لهنێوان بێوار كوردى و مالپهرى ئهمرۆ
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
سلاو بەرێزانى مالپەرى ئەمرۆ.
من كاتێك بابەتەكانم رەوان دەكرد. ئێوە دەتان گوت گوایە ناوەرۆكى بابەتەكەت هەلەى پیك چنینى هەیە .
بەڵام خۆش بەختانە ئەمرۆ سەلماندتان كە ئێوە كێشەى ناوەرۆكتان هەبوو نەك پیك چنین.
چونكە هەموومان باش دەزانین بە ئێوەشەوە كە ئەم بابەتەى كە لەكوردستان نوێ و كەنالەكانى سەربە ناوچەى سەوزچەواشە كردنى گەلى كوردە لە باشور . ئەو كەسایەتیانەى كە ناویان هاتووە لەناو بابەتەكەدا هەموویان لە ناو رێكخراوە سیاسیەكانى بەرهەلسكاردا كار دەكەن . هیچیان لەبەر ژەوەندى دەسەڵاتى ئەواندا كار ناكەن .
وەلى ئەگەر ئێمە بمانەوێت چاوێك بە سەرتاى دامەزراندنى كوردستان پۆست تاوەكو ئیستا بخشێنینەوە دەبینین كە ئەو بابەتانەى كە لەكوردستان پۆست دا بڵاو دەكرێتەوە زیاتریان ڵایانگرانى دەسەڵاتى پارتى و یەكێتین . ئەوان لە هەلو مەرجى ئێستا ناتوانن لە راگەیاندنەكانیان خۆیان راستەوخۆ بنوسن ناچار بەنا دەبەنە بەر كوردستان پۆست .
بەرێزان من مەبەستم پشگیرى كردن نیە لە كوردستان پۆست . بەڵام مرۆڤ لەپێناوى هەندێك بەرژەوەندى تایبەتى نەكەوێتە بەر پیڵانى چپەلەكانى دەسەڵات.
هەموومان دكتۆر فایقیش باش دەناسین كە كێیەوە لە چ رێكخستنێكیش كار دەكات . من تەنها یەك شت دەلێم كە حەقیقەت بیتوو كەس نەتوانى خۆیى لێدەرباز بكە ئەوەش دكتور فایق گولپى كاتێك لەدەسەڵات دا راستەقینەكانى بینى هاتە دەرەوە و چوو بۆناو پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان ئەم پارتەش باش دەزانین سەر چ ئایدۆلۆژیایەكە و خاوەن چ ئەخڵاقێكە تاوەكو ئێستا لەسەر داهاتى كێ بەرێوە دەچێت . بۆیە دكتۆر فایق گولپى ئەگەر ئەو هەموو هەزار دۆڵارە بدابایە بە كوردستان پۆست ئەى بۆچى بۆ پارتى چارەسەرى سەرف نەدەكرد؟
یاخوت ئێمە بابپرسین ئایا دكتور فایق ئەوەندە دەولەمەندە كە ئەو هەموو هەزار دۆلارە بدات بە كوردستان پۆست؟
بەرێزان من تەنها ئەوەندەش لەسەر بەرێز نەوشێروان دەڵێم باشە كە نەوشێروان بیەوێت بابەتى وا بڵاو بكاتەوە كى رێگر دەبێت لەبەر دەمیدا؟ ئەوتا دەبینین لە رۆژنامەكانى سەر بە گردەكە بە كەیفى خۆى دەینوسێت و نهێنیە كان كەشف دەكات
بۆیە بەراستى من دەلێم پەندەكەى كورد كە دەلێت(برۆیتە شارى كوردان چاوت بگرە)ههڵهیه و نابێت مرۆڤى رۆشەنبیرى ئەم پەندە بەراست ببینێ ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست