کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Friday, 20/11/2009, 12:00


لە وتارێكدا كە رۆژى 18-11-2009 لە ماڵپەڕى (PUKmedia) بڵاو كراوەتەوە، هێمن باس لەسەركەوتنى پلینیۆم و شكستى لیست گۆڕان دەكات. برا ناهەقت ناگرم كەبەو جۆرە كەوتویتە ماستاوكردن بۆ یەكێتى و بەشان و باڵى سەركردایەتى ئەو حیزبە دۆڕاوەدا هەڵدەدەیت چونكە دیارە تۆش یەكێكیت لەو كەسانەى كە دەتەوێت رۆژێك بكرێیت بە نوێنەرى ئەو حیزبە لە سوید یاخود كە گەڕایتەوە بۆ كوردستان پۆستێكى باڵا لە حكومەتدا وەربگریت چونكە دەزانیت ئەو كەسانەى لەسایەى ئەو حزبەوە دەگەنە پلەى باڵا زوربەیان وەك جەنابت بێئاگاو نەزانن. لە وتارەكەتدا دەڵێى پلینیۆم سەركەوتوبو وە روى گەشى یەكێتیى بە جیهانى دەرەوە ناساند، كام رووە گەشە؟ ئەى بۆ ناڵێى ئەو روەرەشەى كە مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانى و بەرزانى ئەحە سمێڵى تڕۆ كرد. تۆ دەڵێى گۆڕان چاوەڕێى دەكرد پلینیۆم شكست بێنێ و ئەندامەكانى بەرەو گردەكە راكەن بۆ پەیوەندى كردن بە لیستى گۆرانەوە. من پێتدەڵێم پلینیۆم شكستى هێنا، بەڵام دەزانى بۆچى ئەندامەكانى نەچون بۆ گردەكە؟ چونكە گۆڕان ئامادەنییە كەسانێك وەربگرێت كە بەرپرسن بەرامبەر دزینى سامانى میللەتێك و وێرانكردنى شارەكانى كوردستان. ئەگەر گۆڕان كارێكى لەوجۆرە بكات ئەویش بەهەمان دەردى دوو حیزبەكەى تر دەچێت.
كاكى ماستاوچى و بێئاگا لە وەزعى مییللەت، تۆ بۆخۆت لە سوید دەژى و رەنگە ئەگەر بەهەرشێوەیەك پارە پەیدابكەیت بەلاتەوە گرنگ نەبێت و كاتێكیش دەگەڕێیتەوە بۆ كوردستان خۆت بادەدەیت و باس لەو شەوانە دەكەیت كەچۆن لە باڕەكاندا بەسەرى دەبەیت. بۆیە پێتدەڵێم ئەگەر ئەمجارە گەڕایتەوە بۆ كوردستان سەردانێكى جادەى سەهۆڵەكە و لاى سەرا بكە بزانە گەنجە خاوەن بڕوانامەكانى ئەم وڵاتە چۆن بێكارى سەر لێشێواندن و بەدەست دزو جەردەكانى ئەو حزبەوە دەناڵێنن كە دەهۆڵیان بۆ دەكوتى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە