کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى گۆرانەكان ونوێبونەوە وانابن پارتى زان وفایلدارەكان وەكیەك نابن

Saturday, 19/06/2010, 12:00


دواى چەندین ساڵ چاوەڕوانى یەكێتى لە ساڵرۆژى دامەزراندنیەوە ،واتا لە 1/6كارەكانى بەستنى سێیەمین كۆنگرەى دەست پێكرد. بەلاى زۆرێك لە چاودێرانى سیاسى وكەسە دیاروماندوەكانى ناو یەكێتى ودەرەوەى یەكێتى پێشبینیەكانیان بۆ ئەم كۆنگرەیە پێشبینیكى ئەرێنى بو،چونكە وامەزندە دەكرا كە خودى سكرتێروجێگران وئەندامە باڵاكانى ناو ئەو پارتە هەنگاوبنێن بۆ رێكخستنەوەى ناو ماڵى یەكێتى وگۆرانێكى بنەڕەتى دەست پێبكەن بۆ هێنانەوەى یەكێتى بۆ سەرسكەى پێشویى خۆیى ،لەبەر ئەوەى ماوەیەكى درێژ بو یەكێتى لەسەر سكەى جارانى لادابو،وە لە ئاقارێكى وشك وچۆڵ وبیابانیدا لە سەر یەك بازنەى خواروخێچدا بەدەورى كێشە كوشندەكانیدا دەسوڕایەوە!! بەڵام بەداخەوە ئەو پێشبینیانە وادەرنەچوون ویەكێتى نەك هەر نەكەوتەوە سەر سكەورێرەوى پێشوى خۆى ،بەڵكو ئەم جارە لە رێى گروپێكى بەرژەوەند خوازى تایبەتەوە یەكێتى بەیەكجارى پەكى كەوتو خزێنرایە ناو دۆڵێكى هەزاربەهەزارى وهاتنەدەرەوەى لەم قۆناغەولەرێى ئەم گروپەوە كارێكى ئەستەم وپڕزەحمەتە.
ئەگەرچى لەرۆژانى پێشبەستنى ئەم كۆنگرەیە ،واتا لەكاتى ئەنجامدانى كۆنفرانسى كۆمیتەومەڵبەندەكان تەسەور دەكرا كە كۆنگرەى سێ كۆنگرەیەكى سەركەوتوبێت .چونكە لەهەڵبژاردنى مەلبەندەكاندا پێوەرى دەنگ ودەنگدان رەچاوكرا .دەرفەتى هێنانى ئەندامى كۆنگرە بە تەزكیە لەباربردراورێیپێگیرا .بەڵام كەسانى بازرگان وجاسوس وژەنەراڵە بێئەستێرەكانى ناو یەكێتى بۆ پاراستى پێگەوبەژەوەندى خۆیان بەریزئەندامى بە تەزكییەیان هێنایە ناو كۆنگرە!! ئەم گروپە باڵادەستەى ناو یەكێتى بێسڵەمینەوە لە بنەما ئەخلاقى وئینسانى وویژدانى ،وبێرەچاوكردنى بنەماسەرەكیەكانى كارى حیزبى وهەستكردن بە یاساورێساكانى پەیڕەوپڕۆگرامى حیزبیەوە بەئاشكراوبەنهێنى كەوتنە دژایەتیكردنى خەلكى تێكۆشەروبەئاكاروغەمخۆروماندوى ناو یەكێتى !ئەم دژایەتیەیان لەرێگاى بلاوكردنەوەى پڕوپاگەندەوبلاوكردنەوەى لیستى تایبەت وهێنانە پێشەوەىكەسانى خاوەن فایل لەبەرامبەر پێشمەرگەوپارتیزان ورۆشەنبیرودڵسوزەكانى یەكێتیەوە!
ئێستا لە ناو یەكێتى لە هەڕەمى دەسەڵاتدا ژمارەیەكى بەرچاو لە فایلداروبازرگان وتومەتبار هەن ودەیانەوێ خۆیان بكەن بە خاوەنى راستەقینەى یەكێتى ! لەبەرامبەر ئەوەشدا ژمارەیەكى زۆر لە پارتى زانى وكەسانى تێكۆشەروبە هەڵویست لەبەر رەفتارە قێزەونەكانى ئەم گروپە ئێستا لەدەرەوەى یەكێتین وكۆدەنگیكى زۆروبەرزن بۆ رەتكردنەوەى ئەم كۆنگرەیەولێپرسینەوە لە فایلدارەكان وتەزویرچیەكانى دەنگى ئەندامانى كۆنگرە!!
لەنێوانى ئەمانەدا یەكێتى رادەستى كێدەكرێ؟ رادەستى ئەوانە دەكرێ كە دەیانەوێ یەكێتى رۆژبەرۆژ بەرەولاوازبون ولەناوچون بچێ ؟ لە وێنەى ئەمانەدا فایلدارەكانى ناو یەكێتین كە لەم كۆنگرەیەدا بەسەرسوڕمانەوە گوایە دەنگى پێویستیان هێناوەو دەرچوون !!یا ئەوانەى كە دەیانەوێ یەكێتى لەو قەیران وكۆسپانە دەربێنن ورزگارى بكەن؟لەوێنەى ئەمانەشدا پارتیزانەكان وپێشمەرگەى رۆژانى سەخت وكادیرە دڵسۆزەكانن كە بەسەرسوڕمانێكى زۆرەوە گوایە دەنگى پێویستیان نەهێناوەوئێستا لە سەركردایەتى یەكێتیدانین!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە