به غداد ماڵێك بۆشه‌ڕ یان به‌هه‌شتێك بۆڕابواردن؟
Thursday, 17/04/2014, 12:00
هه‌موو مرۆڤێك ئه‌گه‌ر سه‌یری كاره كانی وبه‌رهه‌می بكه‌یت چۆنیه‌تی و چیه‌تی كار كردنیت بۆده‌رئه‌كه‌وێت وه‌ده‌توانیت نمره‌ی بۆدابنێیت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌یت .
ئه‌وانه‌ی له‌مه‌و پێش له سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی كوردستان فه‌رشی سوریان بۆڕاخراوه له به‌غداد پێشوازی گه‌رم كراون به‌ده‌یان ملیۆن موچه یان وه‌ر گرتوه به‌رهه‌میان چی بوه؟ بۆهاو نیشتمانیانی ئه‌و هه‌رێمه. سوپای دیجله دروست بوو نه‌یان توانی ڕسته‌یه‌ك له‌سه‌ری بڵێن ،تائێستاش ماده‌ی(140)هه‌روه‌ك خۆیه‌تی ڕسته یه‌كیان پێنه‌وتراوه له‌سه‌ری، ده‌سه‌ڵاتی عیراقی به ئاره‌زوی خۆی بوجه‌تێ ده‌په‌ڕێنیێت ناتوانن ڕسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه ته بڵێن ،نه‌یان توانیوه تائێستاشی له‌گه‌ڵبێت بستێك له زه‌وی بگه‌ڕێننه‌وه بۆسه‌ر خاكی كوردستان، له‌كه‌ركوك بونه‌ته دوژمنی یه‌ك شه‌ڕی په‌ڕۆوپله وپۆست ده‌كه‌ن نه‌ك سیاسه‌ت! چه‌ند وه‌زیرو گزیرێكی كوردهه‌ن له به‌غداد تازه به‌تازه حوكمه‌تی عراقی ئاڵای كوردستان داده‌گرن وه‌ئاڵای عراق له جێگه‌ی داده‌نێن ،تائێستاش كه‌س نازانێت موچه بۆنادرێته فه‌رمان به‌ران ،نه‌یان توانیوه ته‌رم وڕو فاتی ئه‌نفال كراوه كان بهێننه‌وه بۆنیشتمان .ده‌بووئێستا كورد له به‌غداد له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌فراوانه‌ی كه هه‌یانه نه‌یان هێشتایه ساده‌ترین ئیش و كار بڕۆشتایه ئه‌گه‌ر به فلته‌ری كورددا تێنه‌په‌ڕیایه ئه‌وان هه‌رده‌چنه به‌غداو وه‌ك قومار چیه‌كی دۆڕاو له‌و سه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه فه‌شه‌ل ده‌هێنن له ڕێكه‌و تن یان له گه‌ڵ ئه‌و گروپ وه تاقمه سیاسیانه‌داكوبرای دۆێنێیان بوگن
به‌و به‌ر هه‌مانه‌دا بۆ مان ده‌ر ده‌كه‌وێت نێر دراوانی كورد له به‌غداد شه‌ڕله‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت ده كه‌ن، یان به‌غدادیان كردوه ته شوێنی ڕابواردن و كه یف و سه‌فا ئه‌وان چونه‌ته به‌غداد شه‌ڕله سه‌ر مافی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بكه‌ن. ڕێگه‌نه‌ده‌ن سه‌رانی ئێستای ڕژێمی مالیكی به‌ئاره‌زوی خویان پاره‌و سامانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ته‌خشان په‌خشان بكه‌ن موچه نه‌نێرن بۆهاونیشتمانیان ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌ن ئه‌و ڕۆڵه لاوازه‌ن ده‌بگه‌ڕێنه‌وه چیتان داوه له‌و بگره‌و به‌رده‌یه یان ئیمتیازی تێدایه‌وبه‌رژه‌وه‌ندی ناتانه‌وێت له ده‌ستی بده‌ن ده‌نا بگه‌ڕێنه‌وه ڕێگه بده‌ن باتیمێكی بڕۆن ، كه ئێوه بیست ساڵه نه‌تان توانیوه له‌به‌غداد بزانن هێلكه له‌مریشكه یان مریشك له هێلكه یه؟ بیست ساڵه فه‌رمان ڕه‌وان تائیستاشی له‌ته‌ك دا بێت ناتوانن ده‌رزیه‌ك دروست بكه‌ن؟ چجای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ته‌مابێت ماده‌ی سه‌دوو چل قه‌ره بوو بكه‌نه‌وه بابه بستێك خاكتان گه‌ڕاندبێته‌وه یان هه‌ر خه‌ریكی مۆزو پرته قاڵ خواردنن
عه‌بدوڵا په‌شێو وته‌نی :
(كۆبونه‌وه كان قه‌ت ته‌واونابن هه‌تاكو سێ و پرته قاڵ مابن)
به‌هیوام پارله‌مان تارانی گۆڕان ئه‌وانه‌ی ده‌چنه به‌غداد پاش دووساڵی تر كه هاتنه‌وه نه‌چن له‌سیته ك باخ گران بكه‌ن یاخود ئوتمبێلی مۆدێل به‌رز بخه‌نه ژێریان حیساب بۆ خه‌ڵكی تر نه كه‌ن با هه‌موومان به‌گیانیكی پێشمه‌ر گانه بچینه به‌غداد كوردێكی سه‌ر سه‌خت بین بۆبه‌رگری له‌نیشتمان ئێسك‌و پروسكی ئه‌نفاله كان هێزمان بداتێ بۆبه‌رگری له‌خاك و نیشتمان نه‌وه‌ك بچین ڕابوێرین ئیزدواج بكه‌ین ببین به بوكی عه‌ره‌بی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست