وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیش بێمنەتە لە مهسعود..
Friday, 06/11/2009, 12:00
رۆژى شەمە 31/10 لەرێورەسمى پێشوازى كردنى وەزیرى بازرگانى توركى و بەئامادەبونى مسعود بارزانى و چەند بەرپرسێكى حكومەتى عێرا ق و وەزیرانى هەرێم وەزیرى بازرگانى وپیشەسازى لە كابینەكەى مامە بەرهەم وكاكە ئازاد كە دیارە توركمانە ناوى سنان ە هەر زۆر بێَمنەتانە وبەبێ گۆێدانە هیچ پرۆتۆكۆل و بنەما یاساییە كانى حكومەت هەرێم و بنەما نێودەولەتیە كان لە شێوازى پێشوازى كردن , بە زمانى توركى پێشوازى لە وەزیرى توركى كرد و بە هیچَ شێوەیەك ئامادە نەبوو بەزمانى كوردى قسەبكات لە كاتێكدا كە وەزیرى حكومەتى هەرێمە وە زمانى گفتوگۆى رەسمى لەم هەرێمەدا كوردییە تەنانەت ئەگەر بە عەرەبیش قسەى بكردایە دەكرا بلێین ئاساییە چونكە بە پێى دەستوور كوردى و عەرەبى دوو زمانى رەسمین لە عێراقدا بەلام نازانم بەپێى چ یاسایەك زۆر بێمنەتانە بەزمانى توركى قسەى كرد بۆیە دەپرسم ئەم وەزیرە ئەگەر لە بەغداد بوایە دەیتوانى بەتوركى قسە بكات یان كام وەزیرى كورد بە مامى سەرۆك كۆماریشەوە ناتوانێت بەكوردى قسە بكات مەگەر لە پاشكۆى قسەكانیدا نەبێت بۆیە سەرۆكى بەناو هەرێم دلنیام لەوەى كەزۆر ئاسایی بوو كە ئەو سوكایەتیە قبول بكات بەلام پێویستە بەو برادەرە بلێت كاكە گیا ن خۆ دەكرا تۆزێك بە كوردیش قسە بكەیت بەلام دیارە جورئەتى ئەوە ناكا ت چونكە دیارە كاكە سنان ى وەزیر ماڵى باوكى هاتوون بۆ لاى تۆش كاكە بارزانى ئەو پیاوە نیت جورئەتى شتى وابكەیت و محاسبەى بكەیت ولێپێچینەوەى لە گەلدا بكەیت یان ئاساییە تۆش بە توركى قسەت بكردایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست