شیعرێک بۆ مه‌سعود بارزانی
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
ڕزگار مه‌حموود
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی دزان
سه‌رچاوه‌ی فیتنه و ئاژاوه و تاوان
فاشیی دیکتاتۆر، خوێنمژی زۆردار
دیارییت بۆ ئێمه، هه‌ر ئێشه و ئازار
ڕۆژێک پێش پاسدار، ڕۆژێک جه‌ندرمه
خیانه‌ت نه‌ما نه‌یکه‌ی له دژ مه
له عاست حه‌قیقه‌ت تۆ که‌ڕ و لاڵی
وه‌ک گێل و گه‌مژه‌ی، قه‌ت نابی حاڵی
منداڵ و لاومان ده‌گری و ده‌کوژی
ڕقێک نه‌ماوه، هه‌ڵی نه‌ڕێژی
هه‌ر له خانه‌قین، هه‌تاکو زاخۆ
هه‌موو له دژتن، پێت ده‌ڵێن: بڕۆ
بڕۆ جه‌هه‌ننه‌م شوێنی خۆشت بێ
ڕیسوایی و زیلله‌ت، هه‌رده‌م به‌شت بێ
* * *
مه‌سرور بارزانی، خوێنڕێژی دڵڕه‌ق
سه‌رده‌شت عوسمانت بۆ کوشت به‌ناحه‌ق؟
لاوێکی وریا و ئازا و دلێر بوو
دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و تیرۆر بوو
مه‌سروری به‌دکار، دڕنده‌ی وه‌حشی
به‌چکه هیتله‌ری شه‌ڕخوازی فاشی
هه‌مان چاره‌نووس که قوسه‌ی بینی
بۆ تۆش نووسراوه، هه‌ر زوو ده‌یبینی
* * *
تۆشم له‌بیره نێچیر بارزانی
سه‌رکزی به‌دخوو، گورگی شه‌ڕانی
چه‌نده‌ها دیلت به‌ده‌ستی خۆت کوشت
خوێنی سه‌دانت به‌خۆڕایی ڕشت
زۆرت نه‌ماوه، تۆش ده‌بی سه‌رشۆڕ
لاوی ئازای کورد، ده‌تخه‌نه ناو گۆڕ
* * *
هه‌ڕه‌شه و گرتن، بوختان هه‌ڵبه‌ستن
ترس و تۆقاندن، ڕفاندن کوشتن
ئه‌وانه هه‌رده‌م کرده‌وه‌ی ئێوه‌ن
بۆ ڕه‌فتاری به‌د، هه‌موو یه‌ک شێوه‌ن
له ئاشبه‌تاڵ و سی‌ویه‌کی ئابدا
ڕه‌نجی میلله‌تتان هه‌موو به‌بادا
به‌ڵێنتانداوه هه‌تاکو مابن
کۆنه‌په‌رست و خیانه‌تکار بن
* * *
ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان، سبه‌ی ڕاپه‌ڕین
یه‌ک به‌دوای یه‌کدا، ڕاتان ده‌ماڵێن
وڵات له ئێوه پاک ده‌که‌ینه‌وه
تۆڵه‌ی هه‌مووانتان لێده‌که‌ینه‌وه
ئه‌وسا وه‌دی دێت ئاشتی و ئازادی
گه‌لی کورد هه‌موو ده‌ژین به شادی
ڕزگار مه‌حموود
هه‌ولێر، ڕووناکی
23 03 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست