رِاگه‌ياندراوێك له مه‌كته‌بى سياسى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
- كۆمه‌لاَنى خه‌لَكى كوردستان
-حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان
ئێواره‌ى رِۆژى 5/5/2009 به ناوى چوار حزبه‌كه، ليستێك به‌ناوى (خزمه‌تگوزارى و چاكسازى) به‌سه‌رۆكايه‌تى (سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين) ى ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووي ئيسلامى كوردستان بۆ به‌شدارى له هه‌لَبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رِاگه‌ياندرا.
ئێمه له حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له كاتێكدا پێكهێنانى ليستى جيا بۆ هه‌لًَبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌كارێكى ئاسايى ده‌زانين، له‌هه‌مان كاتدا به‌هه‌موولا يه‌كى رِاده‌گه‌يه‌نين، كه‌ليستى به‌ناو چوار حزبه‌كه نه‌له‌دوور نه‌له‌نزيك هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به(حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان) ه‌وه نييه، لێره‌دا ئه‌و رِاستيه‌ش دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه‌كيانى (حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان) به‌سه‌رۆكايه‌تى هاورِێ (به‌لَێن عه‌بولڵا مه‌حمود) سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزب، له‌لايه‌ن كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لَبژاردنه‌كان بۆيه به‌شدارى كردن له هه‌لَبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ژماره (2544) رۆژى (3/5/2009) مۆلَه‌تى رِه‌سمى پێدراوه، بۆيه جگه له(حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان) كه مۆلَه‌تى ياسايى هه‌يه، هيچ كه‌سو ده‌سته‌يه‌ك به‌ناوى (حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان) له‌ته‌ك لايه‌نى تردا مافى ياسايى نييه به‌شدارى له‌هه‌لَبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات ، هه‌روه‌ك (حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان)جارێكى تر به‌كۆمه‌ڵانى خه‌لَكى كوردستان راده‌گه‌يه‌نێ، كه‌رِاستگۆيانه له روانگه‌ى پره‌نسيپه سياسيه‌كانو به‌پێى به‌رنامه‌و رِێبازى فيكرى خۆيه‌وه به‌شدارى له‌هه‌لَبژاردن و سه‌رخستنى ديموكراسيانه‌ى پرِۆسه‌ى هه‌لَبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كاتو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايانه‌ش له‌هه‌ولَى پێكهێنانى هاوپه‌يمانيدايه، له‌گه‌لَ حزب و لايه‌نه چه‌پ و ديموكراسيخوازه‌كانى كوردستان .
مه‌كته‌بى سياسى
حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان
هه‌ولێر 6/5/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست