کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تا ئەم لەحزەیە تاڵەبانی كرێچییە؟؟؟؟ سەرۆكە كرێچیەكەی عێراقی فیدراڵ!

Wednesday, 25/11/2009, 12:00


نوقڵانەی جێژن
كاتی خۆی لە یەكێك لە رۆژنامە زورناژەنەكانی عێراقدا ئاگادارییەك بڵاو كرابووەوە كە ئەگەر هەر كەسێك پسووڵەی خۆراكی سەرۆكی دۆزییەوە دەتوانێت پەیوەندیی بە شوێنە تایبەتیەكانەوە بكات، چونكە ئەگەر ئەو پسووڵەیە نەدۆزرێتەوە، لە بەشە خۆراكی مانگانە بێبەش دەبن و لە برسان دەمرن! رەنگە كەسانێك مانشێتی ئەم وتارە ببینن راست بۆ ئەوە بڕۆن كە خوا نەخواستە منیش خەریكی ماستاو سارد كردنەوەم، یان لە هەوڵی جوانكردنی سورەتی تاڵەبانیدام! یان هەندێكی دیكە پرسیاری ئەوە بكەن، ئایا ماقولە یەكێك ساڵانە یەك ملیۆن دۆلار تەنها بۆ قات خەرج بكات و لە خانوی كرێدا دانیشتبێت؟!
لێرەوە بە باشی دەزانم روونكردنەوە بدەم بۆ خوێنەرانی خۆشەویست، ئەم كرێیە پەیوەندی بە خانوەوە نییە، ئێستا راست دەپرسن، ئەدی كو بابم؟ بەندەش لە وەڵامتاندا دەڵێت، تاڵەبانی بۆ سالانێكی زۆر دەڕوات كرێچی ماڵی ئیبراهیم ئەحمەدەو لە شوێن خانوو حیزبێكی بە كرێ گرتووە، ئەمەش بۆ یەكەمین جارە لە سەر گۆی زەوی حیزب بە كرێ بدرێ، ئەم حیزبە وەكو پرۆژەیەك، لە سەرەتادا بیرۆكەكەی لە لای باوكی خانمی یەكەمی عێراقەوە گەڵاڵە بوو، ئەویش نەك لە پێناو بەرژەوەندی باڵای كوردو كوردستان، بەڵكو تەنها لە پێناو دژایەتیكردن و لەت و پەتكردنی پارتی و خستنەوەی جیاوازی لە نێوان سۆرانی و بادینی، ئەگەر ئەمەیان بۆ چووە سەر؟ ئەوە بێ گومان لە لایەن دوژمنانەوە مەدالیای زێڕین دەكرا بە بەرۆكی ئەو پیاوەی كە لەدار سێو كەوتبووەوە، خودی ئیبراهیم ئەحمەد باش لەوە گەیشبوو كە پێویستی بە واجیهەیەك هەیە، چونكە لە لایان روون نەبوو تا چەند لەم پرۆژەیە سەركەوت و دەبن، بۆیە بە باشیی زانی هەر لە سەرەتاوە لە رێی چاوە كاڵەكانی هیرۆوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر تاڵەبانیدا فەرز بكات، لە گەڵ نزیك بوونەوەی تاڵەبانی لە هیرۆ، ئیبراهیم ئەحمەد توانی نەخشەی رێگا بۆ تاڵەبانی بكێشێ و وا لە خەڵكی بگەیەنێت كە ئەوە تاڵەبانیە لە پشتی ئەو سیناریۆیانەوەیە، ئەو واتە باوكی خانمی یەكەم، هەر لە سەرەتاوە بیرۆكەی ئیستیغلالكردنی تاڵەبانی لە لای گەڵاڵە بوو بوو، بۆیە توانی لە رێی كچەكەیەوە سوود لە راكێشانی تاڵەبانی بۆ نێو گەمەكە ببینێت، چونكە لە لای ئیبراهیم ئەحمەد ئەوە ئاشكرا كرابوو كە تاڵەبانی گەنجێكی بێ مەبدەئەو دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی بە سەریدا بسەپێنێ و چوار چێوەی بۆ بكێشێت، هەر لە یەكەم هەنگاوییەوە توانی وێنەی تاڵەبانی لە كەسێكی شۆڕشگێڕەوە بگۆڕێت بۆ كەسێكی خائین و خۆ فرۆش، گۆڕینی كاراكتەری تاڵەبانی، گۆڕینە لە هەیكەلیەتی بیر كردنەوەو تێڕوانینی ئەو، باوكی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی توانی تاڵەبانی فۆرمات بكاو بەرنامەكانی بۆ یەكجاریی بگۆڕێت!
ئیتر لەو كاتەوە ئەوە تاڵەبانی نیە تەحەكوم بە خۆی دەكات، بەڵكو ئەوە ئەو چوار چێوەیە كە بۆی دانراوە نەحەكومی پێدەكات، هەر ئەو چوار چێوەشە حوكمی ئەو كەسانە دەكات كە وا دەزانن تاڵەبانی حوكمیان دەكات، تاڵەبانی بۆ ساڵانێك دەڕوات رۆڵێكی دەمامكدار دەبینێت، رۆڵێك لە زۆر شوێندا بە ئاشكرا سەر لێشێواوی پێوە دیارەو مرۆڤ هەست بە ئیزدواجیەتەكەی دەكات، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تاڵەبانی بە میزاجی كەسێكی دیكە ئاراستە دەكرا، نەك خۆی ئاراستەكان دەستنیشان بكات، چونكە ئەگەر خودی تاڵەبانی خاوەنی بڕیار ببوایە، هەرگیز نەیدەتوانی بەو شێوەیە حەیای خۆی هەرزان فرۆش بكاو بە تەنگ ئابرووی خۆیەوە نەچێت، بۆیە لە كەسێتی كاراكتەرێكی درۆزن، دەبێت چاوەروانی درۆ بین، ئەگەر بڵێ دەوڵەتی كوردی خەونەو ئەویش مانگە شەوە، دەبێ ئەو قسانە ئاوەژوو بكەینەوە، چونكە ئەو خۆی باش دەزانێ مەهامی ئەو چیە، بۆیە ئەوە لەناو هەمانەكەیدایە، سەگبوون و سەگ وەرین لە لای ئەو شتێكی ئاساییە، چونكە خۆی لەو بابەتەیە و پێش ئەوەی بە خەڵكی بڵێت، زۆر بە خۆی وتراوە بە عەمەلیش كردویەتی، ئەو لەبەر ئەوەی كاراكتەرێكی سێركی مەترسیداری هەیە لە روانگەی خۆیەوە لە هەموو شتەكان دەروانێت، مانیعاتی نیەو گوێیشی لێی نیە گاڵتە بە ئەنفال و كیمیا باران و هەموو رموزەكانی كورد بكات، چۆن جاران بە پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی دەوت شۆرمەلە، ئێستاش بەلایەوە گرنگ نیە لە پێناو ئەوەی دڵ ئاراستە كەرەكانی نەێشێنێ هەر وەكو مامی رەحمەتی داوای لێبكرێ كوردو كوردستان لە هەر چركەیەكدا هەرزان فرۆش بكات، بە قەناعەتەوە دەیكات، ئەوە تاڵەبانی نیە هێندە كابرایەكی لیبراڵ بێت تا ئەو هەموو ئازادیە بدات بە هیرۆی خێزانی، بەڵكو ئەوە هیرۆیە توانیویەتی لە رێی تەونێكی جاڵجالۆكەییەوە تاڵەبانی لە ناو بدات و هەرچی بیەوێت یان بیانەوێت پێی بكەن.
هیرۆی برایم ئەحمەد ئەگەر خۆی بە خاوەن ماڵ نەزانیایە چۆن لە دوای ئەوەی كە لیستی گۆڕان سەركەوتنی گەورەی لە سلێمانی بە دەستهێنا، دەیتوانی خۆی بكات بە لێپرسراوی مەڵبەند، ئەوەی ئەم خاتونە كردی، مەسیجێكی ئاشكرای ئەو كرێچیچتیەی تاڵەبانیە لە ماڵە حیزبێنیەكەی خانەوادەی برایم ئەحمەددا، خاڵێكی دیكەی ئەو بەرپرسیارێتیە، ئەویش ئەوەیە لە مەودوا هیرۆ خان متمانە بە تاڵەبانی ناكات، چونكە ئەویش ئەوەی بۆ روون بووەتەوە كە تاڵەبانی لەم دوواییە حیزبەكەی ئەوانی وەك پەیژەیەك لێكردوەو لە رێی ئەو حیزبە كرێیەوە بە مەرامی خۆی گەیشت و ئیتر بە لایەوە گرنگ نیە ئەو خانوە حیزبیە دەفرۆشرێت یان تەخت دەكرێ، هیرۆش بە باشی لەو راستیە گەیشتوە كە ئیدی تاڵەبانی وەكو كەسێكی ئینتیهازی پشتی كردۆتە پرۆژەكەی ئەوان و ئەوەی بە لایەوە گرنگ نەبێت ئەو پرۆژە وەهمییەیە كە سالانێكە ئەوی تێدا وەكو بەرپرسی یەكەم تێیداناسرا بوو، بۆیە بۆ پشت راستكردنەوەی ئەم راپۆرتە شیكارییە، ئەو هەڵوێستەی هیرۆی كچی ئیبراهیم ئەحمەدە كە لە بەر ئەوەی ی ن بە موڵكی خۆی و بنەماڵەكەی دەزانێت و باش لەوە دەگات كە ئەگەر باوكی رەحمەتی نەبوایە تاڵەبانی هەرگیز نەیدەتوانی كاراكتەری سەركردەیەكی موزەیەف ببینێت، چونكە ئەوەی لە تاڵەبانیدا بوونی نەبێت، خەسڵەتەكانی سەرۆكە، بۆیە هەمیشە ئەوەی لە پشتی پەردەوە تەحەكومی بە تاڵەبانی كردووە ئەو خانمە بووە، نەك تاڵەبانی، زۆر ئاساییە وەكو پێشینان وتویانە ژنت بە دەستی خەڵكەوە بێت نەك ماڵت، هیرۆش هەست بەوە دەكات كە ئەگەر ماڵەكەی لە ژێر دەستی تاڵەبانی نەكێشێتەوە ئەوا رەنگبێت هەر هەمووی بكەوێتە ژێر دەستی ئەو شۆربا خۆرە نمەك و داوێن پیسانەی كە لە بەر مامە حەمەیی قسەیەكی زۆر قۆڕیان كردووە بە بنێشتە خۆشەی سەر زمانیان و بە بێ شەرم وا خۆیان دەردەخەن وەك ئەوەی جەلالیزم لە هزرەوە سەرچاوەی گرتبێت، دەڵێن ئێمە جەلالین، ئەو بۆیە خۆی دەخاتە شوێنی مەركەزی قەرارەوە تا نوقتەی سەنتەر بۆ خۆی كۆنترۆڵ بكاو لە كاتی مردنی تاڵەبانیدا جڵەوی دەسەڵات بۆ خۆی و خانەوادەكەی كۆنترۆڵ بكات، هیرۆ هەموو ماستاو چێكان بەباشی دەناسێ و باش ئاگای لە جم و جۆڵیان هەیە، بە باشیش ئەو راستیە دەزانێت ئەو مەكتەب سیاسیانەی ی ن وەفایان بۆ دایكی خۆیان نەبووە نەك بۆ خودی سكرتێرە تەزویرەكەیان! درك بەوەش دەكات كە ناتوانێت هەر لە ئێستاوە هەردو كوڕەكەی تێكەڵ بە گەمەكە بكات، چونكە دەزانێت ئەگەر وا بكات ئەوە بە خەراب لە سەری دەشكێتەوە، بۆیە پێی باشە جارێ لە رێی مەڵبەندەوە زەمینەی ئەوە خۆش بكات بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئەوە بدات بە گوێی هەوادارانیدا كە ئەوە ئەوانن لە پشت كاراكتەری تاڵەبانییەوە، ئەوەش ئەوانن خاوەنی راستەقینەی ئەو حیزبەی كە بە یەكێتی دێتە ناساندن، هەر بەوەشەوە ناوەستێت ئەگەر پێویست بكات هەموو شكستەكانی یەكێتیش دەخاتە ئەستۆی تاڵەبانیی و لە سەر ئەم شكستەی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەش ئەگەر پێویست بكات، روونكردنەوەی خۆی دەدات و دەتوانێت لەو نێوەندەدا بەڵگەش بخاتە بەردەم هەوادارەكانیەوە، هیرۆ پاش دیراسەتێكی ورد ئەوجار بریاری ئەوەی دا كە لە رێی مەڵبەندەوە بەرگری لە حەقیقەتی خۆیان بكات، هەندێك ئەو بڕیارەیان بە شێوەیەك شیدەكردەوە كە بە هەڵەدا چووبوون، چونكە حەقیقەتی ئەو راستییەی كرێچێتی بوونی تاڵەبانییان نەدەزانی، یان پێیان سەیر بوو كە خۆی بۆ بۆ مەكتەب سیاسی هەڵنەبژارد؟ مەڵبەندی كرد بە وێستگەی خۆی و بارگەی لێیخست؟ چونكە هیرۆ بە باشی لەو راستییە دەگات بوونی ئەو لە نێو مەكتەب سیاسییدا بە واتای هیچ دێت و ناتوانێت لەوێوە ئیش بۆ كۆدەتایەكی سپی دژ بەو رۆبۆتانە بكات كە مێردە بێ مەبدەئەكەی درووستی كردوون، بەڵام لە رێی مەڵبەندی بڕیارەوە، مەڵبەندی سلێمانیەوە دەتوانێ كش مەلیك بكاو ئەوانەی وا لە دەرەوەی بازنەكەی خۆی ببن دەتوانێت بە شێوەیەكی سیحری پەراوێزیان بكاو لە گەمەكە بیانكاتە دەرەوە، بۆیە هیرۆ لە كاتی شكستەكەیانەوە بە دەستی لیستی گۆڕانەوە، وا هەست دەكات وادەی كرێگرتەكەی تاڵەبانی بە سەر چووە و ئەگەر بە تەمای ئەوە بێ لە گەڵ تاڵەبانیدا عەقد نوێ بكاتەوە، ئەوە دەبێ چاوەڕوانی ئەوە نەبێ یەك فلس بكاتە گیرفانی خۆیەوە، چونكە لەرێی سیاسەتی فاشیلانەی تاڵەبانییەوە ئەو حیزبە بووە بە حیزبی ویراسەو هەر كەسە بە كەیفی خۆی داوای برا بەش دەكات، تاڵەبانیش كورسیەكەی خۆش بێت، یەكێتی بە فلسێك، خانەوادەی ئبراهیم ئەحمەدیش بە ئانەیەك، بۆیە هیرۆ بە پلانێكی تاكتیك ئامێز دەیەوێت قەرەبووی ئەو زەرەررو زیانانە بكاتەوە كە تاڵەبانی لە سەر حیسابی ئەوان لە لگاوی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆیدا دۆڕاندویانیەتی، هەر چەندە ئەگەری گرتنە دەستی مەڵبەندێك لە لایەن هیرۆوە كارێكی ئاساییە، چونكە ئەو حیزبە حاڵی حازر داری بە سەر بەردیەوە نەماوە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێت خانووەكەی لە سەر مۆدیلێكی تازە نۆژەن بكاتەوە، ئەوەیان دەبێ هەرچی داهاتی كۆمپانیای نۆكان هەیە لەو پێناوەدا خەرجی بكات، چونكە ئەمجارەیان نەك حیزبێك، بەڵكو لە بەرنامەیدایە ئەگەر بۆی بكرێت مانیعاتی نییە لە پێناو بەرژەوەندی تەسكی بنەماڵەیی خۆیاندا سلێمانیش بە كرێ بدات، بەڵام بە داخەوە وا بڕیارە كە تاڵەبانی ئەمجارە، لە دەرەوەی گەمەكە بێت، چونكە ئەوە لە لای روون بووەتەوە كە تاڵەبانی وەفای بۆ خۆی نییە، بە تەنگ سومعەی خۆیەوە نییە، ئیتر چۆن سومعەو ناوی بەرانبەر دەبێت بە شوێنی سەرنجی، بە تایبەتیش ئەوە بۆ ماوەیەكی زۆر دەڕوات تاڵەبانی وازی لە كرێگرتن هێناوە، چونكە خەریكی كاری بازرگانییە بە چارەنووسی نەتەوەیەكەوە.
ستۆكهۆلم2009/11/24

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە