*من جیاوازم *ی زاگرۆس وه‌ك مۆرانه‌ی ڕه‌وشت وایه .
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
هیج به‌رنامه‌یه‌کی ته‌لفیزیۆنی نیه ئامانجیکی دیاری کراوی له دوا نه‌بێت جا ئامانجه‌که گرنگ نیه هونه‌ری بێت سیاسی بێت یان فکری یان ئابوری یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان زانستی به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه هتد .
ئه‌مه گرنگ نیه گرنگ ئه‌وه‌یه ئامانجه‌که سود گه‌یاندن بێت به کۆمه‌ڵگاکه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هونه‌ری بێت ئامانج سود گه‌یاندن بێت به هونه‌ر ئه‌گه‌ر سیاسی بێت ئامانج سود گه‌یاندن بێت به لایه‌نی سیاسی وڵات ئه‌گه‌ر زانستی بێت به هه‌مان شێوه بۆ سود بێت هتد..
به‌ڵام من ده‌پرسم ئایه به‌رنامه‌ی (من جیاوازم)ی ته‌له‌فیزیۆنی زاگرۆس چ ئامانجێکی له پشته‌وه‌یه و به چ ئامانجێك ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رهه‌م دێنرێت و په‌خش ده‌کرێت .
ئایه ئه‌م به‌رنامه سوده‌کانی چین ئایه هه‌موو جیاوازیێک سود به‌خشه به کۆمه‌ڵگای کوردی . ئایه هێنانی کولتورێکی دارزاوی کۆنی زبڵدانی وڵاتانی ڕۆژ ئاوا بۆ ئه‌م میله‌ته هه‌ژاره ئه‌م کۆمه‌ڵگا پڕ له ناهه‌مه‌تیه سود به‌خشه هێنده بره‌وی پێبدرێت.
ئایه که‌ی ئه‌مه جیاوازیه که 10 گروپی دروست کراو که خودا نه‌بێت که‌س نازنێت کێ وه چۆن وه به چ ئامانجێك دروست کراون هه‌رچی تۆزێک بیر بکاته‌وه ده‌زانێت کۆمه‌ڵگای کوردی خۆرسک ئه‌م هه‌مو گروپه‌ی تێدا دروست نه‌بوه ئێمه نه گورکی سه‌ر شه‌قامان هه‌بوه‌و وه نه ده‌مانه‌وێت ئێمه گورگان خۆر بکرێین و وه به‌دڵنیایه‌یوه ده‌ستێکی نادیار و تایبه‌ت ئه‌م گورگ و شێر‌و ڕێویه‌مان بۆ دروست ده‌که‌ن .
که‌ی ئه‌مه سود به‌خشه کورێکی ژنانی بێنی و ڕێکلامه‌ی بۆ بکه‌ی و بڵێیت ئائه‌مه جور ئه‌ته ئه‌مه هونه‌ره وه‌ك کوره که‌رکوکیه‌که‌ی خۆی کردبوو به فلیم چ هونه‌ریکی تێدابو چ سودێكی هه‌بوو..
که‌ی ئه‌مه سود به‌خشه یه‌کێ بێنی یه‌ک وشه ئینگلیزی نه‌زانێت و به ڕه‌قسه‌وه گوایه سحری پێبکه‌ی و گورانیێکی جنێو ئامێزی بخه‌یته سه‌ر بۆی که هێنده ناڕێکه ناتوانرێت بیکه‌ین به کوردی ...
که‌ی ئه‌م جیاوزیه 10 گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ بێنی که له ده‌یان کچی لاو جوان و کوڕی گه‌نج شای و هه‌ڵپه‌ڕکێ بکه‌ن جا خۆ کورد هه‌موی له سایه‌ی سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌کان هه‌مو هه‌ڵده‌په‌ڕێت جیاوزی چیه که‌ی ئه‌مه عیلمه کورد له جیاتی هه‌مو عیلم و زانستێك هه‌ڵپه‌ڕکیی هه‌ی و به‌س .له ئه‌نته‌رنێت له بگه‌ره‌کان له به‌شی وێنه بنوسه کورد یه‌کسه‌ر هه‌ڵپه‌رکێ و چه‌ك پێشان ده‌دات وه‌ک بلێی کورد مانای هه‌ڵپه‌ڕکێ هه‌ڵپه‌ڕکێ مانی کورد هیچی ترمان نیه له‌مه زیاتر تا جیای بکه‌ینه‌وه‌و شانازی پیوه بکه‌ین .
که‌ی ئه‌مه سود به‌خشه کورێکی کورد وه‌ك ژن خۆی بڕازێنێته‌وه‌و به هه‌موو که‌یفی بڵێت ره‌قسی شه‌رقی ده‌که‌م و لیژه‌نه‌ی به‌رنامه‌ش زۆر موعجیب بن به ره‌قسی ئه‌م ژن پیاوه‌و به‌ڵێن به‌ڵێ بۆ هاندانی لاوانی کورد بده‌ن بچنه نێو کراسی ژنان و پیاوه‌تی خۆیان له ده‌ست بده‌ن ..
جا من نازانم کام جیاوازی باس بکه‌م که زیانی نه‌بێت وهانی خه‌ڵکی بۆ نه‌ده‌ن له‌م به‌رنامه‌یه جگه له یه‌ک دوو دانه‌یان وه‌ک ئه‌و کچه زیره‌که‌ی که به پێچه‌وانه‌وه قسه‌ی ده‌کرد شاعیره‌که ئه‌م کوره ی یه‌که‌م بوو وه هه‌ندێکی تریان جگه له‌مانه من ئه‌م به‌رنامه وه‌ك میکرۆب ده‌بینم و که‌سیش نه‌ماوه حه‌کیمی ده‌رده‌کانی وڵات بێت نه ڕۆشنبیران و نه مامۆستایان نه دایك و باوکانیش نه حوکمه‌تیش بیر له ڕه‌وشت و داهاتوی وڵات ده‌کاته‌وه‌و نه که‌س ده‌وێرێت به ماڵ ومناڵی خۆی بڵێت ئه‌مه خه‌رابه ئه‌قلی لاوانتان داگیر کردوه‌و .
له ڕاگه‌یاندنه‌کانتان هیچ سودێك نابینین هه‌موو شتێکی ئێوه دو شته هه‌ڵپه‌ڕین و گۆرانی و ه فرمێسك ڕێشتنی به درۆ بۆ ئازادی ژنان و کچان بۆ زیاتر هێنانه ناو زه‌لکاوی به‌د ڕه‌وشتی .
به‌ڵام داخه‌که‌م نازانم خه‌ڵکی چۆن وا به‌ئاسانی خۆی ده‌کات به په‌ندی زه مانه له‌م جۆره به‌رنامانه .
وه من ده‌ڵێم ئاخ بۆ دڵسۆزانی میله‌ته‌که‌م هه‌ر له نوسه‌رو ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ مه‌لا به غیره‌ته‌کانمان بۆ که‌س ده‌نگی لێوه نایه‌ت بۆ میله‌ت وه‌ك مه‌ڕی بێ شوانی لێهاتوه‌و که‌وتۆته ده‌م ئه‌م گورگانه‌ی سه‌ر شه‌قام .
دڵسۆزێکی میله‌تی خۆم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست