کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له‌ فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانی له‌هه‌ولێر ئاشكرا ده‌بیت

Thursday, 26/07/2012, 12:00


ماوه‌یه‌كه ‌زۆر بابه‌تی گه‌نده‌لی و دیارده‌ی تاڵانی و به‌رتیل وه‌رگرتن له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌نه‌وتی یه‌كان له‌م سایته ‌بڕێزه‌تان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، شك و گومانمان نه‌بووه ‌له‌راستی و دروشتی هه‌موو زانیاره‌یه‌كان، بۆ منیش وه‌ك ئه‌فه‌سرێكی هه‌واڵگری له سوپای پێنجی زێره‌ڤانی نوێترین گه‌نده‌لیتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م، گه‌ر بمزانیایه ‌له‌ڕێگه‌ی راپۆته‌كانمانه‌وه ‌سه‌ركردایه‌تی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌دواداچوونی بۆ راپۆرته‌كانمان ده‌كرد، هه‌رگیز ئاماده‌ نه‌ووم ئه‌م رێگه‌یه ‌به‌كار بهێنم، به‌لام نائومیدیمان له‌گشت ده‌زگا هه‌واڵگری و سه‌ربازی و ئیداریه‌كانمان ناچاربووم، داوا له‌ ستافی كوردستانپۆستی به‌ڕیز بكه‌م تا هاوكارمان بن هه‌ر نه‌بێت ئه‌و دیارده ‌و گه‌نده‌ڵی تاڵانی و به‌رتیل و ناشه‌فافیه‌تانه ‌بۆ رأی گشتی و خوێنه‌ران و فه‌رمانده‌ی گشتی زیره‌ڤانی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرا بكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌دڵنیاشین ئه‌و ده‌زگایانه‌له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌واڵگری خۆیانه‌وه‌شتێكی لێ ئاشنان به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زیحه‌كانیان زیاتر ئاشكرا بكه‌ین ئه‌وا كوردستانپۆستی به‌ریز ئه‌و میمبه‌ره‌خاوین و كوردپه‌روه‌ره‌یه‌بۆ هه‌مووان.

خوێنه‌رانی به‌ریز
به‌ڕیزان له‌
سه‌رۆكی هه‌رێم
نیچیره‌ڤان بارزانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ
فه‌رمانده‌ی گشتی زیره‌ڤانی
به‌داخه‌وه‌ بوونی ته‌كه‌تول و كوتله‌بازی و مه‌حسوبێت كارێكی وه‌های كردووه‌شتێك نه‌ماوه‌به‌ناوی به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه‌و سزاو عیقاب له‌ناو گشت ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ژێر ده‌سته‌لاتی پارتی دا.
ته‌ماشاكه‌ن كه‌ چۆن په‌یوه‌ندی شه‌خسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه‌له‌سه‌ر گشت بابه‌ته‌كان و كیشه‌كان و تا به‌ئیمتیازه‌كانیشه‌وه‌، چه‌ند رۆژی رابردوو مه‌لا فایه‌ق چووچانی له‌خۆشی ئه‌وه‌ی كه‌پاش 40 رۆژ هه‌واڵدانی بۆ پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن و پێك هێنانی فه‌وجیكی دیكه‌ بۆ سه‌ر لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌نه‌وتی یه‌كان كه‌خۆی فه‌رمانده‌یه‌تی، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وبوو كه‌نه‌یده‌ویست ئه‌و فه‌وجه‌له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی پێك بهینریت، چونكه‌ده‌یزانی هیچ یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی و كوتله‌كانی نابنه‌ئه‌ندامی هه‌ئیه‌ی ئه‌و فه‌وجه‌نویه‌و، بۆی ده‌بێته‌كیشه‌، ئه‌مه‌و هه‌ولیكی دڕیژخایان به‌پشتیوانی لیوا به‌ختیار بابان ڕاویژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵ و ماڤیا و پاره‌خۆرو به‌رتیل وه‌رگره‌له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌پشتویانی ملازم كاروانی كوڕی كه‌پۆلیس بووه‌و كردویه‌تیه‌ئه‌فسه‌ر به‌پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م و سكرتێرێتی و هه‌موو بابه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و دیاری و به‌رتیله‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌مه‌وه‌جیبه‌جێكراوه‌.
حاجی مه‌لا فایه‌ق چووچانی فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌نه‌وتیه‌كان كه‌سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی سامانه‌سرووشتیه‌كان له‌ڕووی ته‌مویلی مادی و له‌رووی ئیداری و سه‌ربازیشه‌وه‌سه‌ربه‌فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌وه‌و، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌وه‌نده‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر لیوا به‌ختیار بابان داناوه‌، به‌ڕێگه‌ی به‌رتیلی چه‌ند ده‌فته‌ری و كرینی سه‌یاره‌بۆ كاروانی كوری لیوا به‌ختیار بابان و دواین گه‌نده‌لیش بۆ هه‌وڵه‌كانی لیوا به‌ختیار بابان مه‌لا فایه‌ق به‌ئیعترافی خۆی گه‌وره‌ترین مه‌زره‌عه‌ی له‌هێران و نازه‌نین بۆ لیوا به‌ختیار بابان به‌15 ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌، به‌لام ملازم كاروان كوری به‌ختیار بابان ته‌سلیمی كردووه‌و تا ئه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌مه‌ی رابردوو ملازم كاروان سه‌یرانێكی باشیان تیا كردووه‌كه‌ڤێڵایه‌كییشی تیا دروست كراوه‌.
ئێستا له‌ناو فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی باس باسی شكست خواردنی هه‌وڵه‌كانی عه‌زیز وه‌یسی بووه‌بۆ پێك هێنانی ئه‌و فه‌وجه‌، به‌ده‌ستی و به‌رتیلی مه‌لا فایه‌ق و گوێڕاێه‌ڵی لیوا به‌ختیار بابان ڕاویژكاره‌ساخته‌كاریه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه‌له‌فه‌رمانده‌ی مه‌شقی بنه‌سڵاوه‌ڕاهینان و مه‌شقیان ته‌واو بووبوو بۆ ئه‌و فه‌وجه‌نویه‌دانرابوون، سه‌رجه‌میان به‌سه‌ر فه‌وجه‌كانی دیكه‌دابه‌ش كرا.
خوێنه‌رانی كوردستانپۆست، ئه‌مرۆ به‌پاره‌ی و دیاری و شیرنی و ڕه‌شوه‌، به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگریه‌كان زۆر شت ئاوه‌ژوو چه‌واشه‌كاری تیا ده‌كه‌ن. كیان بوویت ده‌یكه‌نه‌فه‌رمانده‌و كیشیان نه‌وێت ئه‌وا به‌یه‌ك خوڵه‌ك خانه‌نشینی ده‌كه‌ن و دووری ده‌خنه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ژیابێت و نزیك بیت له‌فه‌رمانده‌ی له‌شكری پارتی یه‌وه‌ده‌زانیت چ به‌پاره‌كراوه‌، ڕێوی به‌پاره‌كراوه‌ته‌پلنگ و شێر، به‌پێچه‌وانه‌شوه‌شێر كراوه‌ته‌رێوی مامر دزان.
به‌ڕێزان تیكایه‌فریای له‌شكره‌كانی پارتی بكه‌ون
تكایه‌فریای زۆری گه‌نده‌لیه‌كانی لیواكانی زیره‌ڤانی به‌تایبه‌تی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌نه‌وتیه‌كان بكه‌ون، خه‌ریكه‌ده‌بێت كۆمپانیای دزیی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویركه‌ران شایی لۆغانیانه‌تیایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە