نووسەرەكان و كائینى پەرسگاكانى بت، دوو كاركردن و یەك مەبەست
Friday, 30/10/2009, 12:00
كائینى پەرسگاكان لەپیش زاینى بە پینج هەزار ساڵ زیاتر دەورى جەوساندنەوەى مروڤیان لە هەموو روێكەوە دیتوە جەواشەیان كردوەو لە پەنایى جەواشە كردنى مرۆڤەكان سودیان لە مادەو پارەى ئەم مرۆڤانە وەرگرتوە كە بە مەبەستى هاو كارى پیرۆزى پەرسگایى بت لە سەر مرۆڤ وەكو كەلتورێك ئەم پەرسگایە تەدبیقیا كردووە مرۆڤە كانى ئەم سەردەمە بەلێشاو روویان لە پەرسگاكانى جۆراو جۆرى بت كردووە و مال وپارەى خۆیان بەخشیوە وە كو كەلتورێكى موقەدەس رۆژانە سەردانى پەرسگاكانیان كردووەو لەگەڵ مال و پارەو رەنجى كار كردنى خۆیان لەپێش بتە جۆراو جۆرەكان داناوە لەگەڵ دەرجونیان لە ناو پەرسگاكان راستەوەخۆ كائینى پەرسگاكان ئەم پارەوە مال و خواردنانەى پێش بتەكان نیان هەلگرتوەو بۆمەبەستى شەخسى خۆیان لەبەرژەوەندى خۆیان بەكاریان هێناوە كائینەكان وەك یارمەتى دەرى خودایەكان جەند جار لەپشتى پەردە بەناوى بت قسەیان لەگەڵ ئەم مرۆڤاكان كردوو داوایى بەخشینى زیاتریان لكردوون مرۆڤەكانیش لەم سیناریۆیە دا سەرسام دەبوو نوو لەبەخشینى زیاتر بەردەوام دەبوون رەنج و كاركردنى مرۆڤە كان هەمووى بۆ پەرسگاكان بوو كائینى پەرسگاكان رۆژانە لە دارشتنى سینارێۆى جەواشەیى بەردەوام دەبوون تاكو زیاتر یەقینى مرۆڤەكان بۆلاى بتەكان رابگێشن سوود لە بەخشینى مرۆڤەكان بۆ بتەكان وەربگرن تا پێویستى زەمەن شۆرەشێكى ئادۆلۆژى مرۆڤایەتى لەناو ئەم ناوجە دا سەرى هەلدەداو مرۆڤەكانى بەرانبەر ئەم جەواشەكاریە هەشیار دەكردەوە راستێنەى بت و بەرسگاكانى بت و كائینەكانى بۆ مرۆڤایەتى روون دەكردەوە كائینەكانیش دەكەوتنە بەر تورەبونى مرۆڤەكان و لەدادگایى كردنیان لەبەر چاوى مرۆڤەكان دانیان بە راستێنەى جەواشەكردنى مرۆڤەكان دەناو ئەم جەواشەكردنەیان لەبەرژەوەندى مادى خۆیان لە قەلم دەدا و بێباورى خۆشیان بەرانبەر بە بتەكان نیشان دەداو تەنها بۆ مەبەستى شەخسى خۆیان درێژەیان بە پەرستنى بت لەلایان مرۆڤەكان دەدا
ئەمرۆ لەكوردستان هەمان دیمەن بەشێوەیەكى تر لەو سەردەمەدا دەبینین ئەمەش لەنێو یەك مەبەست دەست نیشان دەكرێن
مەبەستى ئەوان و مەبەستى هەندێك لەنوسەرە كانى ئەمرۆمانە ئەمرۆ هەندێك لەنوسەران هەمان مەبەست لەناو نوسینەكانیان دەبنرێت نوسەرەكان لەچوارچێوەیى ئەو بەمەستە كۆدەكرێنەوە نوسەرەكان كە لەناو سەدەى مۆدێرنیتەى سەرمایەدارى لەبەرژەوەندى شەخسى خۆیان روویان كردۆتە بەر چەواشەكردنى خەلكى كوردستان. واتا كائینى پەرسگاكانى بت و لەگەڵ ئەم نوسەرانە لەیەك مەبەست دەست نیشان دەكرێن نوسەر لە ناونیشانى راستەقینەى خۆیى راستێنەى پێنوسى دەقى نوسراوەكەیە واتا دەتوانین نوسەرو كائینى لەناو رۆژگارى ئەمرۆمان جودابكەینەوە لە ناو ئەم پێناسەیە كە نوسەر پیناسە دەكات (نوسەر بریتیە لە راستێنەى نوسینى دەقى نوسراوە راستێنە كەیە) واتا هەر نوسەرێك لەدەرەوەى ئەم پیناسەیە نوسینەكانى خۆیى بۆبەرژەوەندى ماددیى شەخسى خۆیى بەكاربهێنێ كە دەبێتە جەواشەكردنى خەلك ناوى نوسەر بۆكەسایەتى ئەم كەسە نابێت دەبێ بۆدۆزینەوەى ناوێك لەمانە كائینى پەرسگاكانى بت كائین ناوىئەم جێكارە تێر دەكات ئەوانە كێن كەناوى كائین نیان لێدەنێن ئەوكەسانەن كەلەرۆژى رووناك لەبەرانبەر خەلك وەستاون و دەلێن ئەم شەومان شەوێكى نەبینراوە، واتا ئەوكەسانەن كە بدرێژایى هەژدەسالى زوولمە بەردەوامەكە دووحزبە دەسلات دارەكە. ئەم هەژدەساڵەوەكو گوڵێكى سورى خۆشەویستى دەخەنە دەستى خەلكى هەریمى كوردستان بە نوسینە چەواشەكاریەكانیان دەلێن ئەوتا كاركردنى ئێمە یاخۆت لەسەر ناوى كەسایەتى خاینەكانى كوردستان كە دیرۆكى ئەم كەسایەتیانە لەبیلبیلەى جاوەكانماندا شەرى دەرباز بوون دەكات ئەمرۆ بەكەسایىتیەكى فریشتە دەخەنەبەرچاوى خەلك وەك كائینەكان درێژە بەدەسەلاتى خوداوەندى و بەندە دەدەن واتا بەخۆشیان وەكو كائینەكان باوریان بە پاكى ئەم كەسایەتیانە نیوەو بەلام لەپێناوى بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان درێژەى پێدەدەن . بۆیە مەبەستى كائینەكان و نوسەرەكان یەك راستەهێلى بەرژەوەندیە كە دەلێم كائینى پەرسگاكان و نوسەرەكان دووكاركردن و یەك مەبەستە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست