لیستى سەروەت و سامانى ئەندامانى بنەماڵەى بارزانى وبەرپرسانى پارتى، كە لە ئەنجامى تاڵانى و ڕاوە ڕووت، لە میللەتیان دزیوە!! بەشى یەكەم
Friday, 02/07/2010, 12:00
دارۆ زێبارى
لەوانەیە ئەم بابەتە زۆر بابەتى دیكەى جۆراوجۆرى لەسەر نووسرابێ، واتە لەسەر دیاردەى تاڵانى و دزیى و ڕاوەڕووت ودەست بەسەراگرتنى سەروەت و سامانى گشتى ، كە مۆڵكى ڕاستەوخۆى ئەم میللەتە ستەملێكراو غەدرلێكراوەیە، كە لە ڕابردوودا، لەلایەن دوژمنانەوە، بە هەموو شێوەیەك چەوسێنراوەتەوەو ئازاردراوە، چ وەك جەستە، چ وەك لایەنى دەروونى و كۆمەڵناسیەوە!
ئەوەى لێرەدا، جێگایى هێمابۆكردنە، تا بە داتاو بە ژمارە، بەیانى ناوى ئەو كەسانە دیارى بكەین، كە لەماوەى 20 ساڵى ڕابردوو ، تا ئەمڕۆ لەناو بنەماڵەى بارزانى و سەركرداەیەتى پارتى و فەرخە بەرپرسەكانیان، بە هەموو شێوەیەك دەستپارێزیان لە بە تاڵانبردن و دەستبەسەراگرتن و دزینى سەروەت و سامانى مۆڵكى گشتى نەكردۆتەوەو، كە بە مۆڵكى گەلى كوردستان هەژمار دەكرێت، لە ڕووى یاساییەوە!
خوێنەرانى ئازیزى كوردستانپۆست، كە بەسایتى مینبەرى مرۆڤە ئازاو بوێرو ڕاستگۆ و دلًسۆزەكان ناسراوە.
بۆ ئەوەى هیچ گومانێك و ئەگەرەكانى بۆ ئێوەى خوێنەران نەهێڵَینەوە، بۆ ئەم بابەتە هەستیارەو گرنگە، سودمان لە چەندین سەرچاوە وەرگرتووە، لە شێوەى تێبینی دا، ئاماژەیان بۆ دەكەین.
1. مەسعود بارزانى (4) ملیار دۆلار بە كۆمپانیاى كۆرەك تیلیكۆمەوەوبە مۆڵكەكانیەوە...
2. نێچیرەڤان بارزانى (5) ملیار دۆلار بە 140 كۆمپانیای وەهمى و 10 هۆتێلى 5 ئەستێرە لە ئەوروپا و لوبنان و دوبەى و ئوردون و كارگەكان و بازارگاى نیشتیمان ودرێم ستى و شوقەكانى زەكەریاو پڕۆژەى نەوتى و قاچاخەكان و شتى دیكە..
3. مەسرور بارزانى...(1200) یەك مایارو دووسەد ملێۆن دۆلار، كە خاوەنى تۆڕى گەیاندنى نەورۆز و ئاریانێت و تارین نێت و ڕێبەرو، خاوەنى یەكەمى كۆمپانیاى فڕۆكەوانى (ڤانگنیگ) ى نێودەوڵەتىیەو، كە خاوەنى 4 فڕۆكەى گواستنەوەى سەرنشینانەو، هەموو كۆمپانیاكانى عێراق و كوردستان وەكیلى ئەون، واتە مەسرور، لەڕێگەى(لاوەند جەمال) هەولێرى كە گەنجێكى هەولێریە، و مەسرور خاوەنى 35 كۆمپانیاى بازرگانى و ئابورى و گەشتیاریىە، كە (سەروەرى ساڵح پێداوى) ، زاواى شەهید فەتاح ئاغایى سیوەیلى یە،وبۆى هەڵدەسوڕێنێت و، تا ئوەوەى قاچاخچێتى نەوتى ڕەش بۆ ئێرانیش مۆڵكى زۆرى مەسرورە...
4. سیروان بارزانى كوڕى سابیرى براى مەسعودە، كە لە زەمەنى مەلا مستەفا بوە جاشى سەدام ودوایش سەدام ئیعدامى كرد،سیروان بارزانى (1) ملیار دۆلارە، كە سەهمى لە كۆڕەكدا هەیەو شەریكى مەسعودى مامێتى و، خاوەنى 25 كۆمپانیاى بیناسازى و ئاوەدانكردنەوەیەو، بەشى دووەمى قاچاخچێتى نەوتى ڕەش بۆ ئێران موڵكى سیروانەو، كە گەنجێكى بارزانى بەناوى(چاوشین)ەوە بۆى هەڵدەسوڕێنێت و، 12 كاگەى ئاوى كانزایى و دۆندرمەو شەربەت و كورەى دروست كردنى گەچ وسەهمى لەكارگەى ئاسنى هەولێردایەو، لەناو شارى هەولێر 5 دۆنم زەوى لەنزیك عەینكاوەو بەرامبەر گەراجى سلێمانى داگیركردووەو، 250 پارچە زەوى لە سەلاحەدین و شەقلاوەو هەولێر هەیەو، خاوەنى هەردوو كەناڵى ئاسمانى كۆرەك و كۆڕەك 4 بۆ برەودان بەكارى سێكسبازى بەڕێگەى ئەو خانمانەى كە یاریەكەى بۆ بەڕێوە دەبەن، تا نووسینى ئەم بابەتە 12 هونەرمەندى ڕەگەزى مێ لەترسى پەلامارەكانى سیروان كوردستانیان بە جێهێشتووەو، 23 ئافرەتیش دواى ئەتككردنیان دەركراون...
5. سامان بارزانى براى سیروانەو، خاوەنى(600) ملێۆن دۆلارەو، گەورەترین كۆمپانیاى ئاوەدانكردنەوەو گەشتوگوزارى و پیشەسازى و تەكنەلۆژى بەناوى(زاگرۆس)ەوە هەیە، كە دڵسۆز شیروانى بۆى بەڕێوەى دەبات، تەنها لەسالى 2001دا لە پەرەپێدانى هەولێردا، بە زۆردارى 160 پڕۆژەى داگیركرد، كە ناوەندى شەقامى 60 مەترى بۆ نوێكردنەوەو نۆژەنكردنەوەكەى 150 ملێۆن دۆلارى بۆ تەرخانكرا، بە پێى لێدوانى سەرپەرشتیارى پڕۆژەكان، سامان 85 ملێۆن دۆلارى قازانج بردووەو، دوایش پڕۆژەكە هەزار كەلێن و خراپى تیابووەو، كەس نەیوێراوە ڕەخنەش بگرێت، ئوتێلێكى لە شاریقەى ئیمارات هەیە، كە لە 30 نهۆم پێك هاتووەو، بە پێى لێدوانى شیروانى برا بچوكیان مەسرەفى شەوانەى سامان لە 5000 دۆلار كەمتر نیە لە ڕابواردن لە عەینكاوە...
6. مەنسور بارزانى بە منداڵى وەحى بۆ هاتوەو بۆتە عەمید لەتەمەنى 20 ساڵیداو، ئێستا خاوەنى(350) ملێۆن دۆلارەو، 12 كۆمپانیاى هەیەو، بەوەناسراوە پارەى پڕۆژە وەردەگرێت و جێبەجێشى ناكات، تەنها بۆ پڕۆژەى ئاوەدانكردنەوەى 40 سنورى بارزان 500 ملێۆن دۆلارى وەرگرتووەو، 200 ملێۆن دۆلارى لوشداوەو، نیوەشى تەواو نەكردووە، جارێكیان نازەنین حەمەد وسۆ كە وەزیرى شارەوانى بوو، كچە جاش موستەشارێكى هەولێرى بوو، تەنها ئەوەندەى گووتبوو: كە پڕۆژەكان خراپ جێبەجێكراون، مەنسور پاڵەوانەكەى مەسعود هەزار جار بە نازەنینى گوتبوو: گوتخواردوەو دەبێ داواى لێبوردن بكەى، دەنا سوكت دەكەین، ئەویش وەك بابە جاشەكەى قبۆڵى كردبوو...
7. نیهاد بارزانى (400) ملێۆن دۆلارى تەنها بە وەرگرتنى پڕۆژە بە دەست كەوتووەو ، دواى بە سەلامى كەریم خانى برادۆستى فرۆشتۆتەوەو، تا ئەوەى 500 تاوەرى كارەباى لە نێوان هەولێر سەلاحەدین داكوتا، كە گواى یە بە تیشكى ڕۆژ كاردەكاو، هەر عەمودێك 100 وەرەقەى لەسەر وەرگرتووە، واتە 5000000 ملێۆن دۆلارى وەرگرتوەو، بە فاشیلترین پڕۆژەى كارەباى دانراوەو، سەمەرەكە لەوەدایە، ئەو پڕۆژەیە نە نەوزاد هادى ئاگاداربووە، نە هوشیار سیوەیلى وەزیرى كارەباى پێشوو، لە ئەنجومەنى وەزیران بە تەلەڤۆن وەریگرتبوو!خاوەنى 20 كۆمپانیایە...بەڵام قومارچیەكى زۆر موهیمە..وەك فواد حوسێن سەرۆكى دیوان گوتبووى: نیهاد هەر دیار نەبوو، هەموویان دەڵێن لە قۆماركردنە لە بێخاڵ....
8. سیداد بارزانى (400) ملێۆن دۆلارە، 24 كۆمپانیاى هەیە، لەناو شارى هەولێر 23 عیمارەى جیاجیاى لەسەر شەقامى 60 مەترى نزیك ئیسكان هەیە، كە كۆمپانیاى شەرق ئەلاوسەت تایبەت بۆ پیداوستیەكانى سەیارەو ئامێرەكانى هیەو، خاوەنى 12 كۆگاى 2000 مەتر چوارگۆشەیە لە ئیسكان و بەحركەو كەسنەزان و،نەخۆشخانەیەكى تایبەتی ڕەسول لە هەولێر مۆڵكى ئەوەو بەناوى كاك ڕەسوڵەوەیە....
9. عەبدولمهەیمەن بارزانى كوڕانى (300) ملێۆن دۆلارە، لە 3 قۆناغدا دزیى گەورەى كردووە، 1 لەكاتێكدا پارێزگارى هەولێر بووەو،2 قۆناغیش لەكاتێكدا وەزیرى شارەوانى بووە، لە 3 قۆناغیش وەزیرى سەرپەرشتیارى كاروبارى شەهیدان بووە،بەراستى ئەوەى ئەو بە شارەوانى هەولێرو دهۆكى كرد، كەس نەیكردووە، تەنانەت نازەنینى دۆستەكەى نێچیرەڤانیش ....عەبدولموهەیمەن، هەموو كەسى بە دز دەناسى و، دواجار ئەوەندى دزى كردبوو، ئەوەندەى ساختە لە سەنەدى تاپۆى شارەوانى هەولێر كردبوو، دەیان باخچەو ناوچەى سەوزاى بۆ خۆى و عەیالە بارزانیەكان داگیركرد، بە پێى قسەكانى حاجى شەهاب ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر، كە خاوەنى سۆپەرماركێتى نازەمۆڵەو شەریكى نێچیرەڤان، گووتى: عەبدولموهەیمەن بایى 150 ملێۆن دۆلار زەوى فرۆشتوەو، ئەوەندەشى لە سنورى سەلاحەدین و دهۆك بۆخۆى داگیركردووە...
10. بە پێى سەرچاوەیەك باقى كوڕەكانى مەسعود، بایى 200 ملێۆن دۆلار مۆڵك و كۆمپانیایان هەیە، بەتایبەتى شێخ بابۆ مەلا مستەفاى گچكە، خاوەنى 20 ملێۆن دۆلارە لەبانكى ئەمریكى دایناوە..
11. دلۆڤان وبارز و ڕەوەند وعەباس براكانى نێچیرەڤان خاوەنى نزیكەى(600) ملێۆن دۆلارن، بە مۆڵك و پارەى بردراو بۆ بانكەكانى توركیاو ئەمریكا,,
12. شێخ بەرزان شێخ هیمداد كوڕەكانى لوقمانى براى مەسعود بە حوكمى ئەوەى لەنێچیرەڤانەوە نزیكن لە ئەنجومەنن، درێغیان لە داگیركردنى زەویوزار و وەرگرتنى پڕۆژەو بەقاچاخبردنى نەوتى ڕەش بۆ ئیران نەكردووە..بە براكانیشیانەوە نزیكەى(250) ملێۆن دۆلاریان بە تاڵانبردووە!
ئەوانەى كە ئێمەومانان دەیاناسینو، ناسراون لەناو خەڵكیدا ئەمانەن، هەرچەندە زۆرێك ماون، كە بە دەیان ملێۆن دۆلاریان بەتاڵان بردووە، لە بنەماڵەى مەلا و كوڕو كوڕەزاكانى و خزمەكانایان، وەوانەى ناویان نەهاتووە لە بازنەى(غوڵامەكان) پۆڵێنكراون، واتە خزمەتكارەكان....!!
تێبینى......
ئەو سەرچاوانەى سودیان لێوەرگیراوە،بۆ ئەم بابەتە هەستیارە ئەمانەن:
بەشى نووسراوى نهێنى ئەنجومەنى وەزیران
شارەوانى سەلاحەدین
شارەوانى شەقلاوە و عەینكاوە
شارەوانى دهۆك
شارەوانى هەولێر
تاپۆى دهۆك
تاپۆى هەولێر
تاپۆى شەقلاەو سەحەدین و عەینكاوە
بارزانیەك پاسەوانى شەخسى مەسعود بارزانى
پاسەوانێكى نێچیرەڤان
حاجى یوسف
حاجى شەهاب
سۆران عزەدین فەیزى سەرۆكى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر
4 مەساح و ئەندازێارێكى وەزارەتى شارەوانى
4 دەڵالى كڕینى خانووبەرەو زەویوزار
قائیماقامى پێشووى مێرگەسوور
چەند سەرچاوەیەكى ڕۆژنامەوانى بیانى,,,
سەرچاوەیەك لە بانكى ناوەندى هەرێم هەولێر
سەرچاوەیەك لەبانكى منارە لە هەولێر
راوێژكارێكى نێچیرەڤان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست