کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێبوارێ دێ

Thursday, 25/06/2009, 12:00


سروودی که‌مپه‌ینی د. که‌مال میراوده‌لی
تکا له‌ هونه‌رمه‌ندان و میلۆدیکارانی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین چه‌ند ئاوازێکی به‌سۆز بۆ ئه‌م سرووده‌ دابنێن

تیمی کامپه‌ینی که‌مال میراوده‌لی

رێبوارێ دێ رێبوارێ دێ
له‌ دووره‌وه‌ رێبوارێ دێ
گه‌شتی خه‌مه‌ گه‌شتی هیوا
گه‌شتی دڵه‌، گه‌شتی بڕوا
چرایه‌ک هه‌ڵده‌کا به‌ شه‌و
فریشته‌یه‌کمان دێته‌ خه‌و
په‌یامێکی تازه‌ی پێیه‌
زوو وه‌ره‌ چاومان له‌ رێیه‌
زوو وه‌ره‌ دڵمان هه‌ڵتۆقی
با به‌س بێ باسی دڵره‌قیی
زوو وه‌ره‌ شه‌ومان نوته‌که‌
خه‌ونمان بۆته‌ مۆته‌که‌
ریبوارێ دێ رێبوارێ دێ
رێبوارێ دێ له‌ دووره‌وه‌
به‌ ده‌ستی پر له‌ نووره‌وه‌
ناسک له‌ ده‌رگای دڵ ده‌دا
ئه‌سپایی دێته‌ ژووره‌وه‌
خه‌مه‌کانمان ده‌چنێته‌وه‌
خه‌ونه‌کان ده‌چێنێته‌وه‌
له‌ گه‌ڵ کۆرپه‌کانمان ده‌دوێ
خه‌نده‌ له‌ سه‌ر لێویان ده‌ڕوێ
دنیا پڕ ده‌بێ له‌‌ هیوا
جارێکی دی ناچینه‌ دوا
جاریکی دی هه‌ڵه‌ نابین
له‌ وانه‌ی مێژوو فێر ده‌بین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە