ئایا ئەزانن، تالەبانى بارزانى تاوان بار ئەكات لاى ئەمریكیەكان ؟
Sunday, 13/12/2009, 12:00
هەر لە سالى 2003 وە تا ئیستا هەرچى تەنازولات كراوە بە كورد لە سەر مافە نەتەوایەتیەكان و كركوك تالەبانى كردویەتى لە پیناو رازى كردنى حزبە سیاسیەكانى ناو عیراق و ئەمریكاو ئەوروپاو ئیران و توركیا
بۆ ئەوەى بە كەسیكى موعتەدیل و دیموكراسى خواز خۆى نیشانیان بدات و بە كەسیكى شیاوى بزانن بۆ سەرۆك كۆمارى عیراق كە توانى ئەوكارە بكات .
لە پیش هەلبژارنى سالى 2005 حزبە كوردستانیەكان داوایان كرد هەلبژاردن و لكاندنى كركوك لە گەل هەلبژاردنەكانى كوردستان بكریت بەلام توركمانەكان و عەرەب و تركیا رازى نەبون بە ناوى تتبیعو استفتاْ
داوایان كرد 2 سال دوا بخریت تالەبانى رازى بوو بەلام بەرزانى رازى نەبوو تالەبانى بە ئەمریكیەكانى وت ئەوە من نیم كیشە دروست ئەكەم لە سەركركوك بارزانیە بە هاتنى وەفدیكى ئەمریكى بۆلاى بارزانى وتیان تالەبانى رازیە تۆ بۆ رازى نابیت ؟ ئەویش ئیحراج بوو رەزاموندى خۆى نیشان دا
2 سالەكە تەواو بوو (تتبیعو استفتاْ ) نەكرا داوایان كرد 6 مانگى تر دریژ بكریتەوە دیسانەوە تالەبانى رازى بوو بارزانى رازى نەبوو دیسانەوە تالەبانى لاى ئەمریكا خۆى بە پیاو باش نیشان داو بارزانى ئیحراج كردەوە دووبارە تەنازول بە بارزانى كرایەوە
لە سالى 2008 حكومەتى عیراق هیزى هینا بۆ سنورى خانقین تالەبانى نەخۆش بوو لە ئەمریكا بوو
بارزانى نارەزایى خۆى دەربریو وەكوو سەرۆكى هەریم توانى هەندیك هیز لە پارتیو یەكیتى بنیریت بۆ خانقین دیسانەوە تالەبانى لاى ئەمریكاو مالیكى بارزانى ئیحراج كرد نەتیجە مالیكیو بارزانى ئیلاقەتیان پچرا
ئەم جارەش تالەبانى بە زەرەرى كورد لە سەر یاساى هەلبژاردنەكان رازى بوو بەلام بەرزانى رازى نەبوو دیسانەوە بارزانى ئیحراج كرد لاى ئەمریكیەكان تەنازولى پى كرا .وە زۆر تەنازولى ترى پى كرا لە لایەن تالەبانیەوە وەكوو هەلواسینى ئالاى عیراق لە كوردستان و نە گۆرینى ئەو ئالایەو زۆر شتى تر هەر ئەوەنەم لە توانا بوو بینوسم
بەریزان من لەم نووسینەم دا مەبەستم ئەوە نیە دیفاع كردن بیت لە بەرزانى من كەسیكم 15 سال لە ناو ریزەكانى یەكیتی بوم وە زۆر زەرەروو زیانم لیدراوە لە لایەن پارتیەوە
بەلام بمانەویت و نەمانەویت ئەمرۆ لە كوردستان بریارى چارەنووس ساز لە دەستى بەریزان بارزانى و كاك نەوشیروان و تالەبانیە
بۆیە من لیرەوە داوا لە كەسە نزیكەكان و دلسۆزەكانى بارزانى ئەكەم ئەم نامەیەى من بگەیەنە بارزانى
بە بەریز بارزانیش ئەلیم باوكى رەحمەتیت شۆرشیكى لە سەر كركوك دانا تكایە تۆش شۆرشەكەت لە سەر كورسیەكەى تالەبانى دامەنى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست