کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزبه‌که‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، حیزبه‌ یان کۆمپانیا

Saturday, 09/07/2011, 12:00


حزبى سۆسیالیستى كوردستان لە بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارى كوردستان و ئێستاى كۆمپانیاكەى محمدى حاجى محمود و عریف عبدللە ى براى لە كۆنگرەى شەشەم دا
(حسك) لە ساڵانى (1976-1991) لە شۆڕشى چەكداریدا پڵنگ ئاسا هەنگاوى ناوە ، شۆڕشێكى ڕەواى دژ بە ڕژێمى سەركوتكارى قین لە دڵى دیكتاتۆرى عێراق دەست پێكرد , سەركردەكانى ئەم حزبە كەسانى پێشەنگ و بە ناوبانگ بوون نەك وەك ئێستا كۆنە جاش و كۆنە پۆلیس و كۆنە حیمایەى موستەشارەكان بن ، هەروەها كۆنە هین بن ، كەسانى وەك (سەیدا ساڵح یوسفى و ، د. محمود عوسمان و ، ملازم تایەر على والى و , ڕەسوڵ مامەند و ، عەدنان موفتى و ، عادل موراد و شێخ محمد شاكەلى و ,مەلا ناسیح و مامۆستا سەعد عبدللە ، قادر سوور جەبارى و ، سەید كاكە و ، خاڵە حاجى و،) ئەمانە سەركردایەتى جوڵانەوە شۆڕشگێڕیەكەى (حسك) و حزبەكەیان دەكرد ، سەركردەكانى (حسك) لە ئاستێكى بەرزى ڕۆشنبیرى و مەعریفى و جیهان بین بوون نەك وەك ئەم نەخوێندەوارانەى ئێستا كە ئەلف و بێ ى سیاسەت نازانن ، لە ڕووى پێگەشەوە چەقى متمانە و ناخى جەماوەر بوون ، لە ساڵى (1980) محمدى حاجى محمود لە ڕیزەكانى (ى. ن. ك) بە ڕەسمى دەركرا ، بەیاننامەى لەسەر بڵاو كرایەوە ، دوا جار لە ڕیزەكانى (حسك) بە فەرماندەى هەرێمى یەك وەرگیرا ، محمدى حاجى محمود پێشتر نە (بزووتنەوە بووە نە دەستەى دامەزرێنەر بووە نە حسكیش بووە) بەڵكو دژێكى سەرسەختى (حسك) بووە بۆ نمونە لە ساڵى (1979) هێزێكى گەورەى (ى. ن. ك) ى بردە سەر هێزەكانى (حسك) لە گوندى (چەمپاراو) لە ناوچەى بانە ، شەڕى حسكى كردوو كوژراوو برینداریش هەبوو، بە هەمان شێوەش هێزەكەى بەرەو خۆشناوەتى و دۆڵە ڕەقە بەڕێكرد ، ئەوەى بیوتایە من سۆسیالیستم دەى ووت پڕ بە دەستان زمانیان ببڕن و گوێ بڕاویان بكەن .
محمدى حاجى محمود خۆى بۆ خۆى پاش سەرهەڵدانى 1991و لە ساڵانى 1992دا دەستى بالا ى هەبوو ٍ بۆگچكە كرٍنەوەو هەڵوەشاندن و حەلكردنى (حسك) لە ناو پاسۆك و پارتى گەل ، و ڕوونكردنەوەى دەركرد چووە ناو ڕیزەكانى حزبى یەكگرتنى كوردستان ، لێرەش خۆیان پێ ڕانەگیرا هە رخەریكى ڕاكردن و سەرمە قولات و پە تپە تین بوون بە سەركدایە تى و بنكردایە تیەوە لە ساڵى (1993) حزبى یەكگرتنى كوردستانیان هەڵوەشاندەوەو محمدى حاجى محمود خۆى بۆ خۆى بەیاننامەى هەڵوەشاندنەوە كەى یەكگرتنە كەى لە شارى سلێمانى و هەولێر خوێندەوە ، بەو شێوەیە زۆر بە پەلە چوونە ناو كۆنگرەى (یانزەى (پ. د. ك) حسك و یە كگرتنیش دیسانەوە لە كونگرەدا توانەوەٍ ، پاشان ڕەسول مامەند و شێخ محمد شاكەلى شیروان شیرەوەندى و بەهرۆز گڵاڵى و موحسین بایز لە ساڵى (1992) حسكی دایكیان بۆجاریكى كە بنیاد نایەوە ، ئەوانیش پاش سالیك لە پینە كردنەوە خۆیان هەڵوەشاندەوەو سەنگەریان گواستەوە ناو (ى. ن. ك). پێویستە ئەوە بڵێین (حسك) میژوویەكى پڕ شانازیە لەڕابردویدا ئەوە هەقیقەتە ڕاستیش شەرم لە كەس ناكات ، محمدى حاجى محمود لە (16ى ئابى 1993) زۆر بە خۆشحاڵیەوە بوو بە ئەندامى كۆنگرەى (11ى (پ. د. ك) بە ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتە كەى بارزانى جیِگیر كرا دەك بە خەڵات و دەرمانى برینت بوبێ, لەم كوردستانە بێ نا زو ڕەشپۆشەدا شتێك نەما بە ناوى (حسك) بە تەواوى ئاشبەتاڵیان كرد ، لە هەمان ساڵدا لە لایەن كەس و كارى شەهیدا ن و كادرە دێرینەكان و سەدان پێشمەرگەى دێرینەوە ڕازى نەبوون بەو ئاشبەتاڵ و كە ربەتاڵەو حسكیان لە نوێ ڕێكخستەوە ،محمدى حاجى محمود خۆى كرد بە خاوەنى ئەو هەڵوێستەو هەموویانى تەفرو تونا كرد و هەر خۆى بۆ خۆى بوو بە سەرۆك و سكرتێرو عەریف عبدللەى براى و كۆنە پۆلیس و كۆنە جاشى جەبار گوڵانى كردبە جێدارى خۆى و نەووك و سەلكیشى لە كادرو بەرپرسان ڕاست كردەوە كردنى بە دەم ڕاست خۆی و لەتە براكەى ، بەم شێوەیە هەر چواریان بوونە بازرگانى لێزان و قەڵەو ، هەروەها بۆ ڕاوەدو نانى كەس و كارى شەهیدەكان و پێشمەرگە ئەوانى بەكار دەهێنا ، ئەوەى ماناى حسك و سۆسیالیست وحزبى دەزانى یان ئەوانەى ماناى شۆڕش و پێشمەرگە یان دەزانى هەموان كەوتنە بەر شمشێرەكەى عەریف عبدللەى كۆنە پۆلیس و نەوك و سەلك وتڕۆیان كردن.
خوێنەرانى بەڕێز كۆمپانیاكەى محمدى حاجى محمود لە شارەزوور بە ناوى (حسدك) و عەریف عبدللەى كۆنە پۆلیس, سەیارەو ماتۆڕ سوارو ئەسپ سوارو پاسكیل سوار نەما بۆ كۆنگرەى شەشەم لە (5/ 5/ 2011) نە ینێرنە ناو گوند نشینەكانى شارەزوورو گەرمیان بۆ كۆكردنەوەى خەڵك بۆ بەستنى كۆنگرەى شەشەم ، توانیان كۆبوونەوەیەكى جەماوەرى لە كۆكراوەى خەڵكى عەشایەر لە (800) كەس دا نیشان بدەن و ناویان نا كۆنگرەى شەشەم , ماوەیەكە محمدى حاجى محمودو عەریف عبدللەى براى و تانیاى ئامۆزایان بۆ سوپاس كردنى حزبەكان و بەشدار بوونیان لە كۆبوونەوەى شەشەمى بە ناو سۆسیالیست سوپاس و پێزانین دەر دەبڕن ، حزبەكان و خەڵكیش ڕاستیەكان دەزانن لە بە ناو كۆنگرەى شەشەمى حزبى سۆسیالیستى عەشایەرى. عەریف عبدللەى كۆنە پۆلیس و كۆنە جاشى جەبار گوڵانى (17 لیستى جیا جیاى چاپكراوى هەبوو) هەر لیستێك بە شێوەو عینوانێك بۆ هەموو مەكتەب و مەڵبەندەكان, هەریەكە لیستى خۆى هەبوو لە لیستەكان دیارى كرابوو كە ئەو مەڵبندە دەنگ بە چ سەركردایەتیەك دەدا,وەك هە ندێك لە سەركردەكانیان دەڵێن پێشتر هەموو قورئان درابووین ، دیارى كرابوو كێ دەكەن بە ئەندامى سەركردایەتى كۆمپانیاكەى محمدى حاجى محمود ، عەتاى كوڕى محمدى حاجى محمود بە هەمان شێوە سێ لیستى هەبوو یەكەم ناو مامە عبدللەى دووەم ناو خۆى نوسیبوو ، لیستەكەى عەتا یەكیان بە چاپى سوور , دووەمیان بە چاپى ڕەش ، سێیەم بە چاپى شین , گوایە ئەمە لیستى محمدى حاجى محمودە بۆ هەڵبژاردنى سەركردایەتى كۆمپانیاكەى بۆ بازرگانى .
لێتان ناشارمەوە من لە ساڵى (1991)وە بێ دابران لەگەڵ ئەو جووتە بریەدام ,شتێك نیە ناوى بنێیت (حسك) یان سۆسیالیست حزبایەتى بوونى نیە ، كەس ناتوانێت ڕەخنە بگرێت ، جۆرى پەیوەندیەكان كەس نازانێت ، داهات و مالیەى ئەو بە ناو حزبە تەنها لە ماڵەكەى محمدى حاجى محمودایە ، حسابات نیە ، كەس جۆرى سەرف نازانێت ، مەكتەبى سیاسى بوونى نیە ، سەركردایەتى تەنها بۆ ناوو ئیعلامى ناویان هەیە كەنالەكانى ڕاگەیاندى ئە م كۆمپا نیایەتەنها بۆڕیكلامى جووتە براو گەورەكردنیانەو بەس ڕاگەیاندنێكى سفریان هەیە پیاو شەرم دەكات ناوى بنێت كەناڵى ئاسمانى. ، بۆ نمونە سەیر بكەن پلەكانى عەریف عبدللەى كۆنە پۆلیس ببینن
1- كارگێڕى مەكتەب سیاسى ، 2/ جێگرى برا گەورەكەى 3/ ئەندام مەكتەب سیاسى 4/ بەرپرسى ڕاگەیاندن 5/ بەرپرسى دەزگاى هەواڵگرى بە ناو حزب 6/ خاوەن ئیمتیازى ڕۆژنامەى ڕێبازى ئازادى ، گۆڤارى پێشمەرگە ، ئایدیا ، سۆسیالیست ، سورێن
7/ بەرپرسى هێزى پێشمەرگە 8/ ئەندامى پەڕلەمانى كوردستان 9/ سەرۆك فراكسیونى پەڕلەمان 10/ ووتە بێژى بە ناو حزب 11/ سەرف كردنى پارەو دەسەڵات هەموو لاى عەریف عبدللەى براى محمدى حاجى محمودە ، لەوانەیە پرسیار بكەن عەریف عبدللە كێ یە ، بۆ ئەوەى باش بزانن پێش ئەوەى ببێت بە ئەندامى پەڕلەمان لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى (50 پۆلیس) حیمایە كراوە بۆ محمدى حاجى محمودو مقەڕەكان ، عەریف عبدللەى حاجى محمود یەكێكە لە ئەو پۆلیسانەى كە تەعین كراوە بە پلەى عەریف ، عەریف عبدللە قورئانێكى گەورەى(30 جوزئى) لە شارەزوورو سلێمانى داناو ئەو كەسانەى پێش وەخت دەستنیشان كرابوو بۆ بەناو سەركردایەتى كۆمپانیاكەى محمدى حاجى محمود هەمووى یەك بە یەك قورئان دران و سوێندیان بە خواو بە قورئان خوارد دەستى ڕاستیان لەسەر قورئانەكە دانابوو ، عەریف عبدللەى كۆنە پۆلیس بەرنامەكەى خۆى دەخوێندەوەو ئەوانیش بە دوایدا دەیان خوێندەوە ، پاشان دەى ووت بڵێ قورئان بە هەقت بە مانات بە ناوت من ئامادەم ئەم بەرنامەى عبدللەى حاجى محمود جێ بە جێ دەكەم و لێ ى لانادەم ، من بۆ خۆم دووجار قورئانى داوم كە زۆر پەشیمانم لەو قورئان خواردنە ناهەقیە ، هەروەها لە كۆنگرەش بۆ جارى سێیەم لە بەرچاو هەشت سەد كەس جارێكى دى قورئان و سوێند دراینەوە .
ئەوەى خۆى پاڵاوت بۆ بە ناو ئەنجومەنى سەركردایەتى بەناو (حسدك) هەموو سوێند دران
.
تەنها بۆ بەستنى بە ناو كۆنگرەى شەشەم سەیر بكەن پرسیار بكەن و ئەمە ڕاستە ، محمدى حاجى محمود (350) ملیون دینارى مانگى (5/ 2011ى نەدا) كە موچەى حزبەو لە حوكمەت وەرى گرت ووتى بۆ كۆنگرە سەرف كراوە ئەو مانگە هەموو حزبى برسى كرد, وە لە كۆبوونەوەكان دەیووت كەس یارمەتى نەداوین و كەس هاوكارى نەكردووین ، (30 دەفتەر دۆلار) لە لایەن وەزارەتى ئیتلاعاتى ئێران بۆ كۆنگرەى بە ناو شەشەم سەرفكراوە (10 دەفتەر دۆلار) لە (د. بەرهەم ێاڵح وەرگیراوە) ، (10 دەفتەر) لە (مسعود بارزانى و (پ. د. ك) وەرگیراوە ، لە مام جەلالیش پارە وەرگیراوە ، بە پێ ى قسەى نوێنەرەكەیان لە سوریا كە فایەق ناوێكە ووتى لە سەفارەتى بەریتانیاو لاى سوریەكان (20 دەفتەرمان وەرگرتووە بۆ كۆنگرە كە لە هەڵەبجەى شەهید لە ماڵێك بووە لە گەڕەكى عەبابەیلێیەكان ووتویەتى مانگانە من حساب لەگەڵ سكرتێرى حزب دەكە م پارەى ڤیزەو وەرەقەو تیجارەت دوو بەشى تەسلیم بە سكرتێرى حزب دەكەم و لە بەشەكەى خۆشم پارە بە كاك عبدللە دەدەم ، مانگانە بۆ كەناڵى ئاسمانى جەماوەر (تەلەفزیۆنەكەیان). هەر مانگێك (حەوت دەفتەر دۆلار لە وەزارەتى ئیتلاعاتى ئێران وەردەگیرێت و هەموو مەساریفێكى یان خەرجیەكى تەلەفزیۆنەكەیان لە ڕێگەى كونسوڵگەرى ئێران لە سلێمانی وەر دەگیرێت .
داهاتى بە ناو ئەو حزبە زۆر زۆرە بەڵام هەموو سەرف دەكرێت بۆ دوكان و بازاڕو بەنزینخانەو مەعمەلى بلۆك و بۆ مەعمەلى ئاوو كڕینى زەوى و باخ و باخات و دروست كردنى دەواجین و بیرى ئیرتیوازى و باخچە ى ئاژەڵان وبە هەزاران سە رمەڕوماڵاتى هەیە ، گەر سەردانى گوڵەخانە و قەدەفەرى بكەن و لە نزیكەوە داهاتى محمدى حاجى محمود ببینن تێدەگەن سۆسیالیست حزبە یان كۆمپانیای بە رهەمهێنانە ، جگە لە ئەوەش دووكان و بازاڕ لە سەید سادق و سلێمانى لە ژماردن نایەتٍ نایەت ، شتێك بە ناوى حزب بوونى نیە ناوى حزب تەنها لە راِگەیاندنە ، دێ ى ووێران و هەمبانەى خاڵى لە حزب .
بۆ كۆمپانیاكەى محمدى حاجى محمود لە ماوەى دوو مانگى ڕابردوودا (پ. د. ك) و (ى. ن. ك) دوو هەزار كەسیان بۆ خانەنشین كراوە كە دوو بەشیان لە كۆنە جاشە زۆر خراپەكانن كە پێشتر دژى شۆڕش و پێشمەرگە جەنگاون ، موچەكانیان لە لیوا ، لە عەمید ، تا عەقید تا موقەدەم تا هەموو پلەكانى تیادایە ، كە كەسیان ماناى ئەو پلانە نازانن ، ئەمەش تەنها بۆ ڕۆژى دەنگ دان و ئینتیخاباتە كە دەنگ بە كۆمپانیاكەى ئەوان بدەن ، ئایا گەندەڵى لە ئەمە گەندەڵتر هەیە ئایا ئەمە ناهەقى نیە كە لەسەر داهاتى گەل دەكرێت ، هەیە لە كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان مووچەى هەیە یان پۆلیسە یان كارمەندى حوكمەتە لە سێ جێگا مووچە وەردەگرَیت ، بە هەزاران هەتیوو فەقیر وهەژارو كەم دەرامەت لە كوردستان هەیە بۆ ئاوڕ لە ئەوانە نادرێتەوە بۆ بانگە شەى دەنگدان و هەڵبژاردن كۆنە جاشەكان خانە نشین دەكرێن ، حزبەكەى محمدى حاجى محمود كە ناوى ناوە سۆسیالیست زۆربە ئاسانى خەڵك ئەكرێنە سەركردایەتى, كادر وەك مەعمەل وایە كەچى ماوەیەك نامێننەوەو بە جێ ى دەهێڵن .
لاى جەمیل شێخۆ واتە (جەمیل محمد حسن هەورامى) (400) (چوار سەد كەس) بە ناوى پێشمەرگەى دێرین خانەنشین كراوە و موچەیان هەیە ، كەچى لەو دووهەزار كەسەش دووبارە بووەتەوەو مووچە وەردەگرن ، تەنها لە هەموو كوردستان (30 پێشمەرگەى دێرین) لاى محمدى حاجى محمود بوونیان هەیە ، ئەم گەندەڵیەى محمدى حاجى محمود گەشتووەتە ئاستێكى بەرز ناهەقى زۆر دەكات ، ئایا بۆ پەڕلەمان و حوكمەت و دەزگاى نەزاهە ئەمە قبوڵ دەكات ، بۆ لێكۆڵینەوەو تەحقیق نیە ، لێرەدا ئێمە بە ناوى (50) كادرو پێشمەرگەى دڵسۆز داوا لە (مەسعود بارزانى و مام جەلال و دكتۆر بەرهەم و بەر سەرۆكى پەڕلەمان و دەزگاى نەزاهە ى پەڕلەمانى كوردستان و عێراق دەكەین با خانە نشین كردن بە پێ ى دەستورو قانوون بێت ، با خانە نشینى ئسوڵى قانونى خۆى هەبێت ، ئەمانەى بۆ بە ناو (حسدك) خانە نشین كراون هیچى پێشمەرگە نەبووە ، ئەوەى پێشمەرگە بێت نازنامەى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى هەیە با داواى پشتگیرى لقەكانى كۆمەڵەو دەزگاى ئەیلولیان لێ بكەن ، ئێمە داواتان لێ دەكەین با سەرهەڵدان دروست نەبێت دژتان ڕانەوەستن لێكۆڵینەوە بكەن لیستى ئەو خانە نشینانەى كە بۆ بە ناو سۆسیالیست كراوە ئەو لیستانە بدەنە ئاسایشى سلێمانى هەڵەبجەو دەربەندیخان و قەزاى شارەزوورو سەید سادق و هەڵەبجەى شەهید ، هەروەها ئەو لیستانە بدەنە كۆمیتەو ناوچەكانى (ى. ن. ك) و (پ. د. ك) با ئەوان لێكۆڵینەوە بكە ن لە ناو لیستەكان ئەو كاتە دەردەكەوێت ئیمە ڕاست دەكەین یان ئێمە ئاژاوە چین ، با ئەوان ڕاستیەكانتان بۆ ڕوون بكەنەوە .
بە ڕێزان ئێوەش بەرپرسیارێتى مێژووى دەكەوێتە ئەستۆتان لە ئەم نادادپەروەریە ، با خەڵك بە هەقى خۆى خانەنشین بكرێت نە ك لەبەر بە دەست هێنانى دەنگ لە هەڵبژاردنەكاندا خانەنشین بكرێن.
سەرنج بدەن سەیر بكەن لە جێگاى سەیدا ساڵح یوسفى و ڕەسوڵ مامەند عەریف عبدللەى كۆنە پۆلیس دانراوە ، لە جێگاى تایەرى على والى ئەوڕەحمان ناوێك كە جاش و كۆنە ئامر سرێیە دانراوە لاى حمەى حسن شەمێرانى بووە بۆ ئەوەى لام و جیم نەكات ، لە جێگاى على هەژار نەوزادە سوورى گوڵە خانە كۆنە جاشى محمودى حسینى على دانراوە بە سەركردایەتى ، لە جێگاى خاڵە حاجى خالید ناوێك دانراوە لە ڕۆژێك دا یەك قسە ناكات ، لە جیگاى كاردۆ گه‌لالى تانیا ناوێكى ناوبانگ جوان دانراوە ، لە جێگاى خاتوو منیرە خان بە ناز ناوێكیان داناوە چاى چى حزبى زەحمەتكێشان بووە ، لە جێگاى دكتۆر محمود قادر قادرۆكەیان داناوە ، لە جێگاى ڕەسۆڵ مامەند ئەحمەد حمە نورى ناوێكیان داناوە كە لە دوو فەوجى جاش دا ئامر سرێ ى جاش بووە لاى حمە سەعید دڕكەیى و حمە كەریم خەیات بۆ ئەوەى قسەى زل نەكات ، لە جێگاى سەید كاكە فایەق ناوێكیان داناوە كۆنە جاشى سەباح بەگى عەبابەیلێ و خۆشى كۆنە (...) ، دز ، لە جێگاى خەلیل سەعید ئامینە ناوێكیان داناوە ، لە جێگاى حسینى خەلیفە فەرهاد ناوێكیان داناوە ، لە بری محمد دۆڵاشى تەحسینە شێتیان داناوە ، لە جێگاى فاتیح عەتا تۆفیقیان داناوە كە جاش بووە لاى عەزیزى حمە خەنان و سەعە دڕكە ، لە جێگاى سادق جەبارى پەپولە بەگیان داناوە ، لە بری بێكەس بادینى بێروون عومەر فەتاح دانراوە كە كۆنە جاش و ئامر سریە بووە لاى حمە بەركەورگانى و لاى سەعید دڕكە ، لە جێگاى مەلا ناسیح قادر ساڵح ناوێكیان داناوە دایم ئەڵێ ى تلیاكى خواردووە و كۆنە جاشیش بووە ,لە برى برزوى على هە ژار ڕزگار سەرە گا ناوێك دانراوە بە(م.س) لە برى شێرزادى قادر مستەفا حمەى سلیم دانراوە,لەبری بكر فتاح ڕەفعە تى حمەى پینە چییان داناوە كە كابرایە كى شێت وڕاڕایەو هە ر لە ئێستاوە كەوتۆتە دەر كردن و نان بڕینى كارمه‌ندانی ڕاگە یاندنە كانیان.ٍ
خوێنەرى بەڕێز ئەمانە نمونەیەكى بچوكن لە ناو كۆمپانیاكەى محمدى حاجى محمود ، هیچ جۆرە لێپرسینەوەیەك نیە ، موحاسەبە نیە ، لەٍو كەسەى كەس لە ڕەنگى نیە لە دەوڵەمەندى و لە گەندەڵى كە دەوڵەمەندێكى بێ هاوتاى كوردستانە لەسەر خوێنى شەهیدان كە ئەویش محمدى حاجى محمودو عەریف عبدللە ى كۆنە پۆلیسى برایەتى ئەمە تا سەر بۆتان ناچێتە سە روكاتى لێپرسینەوەو موحاسەبەى ئێوەش دێت ، بۆمان دەركەوتووە شێخ محمد شاكەلى كە بەشدارى بە ناو كۆنگرەكەتانى كرد ناگەڕێتەوە ناو حزبى سۆسیالیست ، چونكە باوەڕى بەو جۆرە كاركردنە نیە لەگەڵ ئێوەدا ، ئێًوە واتە (حەمك و عەبك و نەوك وسەلك ) لە بەناو كۆنگرەى شەشەم دژایەتى هەریەك لە برزووى على هەژار ، شێرزادى قادر مستەفا ، محمد عبدللە ، مامۆستا سەربەست ، حاكم پشكۆ ، مامۆستا محمد عەبدە ، مامۆستا عیمادى حسك ، شێخ حەسیبى خەیات ، هیواى شەهید ڕەوف ئەمانەتان خستە پەراوێزەوەو ئێوە نەتانهێشت هەڤاڵە دێرینەكانتان دەربچن و دەنگ بهێنن كە دەرنەچوونى ئەمانەش بۆ خۆتان شكست بوو ، بۆیە چاوەڕێ ى گەشە كردن و پێشكەوتن مەكەن . بۆ هەڵبژاردنەكانى پەڕلەمانى عێراق لە هەشت پارێزگاى عێراق دا (11(یانزە) هەزار دەنگتان هێنا كە بۆ هەر دەنگێك عەریف عبدللە (25) هەزار دینارى تەبعى دەدا ، پێتان دەڵێم خۆتان چاك بكەن ، گەر وا نەكەن لە هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى پارێزگاكان و شارەوانیەكان دەنگەكانتان لە هەموو كوردستان ناگاتە (7) هەزار دەنگ .

لە برى (50) (پەنجا تێكۆشەرو دڵسۆزى دڵشكاوى
حزبى سۆسیالیستى كوردستان
هـ ب
6/ 7/ 2011

بەڕێز كوردستان پۆست لە بەر چەند هۆیەكى تایبەت نەمان توانى ناوى خۆمان ئاشكرا بكەین پێتان دەڵێین ئەم نوسینە لە سەدا سەد ڕاستەو خۆشتان پرسیار بكەن ، بۆیە داوا دەكەین بڵاوى بكەنەوە لە گەڵ ئەوپەڕى ڕێزدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە