‌كان ئه‌وه شایه‌نی ڕێزگرتن و پیرۆز و موقه‌ده‌سه و شایه‌نی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه و ده‌ستبڕێنی ئه‌وكه‌سانه كه كه ئه‌و تاوانه جێبه‌جێ ده‌كات، جامانه‌كه‌ی سه‌ری تۆ ڕه‌سمی تۆ پیرۆزه سه‌رۆك؟ په‌یامی ئێمه بۆ تۆ سه‌رۆك ئه‌وه‌بوو پێرتبكه‌ین كه ئتر له به‌رگی وه‌حشیانه بێیته ده‌رێ ببیته مرۆڤ ئیتر فێربیتر كه مرۆڤی ڕاپه‌ڕیو پێویستی به گوێ گرتنه‌و پێویستی به ژیانه.
تۆ ئه‌توانیت به گوله‌ی سوور بمان كوژیت و خوێنمان حه‌ڵاڵ بكه‌یت، به‌ڵام قه‌ت نا‌توانیت به زیندوویی خوێنمان تیرۆر بكه‌یت. به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا تۆ وه‌حشیانه بیر بكه‌یته‌وه وه‌كو وه‌حش ڕه‌فتار بكه‌یت هه‌موو ڕۆژێك موقه‌ده‌سیه‌تت بخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه و هه‌موڕۆژێك هه تا زیندووی ڕۆحت تیرۆر بكه‌ن.
سه‌رۆك ڕه‌نگه ڕه‌سمی باوكی گه‌وره‌ی نه‌بینێت كه سوتاوه، هیوادارم چاوێك به سایته‌كاندا بخشێنێت و سه‌یرێكی ڕه‌سمی بابت بكه‌یت چۆن ئه‌ویش وه‌ك جامانه‌ی سوور و تۆ گڕ ده‌هرێت و ده‌سوتێت.
گه‌نجانی ڕاپه‌ڕینی نێرگزی مانگرتوو له له‌نده‌ن.
خالید شوانی، هیمن مه‌حموود، هه‌ڵۆ ڕه‌شید، بیلال سه‌نگه‌سه‌ری، كاكه لاست ئه‌مین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست