دوانه‌کانی کاربه‌ده‌سته‌کانی (YNK) خزمه‌تی کێ ده‌که‌ن و هۆکاریان چیه؟
Friday, 28/05/2010, 12:00
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو دا گوێبیستی چه‌ند لێدوانێکی جۆراوجۆر
و جموجولێکی مه‌ترسیدار بووین له کاربه‌ده‌ستانی یێکێتــی نیشتمانـــی که پێویسته
لایه‌نه‌کانی جۆراوجۆری ئه‌م لێــدوانانه لێـــکبدهینهوه و بزانین ئاخــۆ ئه‌م لێـــدوانانه
چ میژوویه‌کیان هه‌یه ،که‌ی ده‌ست پێبوونه و دهرهاویشــتهکانی به‌ره‌و کــام لایه‌نه دا
ده‌شکێنه‌وه؟ ئاخۆ لێدوانی شه‌خسی و به‌هه‌ڵکه‌وتی تاکه مهسئوولێکن یاننا رهوتێکن
پلان دارێژراو؟ جا ئه‌گه‌ر وابیت ئه‌وه له خزمه‌ت کێدان و سه‌رچاوه‌که‌یان بۆ چی
و بۆ کوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
پێم باش نیه که مێژووی ململانێ سیاسیه کانی هه‌رێم هه‌ڵده‌مه‌وه و برینی هێشتا سارێژ نه‌بووی قوربانیان و فرمێسکی هێشتا ووشک نه‌بووی دایکان و چاوانی هێشتا چاوه‌ڕوان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵه ونبوه‌کان و برینه تهشهناکهی جه‌رگی دایکی نیشتمان بکولێنمه‌وه. له لایه‌کی تر نامهه‌وێ گرینگی مه‌ترسیدار بوونی لێدوانه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌و دواییانه له‌ژێر سێبه‌ری قورسی مێژوو دا بشاردرێته‌وه. لێدوانه‌کان له‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی خوازی گه‌لی کورد که گرێ‌دراو بێت به‌و رووداوانه‌ی ئه‌و دواییانه، به لێدوانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح له گه‌ڵ میدیای تورک ده‌ستی پێ‌کرد که له‌ودا به‌رهه‌م ساڵح بوو به ده‌نگی فه‌رمی راگه‌یاندنی تورک و ئه‌و درۆیانه‌ی که میدیای تورک بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆی به زمانی به‌رهه‌م ساڵحی کورده‌وه بڵاوی کرده‌وه . هه‌رچه‌نده میدیای تورک که ده‌ستی باڵای هه‌یه له چه‌واشه‌کاری و درۆ و شه‌رمیش له‌وه ناکات که راستیه‌کی مێژوویی وه‌ک ئه‌نجامدانی دیداری کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ به‌رێز ئۆجالان، ئینکار بکات به‌ڵام کاتێک که‌ره‌سته وکاڵای ئاماده و هه‌رزانی کوردی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر له‌به‌ر ده‌ست دابێت که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت و درۆیه‌که به‌زمانی ئه‌و ده‌کات.
به‌دوای ئه‌م رووداوه شاهیدی بانگ کردن و هه‌ڕه‌شه کردن بوووین له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتپارێزانه‌ی که له رۆژهه‌ڵاته‌وه په‌نایان هێناوه‌ته باشوور و له هه‌رێمی پارێزگای سلێمانی دا ده‌ژین. هه‌ر وه‌ها گرێ‌دراو به‌م بابه‌ته هۆشداریدان به دانیشتوانی بناری قه‌ندیل بۆ چۆڵ کردنی گونده‌کان و دوابه‌دوای ئه‌مه هه‌ڵسووکه‌وتی ئاسایش له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسیمی یادی شه‌هیدانی به‌کۆمه‌ڵ له‌سێداره‌دراوی زیندانی ئه‌وین، به‌ڵام خاڵی هه‌ره به‌ر چاو و ئاشکرا لێدوانی به‌رپرسێکی له‌شکری بوو له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه له گریلاکانی پژاک و لێداوانێک به‌و ناوه‌ڕۆکه :" ئه‌گه‌ر پژاک له دژی ئێران شهر بکات ئه‌وه ئێمه ده‌که‌وینه‌وه شهڕلهگهل گه‌ریلا." وه له کۆتاییدا یاری به‌ئاگر؛ واتا که‌مین دانانه‌وه له ناوچه‌کانی نزیک هه‌رێمی پاراستنی میدیا به مه‌به‌ستی ته‌حریک و سازکردنی جه‌ووی عه‌سکه‌ریی کورد به‌رامبه‌ر کورد و به‌زاندنی خه‌ته سووره نه‌ته‌وه‌یه‌کان. ئه‌م زنجیره رووداوه که باسم لێوه کردن گوزارشت له دۆخێکی مه‌ترسیدار ده‌که‌ن که پێویسته به هۆشیاریه‌وه راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێ.
جا لیره‌دا چه‌ند بابه‌تێک دێنمه به‌ر باس که شیاوی تێفکرین و له‌به‌ر چاو ده‌رباز کردنن؛ یه‌که‌م، سه‌باره‌ت به‌وه که هێندێک له کاربه‌ستانی هه‌رێمی باشوور به‌رده‌وام خه‌ڵک له‌وه ده‌تۆقێنن که ده‌وره‌مان گیراوه ئێران حه‌مڵه ده‌کا، تورک له‌سه‌ر سنووره ، به‌غدا دێته‌وه و... له مێژووی نوێی پێوه‌ندیه‌کانی ئێران و باشووری کوردستاندا چه‌ند جارێک هێزی عه‌سکه‌ری ئێران راسته‌وخۆ هاتۆته ناو باشوور که یه‌کمیان 1988 بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه که وه‌ک دیتمان تراژیدیای کیمیابارانی لێکه‌وته‌وه و هۆی دا ده‌ست رژیمی دژه مرۆڤ و دژه کوردی به‌عس و روودانی ئه‌م کاره‌ساته. پاشانیش له دوای راپه‌ڕین بوو که سوپای پاسدارانی ئێران کهههیبهتی هه‌یبه‌ت سوڵتانیان شکاند ورووداوه‌کانی پاش ئه‌مه که هه‌ر دوو جار به هاوکاریی هێزه کوردیه‌کان بوو. ئه‌مه‌و چه‌ندین ئۆپراسیۆنی گچکه و به‌رده‌وامی کوماندۆییش که روویان داوه. مه‌به‌ستم له م باسه ئه‌وه‌یه که بڵێم ئه‌گه‌ر هێزی کوردی نه‌بێته سووری به‌ر له‌شکر قه‌ت داگیرکه‌ر ناتوانێت بێته ناو خاکی کوردستان و هه‌ر لێدوانێک و ترساندنێکی جه‌ماوه‌ر، ته‌نیا چه‌واشه‌کاریه وله به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و که‌سانێکی بهژهوهندخواز دایه. دوهه‌م؛وایدانێین که لشکری ئێران له‌سه‌ر سنووره و هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ئهوکاربهدهستانهی که ئه‌و لێدوانانه ده‌ده‌ن نگه‌رانن و خه‌ویان زڕاوه‌و دڵیان تۆقیوه، ئاخۆ له وه‌ها ره‌وشێکدا ده‌بێت لێدوانی بوێرانه بدرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی راوه‌ستان له به‌رامبه‌ر ئێران دا بکرێت یان لێدوانی ئه‌وها مه‌ترسیدار بڵاو بکرێته‌وه؟ هه‌ر چه‌نده گه‌ل وه‌ک چۆن له بامه‌ڕنێ نیشانیاندا له وه‌ها ئه‌گه‌رێکدا ده‌بن به قه‌ڵغان له به‌رامبه‌ر هێرشی دوژمن‌دا چون ئه‌وه گه‌له که به‌به‌رخۆدانی خۆی له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ری به‌عس، خاوه‌نی ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی باشووره و ئهشیپارێزێت . له لایهکیتربزاڤی رزگاری خوازی گه‌لی کورد زیاتر له دوو ده‌هه‌یه خۆڕاگری ده‌کات و له رۆژی ئه‌وڕۆشدا گریلا له پانتای عه‌سکه‌ری دا خه‌ریکه شه‌ڕی ناتۆ و ئه‌رته‌شه ته‌یارکراو به دوایین که‌ره‌سته ته‌کنه‌لۆژیا سه‌ربازیه‌کان ده‌کات و له پانتای ئایدۆلۆژیکی دا ئاڵترناتیڤی سیسته‌می جیهانیی کاپیتالیزمهو له مه‌یدانی په‌روه‌رده‌ییشدا خاوه‌نی به‌هێزترین رێکخستنه و ئه‌مه‌ش بۆته دهوڵهمندیهکی مه‌زنی هێزی خۆڕاگری و مۆڕاڵ و بۆته گه‌ره‌نتیه‌کی مێژوویی بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌ل و له هه‌مان کاتدا بۆته گه‌وره‌ترین هیوا بۆ نزیک بوون له خه‌ونه‌کانی دێرینی گه‌ل و پتانسیێلی گه‌یشتنه به ژیانی ئازاد و ناسنامه‌ی ئازاد که شایسته‌ی ئه‌و گه‌له‌یه. له وه‌ها قۆناغێکی هه‌ستیاردا هه‌ر چه‌شنه لێدوانێکی له‌و شێوه‌یه راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن و خزمه‌تی پێشکه‌وتنی خه‌تی خیانه‌ت و دووبه‌ره‌کی ده‌کات و زۆرترین به‌هره‌ش له‌و لێدوانانه دوژمنانی گه‌ل ئه‌یبه‌ن. وه‌ها لێدوان و هه‌ڵسووکه‌وتێکی نابه‌رپرسیارانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌تی یێکێتی نه‌ته‌وه‌یی ناکات و به‌تایبه‌ت له هه‌ل ومه‌رجی ئێستا دا که به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژه‌ڤ دایه و پێویستیه‌کی مێژووییه.
لێره‌دا پێویسته ئاوڕێک بده‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌و هه‌ل ومه‌رجانه‌ی که وه‌ها رهوشێکیان خوڵقاندوه بۆ ئه‌و لێدوانانه؛ دوای هه‌ڵبژارنه‌کانی 1992 ئیتر گه‌لی باشوور مه‌جالی هه‌ڵبژاردنی نه‌ما و هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێک له‌بن دینامیزمی فیفتی فیفتی دا هه‌لی بریاردانی له‌گه‌ل ده‌ستانده‌وه تا ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی 2009 ی هه‌رێم که (YNK) به‌شی زۆری سه‌نگی سیاسی خۆی له‌ده‌ستدا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حیزبه تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زی، به‌ڵام به هۆی هاپهیمانیهتی ومۆدیلی فیفتی فیفتی رواڵه‌تی مۆدێلی سیاسی هه‌رێم راگیڕا . له‌هه‌ڵبژاردنی 7ی مانگی 3ی 2010 دا که به‌شێوه‌ی لیستی کراوه به‌ڕێوه‌چوو ئیتر مه‌جالی خۆشاردنه‌وه بۆ هیچ هێزێک نه‌ما و هه‌موو هێزه‌کان مه‌جبوور بوون خۆیان له مه‌حه‌کی متمانه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ر بده‌ن. هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌که وئه‌نجامه‌کانی بابه‌تی ئێمه نیه وره‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه خۆ بخه‌نه به‌ر مه‌حه‌کی هه‌ڵبژاردن زۆرێک له هاوسه‌نگیه‌کانی هه‌رێم بگۆڕدرێت، ئه‌وه‌ی بابه‌تی باسی منه به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌یه که له‌به‌ر ده‌ست دایه. ده‌ر که‌وتنی ئه‌و راستیه که (YNK) سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی که‌سانێکی به‌راستی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و دلسۆز که نابێ له‌بیر بکرێن ،ئیتر هێزێکه که لایه‌نی چه‌کداری و ئابووریه که له‌سه‌ر پێی راگرتوه. له‌وه‌ها دۆخێک‌دا تاکه رێگایه‌ک که به داخه‌وه که‌سانێک له ناو ئه‌و حیزبه خاوه‌ن مێیژوویهدا بیریان لێکردۆته‌وه خۆ شیرین کردنه له لای ده‌وڵه‌تانی داگیر که‌ر. واتا دوای وه‌ی که ده‌نگی ناڕه‌زایی گه‌لی ماندووی باشووریان بۆ وێنه له هێنده‌ک که‌س وهه‌ڵوێستی که‌سانێک له‌و حیزبه‌دا له‌ڕێگای دهنگنهدانهوه بیست له جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی گه‌ل و به خۆدا هاتنه‌وه و گوێدان دان خواستی جه‌ماوه‌ره‌که‌یان په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌م چه‌شنه لێدوانانه و بێگومان به‌و هه‌ڵوێسته هێنده‌ی تر گه‌ل له‌خۆ ده‌ڕه‌نجێنن و له هه‌مان کات دا زه‌ربه له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن و هه‌ر وه‌ها ئه‌و لێدوانه مه‌ترسیدارانه ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه پێش ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌درێت. ئه‌م کاره‌ش راسته‌وخۆ خزمه‌تی ناحه‌زان و نه‌یارانه. له روانگه‌یه‌کیش ده‌توانین بڵیین یێکێک له هۆیه‌کانی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه هه‌وڵی ئێران و تورکیه‌یه بۆ پێش گرتن له پێکهاتنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی وکه‌سانی خاوه‌ن ئه‌م لێدوانانه بۆ له‌بار بردنی ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌رکدار کراون.
له‌کۆتایی دا ده‌بێ با س له‌وه بکه‌ین که مه‌رج نیه ئه‌م بارودۆخه ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی لێبکه‌وێته‌وه چوون هه‌م دوژمن و هه‌م دارده‌سته‌کانی به باشی ئاگاداری هێزو ئیراده‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد هه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه که که‌سانێک بیانهه‌وێ له سایه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه ده‌ست بده‌نه هه‌ڵمه‌تێکی گوشار بۆ سه‌ر وڵاتپارێزان و چالاکڤانانی مه‌ده‌نی . ره‌نگه بیانهه‌وێ له په‌نا دوروست کردنی ئه‌تمۆسفێرێکی پڕمه‌ترسیداری عه‌سکه‌ری و به‌ڕۆژه‌ڤ کردنی شه‌ڕی براکوژی که هه‌ر که‌س وه‌ک مۆته‌که ته‌نانه‌ت له باسکردنهکهشی ده‌ترسێت، شه‌رعیه‌ت بده‌ن به بازرگانی کردنیان به به‌ها ونرخه ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه کان. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست که دژی ئه‌و لێدوانانه راوه‌ستن و به شتێکی ئاسایی نه‌بینن. وه هیوادارم که (YNK) هش وه‌ک هێزێکی خاوه‌ن کاروانێک له شه‌هیدان و قوربانی و به‌دیلی مه‌زن به‌خۆیدا بێته‌وه و روونکردنه‌وه بدات و چاوه‌ڕوانیی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵسۆزانه ئه‌و هێزه به هیوای خۆیان ده‌بینن ره‌چاو بکات و نه‌هێڵێت خوێنی هه‌موو قوربانیانی ببێت به کاڵای بازرگانی کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی نابه‌ر پرسیار. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وه گومان ده‌کرێت که ئه و لێدوانانه لێدوانی فه‌رمی (YNK) هن نه‌ک لێدوانی شه‌خسی به‌رپرسێک و ئه‌مه‌ش له مێژووی درێژی خه‌باتی ئه‌و حیزبه ناوه‌شێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست