کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامیك بۆ دكتۆرى بەرهەمهینەری دەمانچەو فیشەك..دكتوری خۆفرۆش ناتوانیت كورد بفرۆشیت ئەوخەیالە لەیادبكە

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


وەلامیك بۆ دكتۆرى بەرهەمهینەری دەمانچەو فیشەك

دكتوری خۆفرۆش ناتوانیت كورد بفرۆشیت ئەوخەیالە لەیادبكە

بەپیویستم زانی وەك گەنجیكی شارى سلیمانی بەكورتی وەلامیك لەسەر ئەم بارودوخە بدەمەوە

نازانم دكتورای تو لەچیایە بەلام ئەوەنەدەى تیگەیشتوم تو هیوایەت چەواشەكردن و فریودانى خەلك و ئەو میللەتە دل ساف و سادەو ساكارەیە بەلام دكتور ئەوەت بیر چوو ئەوسەردەمە باوى نەما بەداخەوە بوتو تائیستا لەوخەون و خەیالەدا دەژیت وەدەتەویت خەلكانیش بەهەر نرخیك بیت لەگەل خوتادا راپیچى ئەو خەون و خەیال پلاوەى خوت بكەیت تۆیەك كەنازانی سەردەمی نوى وژیانی نوێ ى وپیشكەوتن مانای چیە تویەك كەتەنها مۆدیلاتی دەمانچەو پارەبەخشین دەزانیت حەزەكەم ئاگادارت بكەم لەم تكنلوجیای سەردەم كەناوی كومپیوتەرە وە ووردتر كەچەندەها سایت و زانستی نوی تیایە وە گورانكاریەكانی جیهان و هەموو سوچیكی دونیا بەلام بلیم چە كەتو نەتوانی لەتاو پارە كوكردنەوە فریای ئەم تكنلوجیایە نەكەویت ئەوا من بوت ئەگێرمەوە تۆ كاتیك گەنج برسی و بێكاردەكەن خۆت و سەرانی خۆت دەتانەوێت لەپاڵ ئەو هەموو زوڵم و زۆریەى كە ڕۆژانە چەند جارەى دەكەنەوە لەبەرامبەر هەموو خەلك و بەتایبەتی گەنج دەتانەویت لەبەرامبەردا دەست خوشی و سوپاس بكەن ؟هەرگیز تو تیناگەیت بەلكو ناتەویت تیبگەیت چونكە هەر تیگیەشتنیك كومەلیك داهاتی میللەت لیدەستینیتەوە ئیتر بۆچی تیبگەییت, سەرەرای ئەمەش ئەلیت ئەمە حەزارەتە ,ئەی حەزارەت چیە فیشەك تاقاندنە ئەم مۆدیلی فیڵە تاەزەیم لەم سەردەم و حوكمەتە زوردارەى ئیوەدا بینیوە كە ئیوە وەك دەلین خەلك ئەوەندە لیتان رازیە كەواتە بو دەترسن لەتورەبونی خەلك دەبوایە باكتان نەبوایە چونكە وەك خوتان بەردەوام دەلین ئیوە ملائیكەتن ئیتر ترس بۆ؟؟ وەكاتیك ناتوانن وەلامی تەنانەت منالیكیش بەنەوە لەپای ئەو هەموو شتانەى كردوتانە یشتا پەنا دەبەنە بەر چەك و فیشەك رەنگە ئەمە ریگەیكی تربیت بۆ بازارگەرمكردن

فرۆشتنی ئەوچەكانەى هەتەوە هەروەها ئەو دەنگە ئازاد بوێرانە بێدەگ بكەن كەقەت ناتوانن دەنگی ئازاد و ئازا بیدەنگ بكەن .ئیوەى دلسوزى گەل ومیلەت هەموو روژیك لە تیفی یەكانتانەوە بەردەوام ئەو مشهدى بەردفریدانە كەلەلایەن گەنجانەوە یە پشان دەدەن بەلام قەت ئامادە نین ئەو مشهدى فیشەك تەقاندنە پشان بدەن و باسی لیوە بكەن هەروەك ئاشكرابوو كێ گەنجانی فێركرد وە وای لیكرد بەرد بگرێتەوە ئەو دلسوز و پەرپرسانەی میللەت وە لەپاش ئەمانەش دەلێت یەعنی چی بەرد دەگرنە ئەبارەگایە كەشەقامیكی سەركی ناوشاری سلیمانی داگیركردوە بەلام نالییت یەعنی چی گەنج خوینی دەرژیت ئەوەندە ئازان خوت و هاوەلانت كە ئیدانەى بەرد هاویشتن دەكەن و بەكارەستیكی گەورە گیرە شوینی دەزانن وەدەستی گەنج دەبرنەوە برون دەستی ئیران و توركیا ببرنەوە كە نەك بەرد بەلكو بە توپ و تەیارە شارەكانی كوردوستانیان خاپور كردوە ئیوەش سەرەرای ئەوە كوردەكانی ئیران و توركیا وەك دەستە گول وهەدیەكی بەنرخ دەبەنەوە بۆ سەركردە فاشیەكانی هاوریتان كەئیران و نوركیان ئیوە ئەقلیەتی ئیوە كۆپى معمر قدافین بەلام شكور بۆخوا خوارحمی كرد ئەتۆم تان نەبو ئەگینا بی سێو دوو بەسەرتانا دەكردین ئیوەى بی رەحم بی ئەقل نەفام نەتیئگەن نە دەتانەویت ئەو گەنجانەش تیتانبگەیەنن سەرەرای ئەوەش دەتانەویت خەلك فریوبدەن چیدی خەلك بەئیوە فریو ناخوات و رۆژی موحسابەكردنیشتان نزیكە وەبەهەر نرخیك بیت تیتاندەگەیەنین. وەیەك تكای برایەنەشم لەهەموو چەكدارو چەك بەدەستكان هەیە خوتان ناشرین مەكەن لاى میللەت دلنیا بن ئەوان دەروخین وە ئەونایش تەنها لە فشەو تورەبون لیتان مگەر چەند دەسكەوتیكی كەم ئەگەر بوتان بكەن ئەگینا تەنها بۆ بەرژەوەندى خۆیان و پاراستنی ئەو پارە دزراوانەیان بو بكەن كەتائیستا لە و پارە خەیالیە ئیوە بیبەشن هەروەك ئیەمش بیبەشین لەبەرئەوە تكایە وەرنە بەرەى گەلەوە با ئیوە محاسبەیان بكەن لەگەل ئیمەدا و سەربەرزی بۆ هەمومان بیت رسوای و سسەرشۆری بۆ خائینان و خۆفروشان بیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە