کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ک..

Tuesday, 12/07/2011, 12:00


نامق حسن محمد بۆ بەڕێزان /
سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى كوردستان

سلاوێكى گەرم بۆ سەرجەمتان كە لەپێناو بەدیهینانى خەونەكانى ئەم گەلە هاتونەتەبوون :-

دوابەدواى ئەوكارە سوپاس كراوە و باشەى كە حكومەتى هەریم پێى هەڵسا سەبارەت بە راستكردنەوەى موچەى فەرمانبەرانى سلیمانى لەگەڵ شارەكانى ترى هەرێمدا كە بەراستى جێگەى دەست خۆشیە هەروەها دواتریش خەرجكردنى جیاوازى فەوتاوى 7 حەوت سالەى فەرمانبەران بەراستى سەلمانتان كەلەخزمەتى تاكەكانى ئەم كۆمەڵەدان ، جارێكى تریش دەست خۆشی بۆهەموو لایەكتان .
بەڵام ئەوەى جیًَگەى نیگەرانیە ئەوەیە كەجارێكى تر هەمان هەڵە دروست بوە و غەدرێكى زۆر گەورە كراوە لەوانەى كە لەدواى 1/1/2004 ەوە دامەزراون كە ئەگەر سەرنج بدەین ئەو زوڵمە مەگەر وەك دەڵێن لە امام حسین كرابیت ،
بەجۆرێك دواى ئەم راستكردنەوەیە وە لە 1/1/2011 بەدواوە دەرچوى ئامادەیى كە پێش ساڵى 2004 دامەزرابیت هاتوەتە پێش دەرچوێكى زانكۆ كە لە 2004 دا دامەزرابیت كە لەوانەیەجیاوازى بەروارى دامەزراندیان چەند رۆژێك یان چەند مانگێك بێت .بەمەش جارێكى تر بەشێكى زۆرى فەرمانبەران مەغدور كراون كەبەراستى جیاوازیەكە زۆر زۆرە بەجۆرێك زۆر پێویستە هەرچى زووە چاوى پێدا بخشێنرێتەوە و كارى لەسەر بكرێت .و سیستەمێكى مووچەى هاوبەش و یەكگرتوو دابنرێت .
وابزانم دەبێت رینماییەكى وادەربكرێت كە مووچەى بنەرەتى هەریەكێك لە بڕوانامەكان دیارى بكرێت و بۆ هەموو كاتەكان پێش 2004 وە دواى 2004 یەك بخرێت و دواتر بەپێى ساڵانى خزمەت مووچە سەردەكەوێت بۆئەو ئاستەى رێنمایەكان دیارى دەكات بەم پێیە كەس مەغدور نابێت، بۆ دەبێت دەرچوى زانكۆ لەساڵى 2003 بە پلەى 6-1 وەموچەى 362000 دینار دابمەزرێت بەلام لەسالى 2004 بەپلەى 7-1 وە موچەى 296000 دینار دابمەزرێت وەك كورد دەڵێت بەڕیشى كێ ڕەوایە .
بۆیە هەموو چاوەڕوانى ئەوەین كەهەموو لایەكتان قۆڵى مەردانەى لێ هەڵبكەن و ئەم هەڵە گەورە راست بكەنەوە و خزمەتێكى گەورەو بەرچاویش بە سەرجەم فەرمانبەران دەكەن بە نەهێشتنى ئەو جیاوازیە .
ئەگەر لەم خشتەیەى لاى خوارەوە وردببینەوە ئەوا بەرونى ئەو جیاوازیە دەبینین و رادەى ماف فەوتاوى دامەزراوانى دواى 1/1/2004 دەبینین.
هیوادارم كە زۆر بەجدى كارى لەسەر بكرێت بەم كارەشتان گەورەترین خزمەت بە بەشێكى زۆرى فەرمانبەران دەكەن .










جیاوازى مووچە موچەى دامەزراوانى سالى 2004 لە 1/1/2011 دا موچەى دامەزراوانى سالى 2003 لە 1/1/2011 دا موچەى دامەزراندن بەپێى سیستەمى نوێ بۆدامەزاراوانى سالى 2004 بە دینار موچەى دامەزراندن بەپێى سیستەمى نوێ بۆدامەزاراوانى سالى 2003 بە دینار بروانامە
سفر 240000
7-1 240000
7-1 140000
10-1 140000
10-1 بێ بروانامە
پلەو ستیپ
57000
1 پلە 245000
8-2 302000
7-2 152000
10-4 185000
9-1 سەرەتایى

59000
1 پلە 255000
8-4 314000
7-4 185000
9-1 240000
8-1 ناوەندى

66000
1 پلە 314000
7-4 380000
6-4 240000
8-1 296000
7-1 ئامادەیى

69000
1 پلە 374000
6-3 443000
5-3 260000
8-5 308000
7-3 پەیمانگا

70000
1 پلە 380000
6-4 450000
5-4 296000
7-1 362000
6-1 بكالوریوس

112000
1 پلە 509000
4-1 621000
3-1 374000
6-3 429000
5-1 ماجستیر

116000
1 پلە 529000
4-3 645000
3-3 429000
5-1 509000
4-1 دكتورا




وە بۆچارەسەركردنى ئەم كیشەیەش زۆر بەئاسانى دەتوانرێت خشتەیەك دابنرێت كەتیایدا بە پێى خشتەى پلە و ساڵانى خزمەت و زیادەى ساڵانە و ژمارەى سالەكانى پلەبەرزكردنەوە ى ساڵى 2008 دواى یەكخستنەوەى سەرجەم مووچە بنەرەتیەكان بۆ هەمووسالەكانى دامەزراندن پێش وە دواى ساڵى 2004 بەساڵانى خزمەت مووچەكان دیاردەكەوێت كەوەك ئەم خشتەیەى لاى خوارەوەى لێدێت :-











دكتورا ماجستیر بكالوریوس 5 سالًَە بكالوریوس پەیمانگا ئامادەیى ناوەندى سەرەتایى بێ بروانامە بروانامە
ساڵانى خزمەت
429000 374000 362000 296000 260000 240000 185000 152000 140000 1 سال
436000 380000 368000 302000 265000 245000 190000 156000 144000 2 سال
443000 429000 374000 308000 296000 250000 195000 185000 148000 3 سال
450000 436000 380000 314000 302000 255000 200000 190000 185000 4 سال
457000 443000 429000 362000 308000 296000 240000 195000 190000 5 سال
509000 450000 436000 368000 314000 302000 245000 200000 195000 6
519000 457000 443000 374000 362000 308000 250000 240000 200000 7
529000 509000 450000 380000 368000 314000 255000 245000 240000 8
539000 519000 457000 429000 374000 362000 296000 250000 245000 9
549000 529000 509000 436000 380000 368000 302000 255000 250000 10
621000 539000 519000 443000 429000 374000 308000 296000 255000 11
633000 549000 529000 450000 436000 380000 314000 302000 296000 12
645000 621000 539000 457000 443000 429000 362000 308000 302000 13
657000 633000 549000 509000 450000 436000 368000 314000 308000 14
669000 645000 621000 519000 457000 443000 374000 362000 314000 15
758000 657000 633000 529000 509000 450000 380000 368000 362000 16
775000 669000 645000 539000 519000 457000 429000 374000 368000 17
792000 758000 657000 549000 529000 509000 436000 380000 374000 18
809000 775000 669000 621000 539000 519000 443000 429000 380000 19
826000 792000 758000 633000 549000 529000 450000 436000 429000 20
948000 809000 775000 645000 621000 539000 457000 443000 436000 21
968000 826000 792000 657000 633000 549000 509000 450000 443000 22
988000 948000 809000 669000 645000 621000 519000 457000 450000 23
11008000 968000 826000 758000 657000 633000 529000 509000 457000 24
1028000 988000 948000 775000 669000 645000 539000 519000 464000 25
1048000 11008000 968000 792000 758000 657000 549000 529000 471000 26
1068000 1028000 988000 809000 775000 669000 621000 539000 478000 27
1088000 1048000 11008000 826000 792000 758000 633000 549000 485000 28
1108000 1068000 1028000 948000 809000 775000 645000 559000 492000 29



وە هەروەها بەم جۆرە بۆساڵًەكانى دواتریش تا هەرچەندیك بتانەوێت .
دانانى خشتەیەكى لەم جۆرە دەبێتە هۆیەك بۆیەكخستنەوەى مووچەى سەرجەم فەرمانبەران بەبێ جیاوازى وە دروستكردن و بەرپاكردنى باشترین دادپەروەرى لەنێوان فەرمانبەراندا بەبێ جیاوازى كە دادپەروەرى یەكێكە لەو بنەمایانەى كەسەرجەم لایەنەكان داواكارن و ئاواتە خوازن بیهێننە دى .
بێگومان ئەم خشتەیە بەرەچاوكردنى ساڵانى خزمەتى ئەژمارككراو و ژمارەى سوپاس و پێزانین .
ئەگەر هەڵەش هەبێت لە خشتەكەشدا گرنگ نیە چونكە ئەمە تەنها پێشنیارێكى زۆر دادپەروەرانەو باشە كەلەلایەن فەرمانبەرێكەوە پێشكەش كراوە ، ئاواتەخوازم كەبەهەند وەربگێرێت و كارى جدى لەسەربكرێت لە پێناو بەدیهێنانى بەختەوەرى و یەكسانى و دادپەروەرى لەنێوان فەرمانبەراندا وە نەهێشتنى ئەو غەدر و جیاوازیەى كە بڕێكى ئێجگار زۆر لەفەرمانبەران بونەتە قوربانى و هەست دەكەن كە زوڵمێكى ئێجگار گەورەیان لێكراوە بەوەى كە جیاوازى چەند مانگ یان رۆژ بوەتە جیاوازى دروستكردن بە بڕى 4 تا 5 ساڵ لە مووچە و هەروەها لە پلەو ستێپى فەرمانبەردا .

ئیتر بەوهیوایەى كەجێگەى سەرنج و كارلەسەركردن بێت ، كەدڵنیاشم لەوەى هەرچى خێرى خەڵكى تێدابێت و لەبەرژەوەندى گەلدا بێت بەڕێزانتان هەرگیز درێخیتان نەكردوە بۆیە هیوادارم چیتر ئەم غەدر و هەڵەیە تێپەڕ نەبێت .
لەگەڵ رێزو سوپاس و هیواى سەركەوتن بۆهەموولایەك .




نامق حسن محمد
بەرپرسى كارگێڕى و خۆیەتى لە
وەزارەتى پلان دانان-دەستەى ئامارى هەرێم
بەڕێوەبەرایەتى زانیارى و نەخشەسازى سلیمانى
07701424676 موبایل
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە