کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و ئازاره‌ی چه‌ندین ساله‌ له‌گه‌لمدا ده‌ژێت

Monday, 01/02/2010, 12:00


چ ئازارێکه‌ بۆ من، کاتێ یادگارییه‌کانی ملازم سه‌عدم بیر دێته‌وه‌!!!
  به‌تایبه‌تی ئه‌وکاته‌ی، شه‌هید مــلازم سه‌عد بـه‌ده‌ست بـه‌ستراوه‌یی دانیشتبوو و شوانـه‌ی کـادیر پـاسه‌وانی بـوو!!!! هـه‌رچـه‌ند ده‌یزانی ئه‌مانه‌ ته‌سلیمی ده‌که‌نه‌وه‌، به‌لام ئه‌و وه‌ک په‌لینگیک دیه‌یروانییه‌ جــوولــه‌ نارێکه‌کانی ئــه‌م خائینانه‌، هه‌رچه‌ند مــن لــه‌م تاوانه‌ش به‌شداریم نه‌کردووه‌ و زۆریشم هه‌ولدا کارێک بکه‌م، ئه‌م تاوانبارانه‌ نه‌توانن ملازم سه‌عد ته‌سلیم بکه‌نه‌وه‌! به‌لام ئه‌وان له‌ ترسێکی وا دابوون، که‌ ئاماده‌ی هه‌موو تاوانێک بوون بۆ رزگار کردنی گیانی خۆیان، مــرۆڤ لــه‌م کاتانه‌دا رووی راسته‌قینه‌ی ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌م تاوانباره‌نه‌ پێشتر لـه‌ دێهاته‌کان خۆیان وه‌ک پالاوان نمایش ده‌کرد، به‌لام برییا بتوانرابایه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌م کاتی ئــه‌م ترسنۆکانه‌ ئه‌مرۆ نمایش بکرابایه‌!!! هه‌ندێ جار وابیر ده‌که‌مه‌وه‌، ئه‌گــه‌ر ئــه‌م چه‌ند مه‌فره‌زه‌ییه‌ی پێشمه‌رگه‌کــانی حزبی شیوعی لــه‌م ناوچه‌یه‌ نه‌بــانه‌‌، ئــه‌وانه‌ ئاماده‌بوون ئێمه‌یان کــه‌ چه‌ندین سال بــوو پێکه‌وه‌ بوین وه‌ک قوربانی بۆ مانه‌وه‌ی ژیانی زه‌لیلی خۆیان به‌کار بهێنایه‌!!! ئه‌م وێنه‌یه‌ چه‌ند سریالیه‌، کۆمه‌لێک چه‌کدار چه‌ندین سال به‌م ده‌شته‌وه‌ بوونه،‌ گوایه‌ نیازیان روخانی رژیم بووه‌!!!!!! ئـــه‌مرۆ رژیم لـــه‌ په‌له‌ماره‌ و کوردستان کاول ده‌کات ئه‌مانه‌ بــۆ به‌رژه‌وه‌ندی رژیم چه‌ند تێکۆشه‌رێکی سه‌رسه‌ختی به‌عس بۆ رژیم شه‌هید ده‌که‌ن و قاره‌مانێکی وه‌ک ملازم سه‌عد بــه‌ زندوییه‌تی ته‌سلیم به‌ رژێم ده‌کــه‌نه‌وه‌، ده‌بێت ئه‌مانه‌ چ شه‌هامه‌تێکیان تێدابیت، لـــه‌م کـــاته‌دا مرۆڤ چ جیاوازییه‌کی لـــه‌گــه‌ل گیانه‌ وه‌رێکی درنده‌ هــه‌یه‌، کــه‌ بۆ پاراستنی گیانی خۆی گیانی کــه‌سێکی تر ده‌کــاته‌ قوربانی!! ده‌بێت ئه‌مانه‌ هیچ کاتیک ئاماده‌بوونیان تێدابووبێت له‌ پێناو گه‌ل و نیشتیمان گیانی خۆیان بکه‌نه‌ قوربانی!!! من له‌ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم گه‌لێک کاره‌ساتم به‌سه‌ر هاتووه‌ و براده‌رێکی زۆریشم شه‌هید بوونه‌، به‌لام هیچیان به‌قه‌د وێنه‌ی ملازم سه‌عد له‌ زه‌ینمدا نه‌ماینه‌ته‌وه‌، ئێستاش هه‌موو کاته‌کان، که‌ باسی ئه‌نفال ده‌کرێ، یه‌کسه‌ر دانیشته‌نه‌که‌ی ملازم سه‌عدم دێته‌وه‌ یاد، کـــه‌ به‌ده‌ست به‌ستراوی دانیشته‌بوو و شوانه‌ی کـادیر حــه‌ره‌سی بوو، هه‌رچه‌ند من هه‌رگیز بیرم له‌وه‌ نه‌کردبۆوه‌ رۆژێک دابێت باسی ئــه‌م رۆژگاره‌ سه‌خته‌ی ئــه‌وکات به‌که‌م، به‌لام نوسینه‌کانی هێمنه‌ره‌شم خوێنده‌، که‌ چۆن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ قیزه‌وه‌نه‌ گیانی خۆی رزگار کـــرد، ئه‌واش ویستویه‌تی به‌م درۆیانه‌ خۆی و شوانه‌ی کادیر لـــه‌م تاوانه‌ رزگار بکــات، بـۆیه‌ منیش بۆ ئاسوده‌ بوونی ویژدانم بریارم دا چۆنم دیوه‌ وا بیگێرمه‌وه‌.
رۆژێک پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌، مــن له‌گه‌ل ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ بووم کـه‌ کاک قادر سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن، پاش عه‌سره‌که‌ی، مه‌فره‌زه‌کی حزبی شیوعی که‌ هاورێ مام هه‌ژار سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن، هاتنه‌ لای ئێمه‌(من و ش ج و م ج) بووین، سه‌یرم کــرد جه‌ماعه‌ته‌که‌ی کـــاک قادر زۆر شله‌ژان، هه‌ر ئه‌وکات کاک قادر که‌سێکی بــه‌ ناوی مه‌هدی زه‌نگه‌نه‌ نارده‌ لای من، ناوبراویش منی جیا که‌رده‌وه‌ و پێی ووتم : ئێمه‌ ته‌سلیم ده‌بینه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌یی حکومه‌ت عفومان بکــا، ئه‌م شیوعیانه‌ ده‌گرین و ته‌سلیم بـــه‌ حکومه‌تیان ده‌که‌ینه‌وه‌، مـــن ئــه‌م قسانه‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، بۆیه‌ یه‌کسه‌ر بانگی(ش ج و م ج)م کـــرد، پێم ووتن ئاگاداربن و خۆتان ببه‌ستن ئه‌مانا ته‌سلیم ده‌بنه‌وه‌، ئــه‌وکاتی هاورێ مام هه‌ژار لــه‌گــه‌ل براده‌رێکی ئێمه‌ گفتوگۆیان ده‌کرد، ئاگاداری ئه‌م وه‌زعه‌ نه‌بوون، من به‌ ئیشاره‌ت بانگی لای خۆمانم کرد و وه‌زعه‌که‌م تێگه‌یاند، به‌خێرایی(من و ش ج و م ج) و مه‌فره‌زه‌که‌ی حزبی شیوعی ناوچه‌که‌مان جێهێشت، لـــه‌رێگادا زۆرمان قسه‌کرد کـــه‌ چۆن به‌توانین خـــۆمــــــان بگه‌ینینه‌ ناوچه‌ سنورییه‌کان، هـــــاورێ مام هـــه‌ژار ووتی ئێوه‌ ده‌توانن له‌گه‌ل ئێمه‌ بێن و خۆتان له‌ وان جیاکه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها پرسیاری مــــلازم سه‌عدم لێکرد، مـــام هه‌ژار ووتی ئه‌وان چوونه‌ته‌ به‌ری شوان تا رێگا تاقی که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگرێنه‌وه‌ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی. ئێمه‌ ته‌نسیقمان لــــه‌گه‌ل مام هه‌ژار کرد کـــه‌ به‌یانی یه‌کتر ببینینه‌وه‌، ئــه‌وان په‌له‌یان بــــوو بگه‌نه‌ لای هـاورێیانی خۆیان تا ئــه‌وانیش له‌پیلانی ئه‌م جـــه‌ماعـه‌ته‌ ئاگادار بکـه‌نه‌وه‌، به‌یانی ئێمه‌ چاوه‌رانی هاورێیان بووین، به‌لام دیار نه‌بوون، کـــاتژمیر 10ی به‌یانی کـــــاک قادر خه‌به‌ری بۆ ناردین کـه‌ هێمنه‌ره‌ش جوابی ناردووه‌ که‌ هه‌موومان بجینه‌ گوندی گۆلباغ، ئێمه‌ هه‌ندێک ترساین، بیرمان له‌وه‌ کــــرده‌وه‌، نه‌وه‌ک پیلانیان بۆ ئێمه‌ش هه‌بێت،وا خــه‌به‌ره‌که‌مان بۆ نارده‌وه‌ که‌ ئێمه‌ نایه‌ین. بــــه‌لام کاک قادر دیسان که‌سێکی تری نارده‌ لامان، ئه‌م جاره‌ ووتیان هێمنه‌ره‌ش رێگای دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌مومان ده‌رداکات بۆ سه‌ر سنوور، دیسان ئێمه‌ هه‌ر نه‌چوین، بــــه‌لام پاشان به‌ رێگایه‌کی تر چوینه‌ گۆلباغ، کــــه‌ گه‌یشتین دیمان مــلازم سه‌عد به‌ده‌ست به‌ستراوه‌یی دانیشتوه‌و شوانه‌ی کــــادیر حه‌ره‌سیه‌تی، هـــــه‌رچه‌ند من پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بووم، به‌لام براده‌رایه‌تیم له‌گه‌ل ملازم سه‌عد زور خۆشبوو، من کــــه‌ ملازم سه‌عدم به‌م شێوه‌یه‌ دی یه‌کسه‌ر چومه‌لای، ووتم ئه‌وه‌ چییه‌!! ده‌زانی ئه‌وانه‌ ته‌سلیمت ده‌کــه‌نه‌وه‌، ووتی نازانم ئه‌مرۆ پاش سه‌عات 9 ی بــه‌یانی ئێمه‌ بـــه‌لای تورکه‌وه‌ تێپه‌رین، حـــاجی حبیب و جـــه‌ماعه‌ته‌که‌ی بانگیان کـــردین و ئێمه‌ش چووینه‌ لایان یــه‌کسه‌ر ته‌قه‌یان لیمانکرد و، هاورێیان چیا و دلشاد و سه‌لامیان شه‌هید کـــرد و، منیشیان گرت به‌بیانۆی گوایه‌ به‌ینی حـــزبی شیوعــی و یه‌کێتی تێکچووه‌، ئیستاش ده‌لێن هه‌ر ئه‌و هۆییه‌ ئێمه‌ ئه‌وانمان کـــوشت و تۆمـــان گرتووه!!! منیش پێم ووت: نه‌خێر ئه‌وانـــه‌ ته‌سلیمت ده‌که‌نه‌وه‌، ووتی مــــن ئامانه‌تێکم لایه‌ ده‌یده‌مه‌ تۆ، منیش یــــه‌کسه‌ر ده‌ستم بۆ گیرفانی برد، وێنه‌کی خێزانی و سه‌عاتێک و چـــه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌کی پێ بوو، هــــه‌مـووم برد، (ئه‌وه‌یه‌ هێمنه‌ره‌ش له‌ نوسینه‌که‌ی ده‌لێت من و شوانه‌ی کادیر سوتانمان، کــــه‌ وانه‌بوو به‌لکو من بردم!!! هــــه‌ر ئه‌وکاتی پێم ووت: مـن ئه‌م شه‌و هه‌رچۆنێک بێت رزگارت ده‌که‌م، بۆ ئه‌م قسه‌ش شاهێدم هه‌یه‌ (م ق) که‌ ئێستاش لـــه‌ ژیان ماوه‌، هه‌روه‌ها (ک ج)،به‌لام شوانه‌ی کادیر هه‌ستی کرد، که‌ ئێمه‌ به‌ته‌ماین ریسه‌که‌یان لێ ده‌که‌ینه‌وه‌ خوری، پێشتریش کاک قادر لای شوانه‌و هێمنه‌ره‌شێ ووتبوی کــه‌ (..........) نه‌ی هێشتووه‌ که‌ هاورێ هه‌ژار و مه‌فره‌زه‌که‌ی بگرین، بۆیه‌ یه‌کسه‌ر ئێمه‌یان لـــه‌ شوێنه‌که‌ دوورخسته‌وه‌ و جــــه‌ماعه‌تی خۆیان بۆ پاسه‌وانی ملازم سه‌عد دانا. پاشان کاک قادر لای هێمنه‌ره‌ش باسی هه‌لویستی منی کردبوو، به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌، هێمنه‌ره‌شیش کـــاک قادری نارده‌ لام کـــه‌ ئاگادارم کـــاته‌وه‌ شتی وانه‌کـــه‌م چونکه‌ ئه‌و بـــۆ پاراستنی گیانی ئیمه‌ ئه‌م کــاره‌ی کـــردووه‌، کاک قادر کـــــه‌ زانی من هێشتا نارازیم، به‌تووره‌وییه‌وه‌ ووتی خۆ تۆ له‌ ئێمه‌ زیاتر نیت!!! یان خۆت پێ خـــولـــه‌ پیزه‌یه‌، منیش ووتم هه‌موو کـــه‌س خوله‌ پیزه‌ی خۆیه‌تی. پاشان مـــن ووتم (من ته‌سلیم نابمه‌وه‌، بــه‌لام کـــه‌س و کـــارم مه‌ده‌ن به‌ گرتن). پاشان ئێمه‌ش ناچـــار بووین ته‌سلیم ببینینه‌وه‌، به‌لام ئێمه‌یان عه‌فو نه‌ده‌کرد، بـــه‌ بیانۆی ئــــه‌وه‌یی ئێمه‌،(من و م ج و ش ج) به‌شداری ئــــه‌م چالاکیه‌مــــان نه‌کـــرد‌وه‌!!! پاشان هێمنه‌ره‌شیان نارد به‌دوامـــــدا، هـــــه‌ر ئه‌وکاتی په‌شیمانی پێوه‌ دیار بوو، رووی لــــه‌ مــــن کــــرد و ووتی: تۆ پێشمه‌رگه‌یه‌کی بــــــه‌ هه‌لوێست بووی!!! منیش پێیان کـــردم، ئارازی زاوام و جـــه‌مــــاعه‌ته‌که‌ی تر پێیان کردم.

لـــه‌ کۆتایدا داوا لــــه‌هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی هێزه‌که‌ی هێمنه‌ره‌ش ده‌که‌م، کـــه‌ هه‌رکه‌سه‌ لـه‌لای خۆی راستییه‌کان ئاشکرا بکات، تــــا ئه‌وانه‌ی ئـــــه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ نه‌توانن‌ خۆیان لــــــه‌ نه‌فره‌تی مێژو رزگار بــــکــــه‌ن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە