هێرۆ و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی تێرنابن و بوونه‌ته حووت
Saturday, 14/01/2012, 12:00
هێرۆ به باڤێڵی وت: ئه‌وه چی بوو هه‌ر کونه گورگه‌که‌ت ته‌واو نه‌کرد؟ (مه‌به‌ستی له‌و کۆشکه ٣٠ نهۆمیه‌یه، که دوو قاتی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سوڕێته‌وه
کوردستانم چۆن جێ هێشت؟ به کۆمه‌ڵێك خه‌می له‌دوانه‌هاتووی بێ چاره‌سه‌ر.. ئه‌و خه‌ڵکه بێ چاره‌یه‌م سپارد به قه‌ده‌ری زستان.. له‌وی هه‌موو شت قۆرخ کراوه، ته‌نیا ئه‌و هه‌ناسانه ماونه‌ته‌وه که لانه‌وازان هه‌ڵی ده‌مژن و تێکه‌ڵه به گازی ره‌شی موه‌لیده‌کان و دوکه‌ڵی ئه‌گزۆزی ئه‌و ته‌نکه‌ره نه‌وتانه‌ی به‌فارسی ژماره‌یان له‌سه‌ر نووسراوه‌و به‌ره‌و ئاودیوی سنوور وه‌کو مار به‌دوای یه‌کدا به ئاشکرا ده‌خشێن.. وه‌کو چۆن ته‌لی فافۆنی دارته‌له‌کان و بۆریه ئاسنه‌کانی ئاووی ژێر زه‌وی و شۆفڵه‌کان و سه‌ددی بێخمه و هه‌موو شتێکیان ئاودیو کرد له ڕۆژانێکدا که‌عه‌ره‌بانه‌ی گه‌نجانی خێرله‌خۆ نه‌دیویان ئه‌شکاند تا کاسبی نه‌که‌ن و ببنه سووته‌مه‌نی شه‌ڕی مه‌سڵه‌حه‌تی جاشه‌کانی دوێنێ و پێشڕه‌وه‌کانی خه‌باتی ئه‌مڕۆ!؟؟، کاتێك عه‌لی بۆسکانی خێرخوازیش پێی وتن ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر پاره‌ی ئیبراهیم خه‌لیله به نامه‌ردانه وه‌کو سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆریان کرد، ئه‌و مه‌شخه‌ڵی خه‌باته‌ی که هه‌ڵیان گرتووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌مانی پاشقول له‌یه‌ك گرتن و ته‌سفیه‌کردنی یه‌کتر و خه‌ت مایل و لیژنه‌ی ئیختیالات دامه‌زراوه، کاتێك خه‌ڵك له سورداش به‌ره‌و ڕووی مامه ڕیشه ڕۆشتن یه‌کسه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی وتی نابێت دوو مامه هه‌بێت!!ئه‌مانه راستییه‌کن و لای هه‌مووان ئاشکرایه و دوێنێی ئه‌و تیرۆریست و مافیایانه‌ی تۆمار کردووه.
ئه‌مڕۆش میلله‌تیان له بێ کاره‌بایی و سه‌رمادا چه‌واشه کردووه، نه‌وتی کوردستان به ئێران ده‌فرۆشن به 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك که‌چی له‌ناو شاره‌کاندا خه‌ڵکی داماوی ڕه‌ش و ڕووت ده‌بێت به 150 دۆلار به‌رمیلێك نه‌وت بکڕێت. 21 ساڵه ئه‌و حوکمه‌ته نه‌زۆکه هه‌ر ساوایه و گه‌وره نابێت چونکه به شیری بایعی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت گه‌وره‌ی ده‌که‌ن و دوایش وه‌کو بە برسێتیی ناچاریان دەکەن هەموو سوکایەتییەک قبوڵ بکات.
هێرۆ و جه‌ماعه‌ته ڕوو ڕه‌شه‌که‌ی به‌وه‌وه ناوه‌ستن ئیهانه‌ی هه‌ستی 72هه‌زار به‌شداربووی هێڵی ئینته‌رنێت بکه‌ن و به‌سه‌ریاندا دای بخه‌ن تا بێبه‌ش بن له زانیاری و زانست و ڕۆشنبیرێتی ته‌نیا له پێناوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕووبکاته کۆمپانیا ساخته‌چیه‌کانی خۆیان، که له‌ژێر ناوی جیاجیادا ده‌یکه‌نه‌وه، هه‌ر هێرۆ بوو به باڤێڵی وت: ئه‌وه چی بوو هه‌ر کونه گورگه‌که‌ت ته‌واو نه‌کرد؟ (مه‌به‌ستی له کونه گورگه‌که ئه‌و کۆشکه سیی نهۆمیه‌یه، که دوو قاتی سه‌ره‌وه‌ی وه‌کو (ک..) دروست کراوه‌و ده‌سوڕێته‌وه‌و له ناوجه‌رگه‌ی سلێمانیدایه بۆ ئیهانه کردنی هه‌موو خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی ئه‌و شاره چه‌وساوه‌یه. کاتێك دادوه‌ریش ده‌ڵێت خه‌تی ئینته‌رنێتی ڕێبه‌رکویك یاساییه و ده‌بێت بکرێته‌وه هه‌ر زوو کاسه لێسی به ناو پارێزگا هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر ڕێبه‌ر کویك و جارێکی تر دایده‌خه‌نه‌وه، ئاوا به‌و جۆره سه‌روه‌رێتی یاسا له لایه‌ن ئه‌و مافیایانه‌وه پێشێل ده‌کرێت و ده‌یخه‌نه ژێر پییان.
ئه‌و هه‌موو کۆمپانیا جۆراوجۆرانه هه‌مووی یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌یه، هه‌رچه‌نده به ده‌یان ناوی جۆراوجۆر سواغی بده‌ن به‌س میلله‌ت هوشیاره‌و ده‌زانێت که هه‌مووی به پاره‌ی دزراوی میلله‌ته و نه‌ك ته‌نیا به بودجه‌ی 17 ملیار دۆلاری کوردستان تێر ناخۆن به‌ڵکو داهاتی بواره‌کانی گومرگه‌کان و پسووله‌ی ئاو و کاره‌با و باجی تاپۆ و باجی ده‌خل و غه‌رامه‌ی هاتووچۆ فرۆشتنی نه‌وتی قاچاغ و هتد هه‌ر باس نه‌کراوه، که که‌س نازانێت چ نه‌هه‌نگێکی بێ ویژدان قوتیان ئه‌دات، ئه‌مه له کاتێکدایه وڵاته‌کانی ئه‌وروپا به‌س به‌و داهاتانه ئه‌ژین و که‌سیش لێی مه‌حروم نابێت و یه‌کسانی و دادوه‌ریی مافی هه‌مووان دابین ده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و مڵۆزمانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان هیچیان له ئه‌وروپا ئیداره ناکه‌ن چونکه نایانه‌وێت وه‌کو خه‌ڵك بژین و یه‌کسان بن، به‌س له‌و گه‌نده‌ڵستانه‌ی که به ناوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌رپایان کردووه خۆیان کردووه‌ته خاوه‌نی هه‌موو شتێك و ته‌نانه‌ت واشی بۆ ده‌چن که مرۆڤه‌کانیش هی ئه‌وانن، به‌شێکی زۆر که‌م له‌و پاره دزراوه ئه‌ده‌ن به پیاوکوژه‌کانیان تا باش پاسییان بۆ بکه‌ن ئیتر ئه‌و هه‌موو دیمه‌نه جه‌رگ بڕه‌ی مه‌حروم و هه‌ژارو بێ نه‌واو بێ کار‌و سوڵکه‌ر و هه‌تیو و میردمنداڵه‌ی کرێکار هه‌ر باس مه‌که که ڕۆژانه مویه‌کی سه‌ر و ڕیشت سپی ده‌کات و تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی نه‌زانراوت ده‌کات ، هه‌ر بۆ‌یش له کوردستان له‌پڕێکدا ده‌بیستی فڵان که‌س و فیسار که‌س مردن بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌کیان هه‌بێت و گه‌نجیش بوون..
له‌وێ پارتی و یه‌کێتی وه‌کو دوو دوژمنی چاره تاڵ له هه‌وڵدان بۆ مه‌سخ کردنی که‌سایه‌تی پته‌و و جوامێری تاکی کورد‌و به هه‌موو جۆرێك زه‌لیلیان ده‌که‌ن و ئیراده‌یان پێشێل ده‌که‌ن و نه‌فامیان ده‌که‌ن و فێری درۆ و ساخته‌چێتی و قۆڵ بڕین و نه‌مانی هه‌ستو ویژدانیان ده‌که‌ن، تا ئاسان بێت بۆ ئه‌وان بیانخه‌نه ژێر فرمانی خۆیانه‌وه، ئه‌وان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به پاره هه‌موو شتێك بکڕن و هه‌ر پاره‌ش لای خه‌ڵك هه‌موو شتێك بێت و بنه‌ما به‌رزه مرۆییه‌کانیش ببێته کاڵایه‌کی هه‌رزان به‌ها.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست