مەراسیمى فەرمانگەى تەندروستى كەركووك بۆ چى بوو ؟؟!!
Friday, 11/02/2011, 12:00
ڕۆژى پێنج شەممە ڕێكەوتى (27 / 1 / 2011) لە هۆڵى چراكان فەرمانگەى تەندروستى كەركووك مەراسیمێكى سازكرد بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى كوتانەوە ..... سەیر بوو مەراسیمى سازكراو لە كاتێكدا لە ناوەڕۆكى ووتەكان و لافیتە نوسراوەكان هەردوو دروشمى ئاهەنگ و كۆنگرەى لە خۆگرتبوو بەڵام هێما و سیماى هیچ كام لەم دوو بەرنامەیەى پێوە نەبوو بەڵكو بەرنامەیەكى تێكەڵكێش و لە هەردووكیان بەدەربوو لەبەر ئەوەى نە بەرنامە و پلان و نە بڕیار و بەلاغى تێدا نەبوو ..... ئەمە و سەرە ڕاى ئەوەى كە بۆنەكە بۆنەى ڕۆژى جیهانى كوتان بوو ئەمەیش بەرنامەیەكى تەندروستییە ولە لایەن كارمەندانى تەندروستى بنكە تەندروستییەكانەوە جێ بە جێ دەكرێت بەڵام ئەوەى لە هەمووى سەیرتر بوو خەڵات دابەش كرا بەسەر پەرلەمانتارانى عێراق وەك (خالید شوانى و مەلا سیروان) و جەنابى پارێزگار و جێگرەكەى و فەرماندەى پۆلیسى كەركووك و چەند پزیشكێكى نەشتەرگەرى و بەڕێز حەبیب شەوقى حمەخان كە زەوییەكانى شۆراوى دابەش كردووە و ماڵى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى كەركووك (د . ێدیق عمر رسول) ى لێیە و زەوى لەناوبراو وەرگرتووە و تەنها دوو كارمەندى تەندروستى لەو بۆنەیە خەڵات كران كە هیچیان پەیوەندییان نییە بە بەرنامەى كوتانەوە بەڵكو ناوبراوان كارمەندى بەردەستى جەنابیانن و پاشان جەماوەرى بەشداربوو لە مەراسیمەكە بە برسێتى و توێنێتى بەڕێخران و بەرپرسەكانیش بانگێشتى تایبەتى كران بۆ ماڵى بەڕێزیان لە شۆراو بۆ نان خواردن لەسەر حیساب و خەرجیاتى فەرمانگەى تەندروستى كەركووك و چێشتەكانیش لە چێشتخانەى (عبدالله) ەوە هاتبوو ..... ماوەتەوە بڵێین ئەم مراسیمە نە كۆنگرە بوو و نە ئاهەنگى ڕۆژى جیهانى كوتان بوو بەڵكو بۆنەیەكى تەشریفاتى بوو بۆ ڕازى كردن و چەواشە كردنى بەرپرسان و پەراوێز كردنى بەرژەوەندى گشتى و لەخشتە بردنى بەرنامە تەندروستییەكان بوو بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەكانى خۆیان و شاردنەوەى واقیعە نەویستییەكەى فەرمانگەى تەندروستى و دەزگا تەندروستییەكانى كەركووك و لە كۆتاییدا دەپرسین و دەڵێین ئایە بەر پرسە میوانەكان و سەرجەم بەشداربووان و میوانانى ماڵى جەنابیان دەتوانن نكۆڵى لە ناوەڕۆكى باسەكەمان بكەن ؟؟!!
29 / 1 / 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست