مافیاکانی کۆلێژی پزیشکی گشتی هه‌ولێر
Sunday, 08/12/2013, 12:00
ئه‌وه ئاشکرایه له هه‌موو داموده‌ستگایه‌کی ئه‌م حوکومه‌ته‌ی نێوی هه‌رێمی کوردستانه گه‌نده‌ڵیی بوونی هه‌یه. هیچ ده‌ستگایه‌کی ئه‌م حکومه‌ته نییه کۆمه‌ڵێك مافیای تێدا نه‌بێت. نزیکه‌ی ده‌ساڵ ده‌بێت له کۆلێژی پزیشکی سه‌ر به زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی فه‌رمانبه‌رم. له‌م ده‌ساڵه‌دا چه‌ند که‌سێك بوونیان هه‌یه وه‌کوو مافیا قسه و ده‌ستیان ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ڕاگر و یاریده‌ده‌ری ڕاگر ده‌ڕوات. هه‌میشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کۆمه‌ڵیك فه‌رمانبه‌ری دیکه ده‌که‌نه قوربانی. پێشتر چه‌ندجارێك له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئه‌م کۆلێژه نووسینم به‌رچاو که‌وتووه.
له‌و کاته‌ی کوڕه‌که‌ی (جه‌لیل خه‌یات)، مه‌به‌ستمان (د.فه‌رهاد جه‌لیل خه‌یات)ه ڕاگری ئه‌م کۆلێژه بوو، ئه‌م کۆلێژه وه‌کوو کۆلێژێکی سه‌ربازی لێ هاتبوو، له‌بری ئه‌وه‌ی شوێنێك بێ بۆ خوێندنی زانکۆ و پزیشکی. فه‌رمانبه‌رێکمان له کۆیه به گواستنه‌وه‌ی ڕاژه بۆ هات به‌ناوی (نه‌وزاد ڕه‌سوول) دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونم بۆ کرد له‌وێ له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌رکراوه. ئه‌م کۆلێژه له‌بری ئه‌وه‌ی دختۆر فه‌رهاد ڕاگر بێ، ئه‌و ببوو به ڕاگر. ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو. له یه‌ك کاتدا به‌رپرسی یه‌که‌ی شوفێران، یه‌که‌ی کۆگا، یه‌که‌ی خزمه‌تگوزاری بوو. ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی هێنده‌ی چلێسی و ماستاوچیایه‌تی بۆ ڕاگر ده‌کرد نه‌بێته‌وه. هه‌موو کاره‌کانی ماڵه‌وه‌ی بۆ دختۆر فه‌رهاد خه‌یات ده‌کرد. ئۆتۆمبێڵێکی تۆیۆتاپیکه‌پمان هه‌بوو، یه‌ك خانووی ته‌واوی به‌م ئۆتۆمبێله کرد. هه‌رچی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی هه‌یه زۆربه‌ی بم ئۆتۆمبێله‌ی کۆلێژ ده‌گواسته‌وه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌م بوونه قوربانی یه‌کێك له فه‌رمانبه‌ره هه‌ر دڵسۆزه‌کانی ئه‌م کۆلێژه‌یه. (تارق شه‌ریف) فه‌رمانبه‌رێکی خزمه‌تگوزار و به‌رده‌ست بوو. ڕۆژێك دوای ته‌واوبوونی ده‌وامی فه‌ڕمی ئه‌م فه‌رمانبه‌ره خه‌ریکی کلیلدانی ده‌رگای هۆله‌کانی خوێندنی کۆلێژ ده‌بێت. گوێی له ده‌نگه ده‌نگێك ده‌بێت،که ده‌چێت ده‌بینێ هه‌ریه‌ك له (نه‌وزاد ڕه‌سووڵ و سه‌لاح سه‌بری) کورسی و مێز به ڕێگای پشته‌وه‌ی کۆلێژ و به‌ناو کۆلێژی په‌رستاری ده‌گوازنه‌وه، که سه‌یری ده‌کات، ئۆتۆمبێڵه‌که‌ی (نه‌وزاد ڕه‌سووڵ) له‌وێیه و ئه‌م دوو فه‌رمانبه‌ره دزه کورسی و مێزه‌کان بار ده‌که‌ن. ڕۆژی دواتر (تارق شه‌ریف) له دڵسۆزی خۆی بۆ کۆلێژ ده‌چێته لای یارده‌ده‌ی ڕاگر (د.هاوڕێ ئه‌بوبکر) و ڕووداوه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌ویش ده‌ڵی باشه بڕۆ. چه‌ند ڕۆژێكی پێچوو، نووسراوی گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی (تارق شه‌ریف) بۆمان هات، زۆرمان پێ سه‌یر بوو. بۆچی ئه‌م فه‌رمانبه‌ره دڵسۆزه ده‌گوازرێته‌وه؟ پاشان زانیمان یاریده‌ده‌ی ڕاگریش ده‌ستی له‌و دزیه‌دا هه‌بووه، ئه‌گه‌ر نا له‌بری پاداشت کردن بۆ ڕاژه‌که‌ی ده‌گوازنه‌وه؟
که‌واته ئه‌مانه تۆرێك مافیا و دزن پیویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانی زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی به زووترین کات (نه‌وزاد ڕه‌سوول و سه‌لاح سه‌بری) فه‌سڵ بکات، چونکه ئه‌گه‌ر بیانگوازنه‌وه ئه‌وا له‌وێش به چلێسی و ماستاوچیایه‌تی خۆیان له‌سه‌ر دزیه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست