کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە خزمان و موریدانی تەریقەتی نەقشبەندیەوە لە گشت جیهاندا

Friday, 01/04/2011, 12:00


بۆ ڕای گشتى
وك لاى هەموو كەس ئاشكرایە ولاتەكەمان بە هەل و مەرجێكى نا ئاساییدا تێدەپەڕێت , لەگەڵ خۆشەویستیمان بۆ ئەم نیشتیمانەو ئامادەییمان بۆ خزمەتكردنى بە هەموو شێوەیەك دووپاتى ئەوە دەكەینەوە كە ئێمە لایەنگریمان بۆ هیچ حیزب و تاقم و لایەنێك نیە لەسەر حیسابی لایەنیكى تر چونكە ئەوە كارى ئیمَە نیەو نامانەوێت خومان لەو بازنە تەسكانەدا ببینینەوە ,بەڵام لەگەڵ هەموو كارێكى باشین ببێتە مایەى ئاشتی و خوشگوزەرانی میللەتەكەمان ,بۆیە هەر جمووجولێك یان سەردانى ئەم لایەن و ئەو لایەن یان گوزارش دان و پەیام ناردن و پشتگیرى دەربرین لە لایەن هەر كەس و كۆمەڵێكەوە بەناوى خزمان و موریدانى تەریقەت رەد دەكەینەوە و ئەوە تەنها كارى تاكە كەسیەو گوزارش لە هەڵویستى گشت خزمان و شوێنكەوتوانى تەریقەت ناكات .
ئەمە ماناى بێ هەڵوێستیمان نیە لە پێشهاتەكان كە رووبەرووى ژیانى سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابوورى و داهاتووى میللەتەكەمان بووەتەوە ,ئەوەندە نەبێت كە ئیمە نامانەوێت بچینە ناو سنوورى تەسكی لایەنگری كە بازنەكان زیاتر لەیەكتر دوور بخاتەوە , وە هەر كارێك ببێتە هۆى خیر و ئاشتى و خۆش گوزەرانى بۆ میللەتەكەمان و بە ئیمە بكرێت دریخی ناكەین لە ئەنجامدانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە