سەرۆكی حكومەت و بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان دامەزراندنی450 خوێندكارە دەرچووەكی گەرمیان گەشتە كۆی ؟؟؟؟
Monday, 12/04/2010, 12:00
هەموو تاكێكی ئەم كوردستانە ئەو ڕاستیە دەزانێت كە لێپرسراوە حیزیبیەكانی حكومەتی كوردستان هەركاتێك مەرامیان هەبێ بە خەڵكی وپێویستیان بە دەنەگەكانیان ببێت هەرشتێك بڵێن و داوای بكەن بێ سێ ودوو بەڵێنی جێبەجێكردنی دەدەن تا ئەو كاتەی بە مەرامی خۆیان دەگەن ئەوكات بشتیان لێ دەكەن ودەڵێ نە بایان دیوە نە بۆران وە ئێمەی گەنجیش وەكو چینێك لە گرنگترین چینەكانی كۆمەڵگا بێ بەش نەبووین لەو پەیمان و بەڵێنانەی كە لێپرسراوەكان پێان داین بۆ بەجێ هێنانی داواكاریەكانمان،ئەوەی لێرەدا مەبستمانە كێشەی ئەو 450 دەرچووەی زانكۆ وپەیمانگاكانە لە گەرمیان كە پێش هەڵبژاردن دەستمان بە مانگرتن كردو چادرمان لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان هەڵداو و داواكاربووین كە سادەترین مافی خۆمان پێ بدرێت ئەوش دامەزراندنمان وەكو مامۆستا ،دوای چەندین كفتوگو كرددن لە گەڵ بەرپرسانی حكومی و حیزبی وەكو سەرۆكی حكومەت د.بەرهەم و مامۆستا برهان محمد فرج بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا مێگفى بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار وبەرپرسی مەڵبەندی كەلار كاك حەمە چاوجوان دواجار بۆ ناشرین نەبوونی ڕووی دەسەڵات وحكومەت بەڵینی دامەزراندیان دا بەو مەرجەی مانگرتنەكە بشكێنرێت چادرەكەمان لاببەین،بەڵام مەخابن دوای تێپەر بوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر ئەو بەڵێنەدا كەچی هێشتا هچمان بۆ نەكراوە بە بیانووی نەبوونی پلەی وەزیفی لە وەزارەتی پەروەردە وپەسەند نەكردنی بودجەو، بەهەرحال تائێستا هچمان نەووتوە بەڵام ئەوا بودجە وەختە بەسەند دەكرێت دوای چاوەڕوانیەكی زۆر،ئێستا ئێمە چاوەڕوانی ئەو بەڕێزانەین بۆ ئەوە بەڵێنەكانیان ببەنە سەر و دامان بمەزرێنن ،بەڵام ئەگەر بێت بیانەوێت فیڵمان لێ بكەن ودامەزراندمان دوا بخەن بۆ مانگی 9 و 10 ئەوا ئەو كاتە ئێمە بە تووندترین شێوە وەڵاممان دەبێت ودووبارە مان دەگرینەوە وە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا جاریكی تر فریوو نادرێن و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەو لیستەی كە پشتگیری لە داواكانمان دەكات .
لە جیاتی دەستەیەك لە خوێندكارە دانەمزراوەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست