کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


124 ملیار دینار بۆ كڕینی كارەبای كەركوك ؟

Monday, 01/07/2013, 12:00




بەداخەوە لەم ووڵاتەی ئێمەدا رەش سپیە و سپیش ڕەش , گەندەڵ پاك و پاكیش گەندەڵ , ئەم ووڵاتە كۆمەڵێك مافیا بەرێوەی دەبات و هەر مافیاشیان قەبووڵە ئەبێ یەكێ بەرپرس بێت بەرژەوەندی هەردوو حیزبی مافیا بپارێزێ تەنیا وەلای كەسایەتیت هەبێ بۆیان بۆخۆت بكوژ و ببڕی و بەڕاست و چەپدا بدزە و وەكو داشی شەترەنج یاری بە چارەموسی خەڵك بكە كەس بۆی نیە بڵێ بۆ وادەكەیت , هەڕەشەو تۆقاندن و كوشتن و بڕین لەكەركوك زۆر ئاسانە بەبەرچاوی كورد و توركمان و عەرەب ئەوەتا بەدەیان مەبلەغی دزراو دیار نیە و تەنانەت نوسراوی ئەنجومەنی پاریزگاش ئەیسەلمێنێ كە گەندەڵی زۆر كراوە بەڵام دیزە بەدەرخۆنە دەكرێ . لەلایەك 100 ملیار دینار و بە دەیان پرۆژەی گەورەی بێ سودو سەقەت بە راستەوخۆ دەدرێ بەكۆمپانیاكانی خۆیان و لەتوركیاو هەرێمی كوردستانەوە هاتوونە و بەرەچاوكردنی بەرژەوەندی هەندێ لێپرسراوەكانی هەردووحیزبی مافیا نازانم باسی چی بكەم (باری ئەمنی , كارەبا , ئاو , ئاوەڕۆ , پاككرنەوەی شار , ووشك بونی باغچەكان ...هتد) .
بەداخەوە لە تایتلەكە لامان داوە كارەبای كەركوك واماوەی دووساڵە بە بڕی 124 ملیار دیناری عێراقی لە هەولێر دەكڕدرێ كاتێ بەغدا رەزامەندی نەدا زۆر نیگەران بووین و ئەمانووت بەغدا كێشە بۆكەركوك دروست دەكات و دوای ڕەزامەندی ماوەیەك باش بوو بەڵام ئێستا خۆزگەمان بەساڵانی رابووردوو نەبەرۆژ و نەبەشەو خۆمان و مناڵەكانمان پەرێشانین و كەس وەڵامی نیە بۆ ئەم گەندەڵیە باشە سەرەرای هەموو نەهامەتیەكانمان گەرمای هاوینیش هەراسانی كردووین پارەكەشمان بەفیڕۆ دەڕوات . لەسەرووی هەموو نەهامەتیەكان شەوان لەشاشەی تیڤیەكانەوە وەكو پاڵەوان دەناسرێن و ڕاگەیاندنی حیزبی رێوی دەكەنە شێر دیكتاتۆر دیكتاتۆری بچوك دروست دەكات .
لەم رۆژانەدا هاوڕێیەكی ئیداریم بینی كەلەپارێزگا كاردەكات ووتی پێش سالی 2011 بودجەی هەموو پارێزگای كەركوك ناگەیشتە 124 ملیار ئەی بۆ تەنیا بۆ كرینی كارەبا ئەو بڕە پارەیە سەرف بكرێ ئەگەر ئەو ماستە مویەكی ئێدا نیە وەك سەرجەم گەندەڵیەكانی تر و ووتی برا ئەگەر لەپارێزگا بیت شێت دەبی لەدەرگاوە خەڵك ڕووت دەكەنەوە تاكو دەرئەچێ بەتایبەتی كۆمپانیاكان , دیارە گەورە ئاو دەڕژێنێ بچوك پێی تیخشێنێ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە