کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوكور هوشیارە ... هاووڵاتی

Wednesday, 21/03/2012, 12:00






 

بیرەوەرییەكانی ئێمەی كورد لەگەڵ حكومەتی بەعسی لەناوچوو لە سەرەتای دەست بەسەراگرتنی حوكمەوە تاوەكو داگیر كردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاو هاوپەیمانەكانیەوە كەنزیكەی چوار دەهەی خایاند ،بریتی بوون لەمێژوویەك لەبیرەوەری تاڵ، لێوان لێو لەتاوان و كوشتنو ماڵ وێرانی ..

ڕاگواستن وسوتاندن و ڕوخاندن وسوتاندنی لادێكان ..زیندان ولەسێدارەدان ..ئاوارەبوون ..تەعریب و ئەنفالو كیمیا باران ...جەنگی عەبەسی ماڵ ویرانكەری یەك لەدوایەك كەچەند ملیۆن كوژراو و بریندارو كەم ئەندام وبێوەژن و منداڵی بێ باوكی لێكەوتەوە ...

سەرەرای ئەم مێژووە پڕ كارەساتە هەندێك جار بەسەرهاتمان دێتەوەیاد تەنها دەكرێت بەزمانی عەرەب خۆیان وەسفی بكەینو بڵێین (شر البلیە مایچحك) ،كەپێم باشە وەك نموونە بەسەرهاتێكی (عودەی) كوڕە گەورەی سەدامی دكتاتور بێنمەوە یاد كەلەساڵانی هەشتادا سەرنجی بەلای خۆیدا راكێشابوو، لەو سەردەمەدا خووی دابووە بواری وەرزش و یانەی وەرزشی (رەشید)ی دامەزراند بەزۆرەملێ خۆی كردە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ...لەرەفتارێكدا كەتەنها بەگاڵتەكردن بەهەست وسۆز وعەقڵی عێراقیەكان نەبێت بەهیچ وەسف نەدەكرا ، ناوبراو باسی خراپی باری ئابووری خانەوادەكەی دەكات و دەڵێت باوكم واتە (سەدام حسین) تەنها سێ قات جلی هەیە (مەبەستی جلە سەربازیە زەیتونیەكانە كە لەهەشتاكاندا دەیپۆشی) ..هێندە شۆردراون وئوتو كراون ولەبەریان دەكاتەوە كۆن بوون وبەكەڵكی بەكارهێنان نەماون ؟!!
جگە لەكۆمەڵێك گاڵتەجاڕی دیكە كە بەداخەوە لەوكات وساتەدا پێدەچیت كەسانێك باوەڕیان پێ كردبێت ،بەڵام سەیر لەوەدایە كەسانێك هەبن ئەمڕۆ ..لەم بارودۆخەدا لەسەردەمی فەزای ئازاد و جیهانگیری وئینتەرنێت وتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا هەوڵ بدەن لەكوردستان درۆی هاوشێوەی درۆكانی كاكە (عودەی)مان بەتاڵان پێ بفرۆشن ،
ئەوەتا رۆژانە لە هۆیەكانی ڕاگەیاندندا هەندێك ووتارو نوسین و مانشێت دەكەونە بەر چاوى خوێنەر، وادەزانێت كە هێشتا ساڵانی هەشتایەو هاوشێوەكانی عودەی گاڵتە بەعەقڵی دەكەن وپڕۆسەی گێلاندنی كۆمەڵگە هەر بەردەوامە ...

لەم بارودۆخە نائاساییەی هەرێمی كوردستانداو لەگەرمەی نارەزایی جەماوەر بەرامبەر بەحكومەتی هەرێم و داواكارییە رەواكان بۆ هێنانەدی چاكسازی لەسیستمی حوكمرانیدا كە دەسەڵاتٍ بەوپەڕی خوێن ساردیەوە پێشوازی لێدەكات لەقاموسی ئەودا بەخۆداچونەوە لەسەر زەمینەی واقیع بوونی نیە..
لەرۆژنامەیەكی حیزبیدا مانشێتێكی گەورە وگران دێتەپێش چاو باس لە بەشداری وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەكات لە ئیمارات بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی لەخۆرهەڵاتی ناوەراستدا ،بەشدارانی وەفدەكە باسی پلاندانان وشەفافیەت وچاكسازی و..هتد دەكەن

!!وەك خوێنەریش دەزانێت گرفتی زانینی سەرچاوەی ئەو سەرمایە زەبەلاحانەی دوێنێ وئەمرۆ چ لەناوچەكانی دیكەی عێراقەوە یاخود لەودیوی سنورەوە ڕژاونەتە كوردستان و رێگرتن لە سپی كردنەوەی پارە (غسیل الاموال) گرفتێكی دیكەیە كەیەخەی كوردستانی گرتووە، حكومەتی هەرێمیش باش دەزانێت كە ئەنجامدانی ئەم كارانە لەلایەك لەبەرژەوەندی گشتیدایەو لەلایەكی دیكەش داواكاری هەنوكەیی شەقامە ناڕازیەكەیەو هەنگاوێكی گەورەیە بۆ دەرچوون لەوقەیرانەو لەو واقیعە چەقبەستوەی هەمووان تێی كەوتووین، لانیكەم هەنگاوێكیشە بۆ بچوك كردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەی كەوتۆتە نێوان شەقام ودەسەڵات ، بەڵام ئەبێت لەخۆمان بپرسین ئاخۆ دەسەڵات هەڵدەستێت بەم كارە یاخود تەنها چارەسەری كێشەكان لای دەسەڵات گۆڕینی دەموچاوەكانە؟ ...
گرتە كۆمیدیەكان بەم كۆنگرەیە دوایی نایەت و لەووتاری رۆژنامەیەكداكەنووسەرەكەی ئافرەتێكە بەیەكێك لەسیمبوڵەكانی دەسەڵات ئەژماردەكرێت لەكوردستاندا وهەموو تەمەنی لەهەندەران بەسەر بردوە ڕەخنە دەگرێت لەگرنگی نەدانی تاكی كورد بەمێژوو كلتوری خۆی ولەدرێژەی ووتارەكەیدا هەندێ خەڵكی دەوڵەمەند بە(خواپێداو) وەسف دەكات كەبەڕێزیشی بەسەردان دێتەوە بۆكوردستان لەگرانبەها ترین پڕۆژەی ئەم دەڤەرە بەیەك قەڵەم نیودەستە یەكەی نیشتەجێ دەكرێت ؟!! كەسیش ناڵێت (تۆی خواپێداو ئەمەت لەكوێ هێنا)، لەبەردەوامیی گاڵتەجاڕی وسوكایەتی كردن بەعەقلی هاووڵاتی لەدووتوێی رۆژنامەكاندا ناوەرۆكی دیدارێكە لەگەڵ یەكێك لەوخاوەن سەرمایانەی كەلەپاش ڕۆخانی رژێمی بەعسەوە وەك قارچك لەكوردستاندا هەڵتۆقین ..ئاماژە دەكات بەژمارەی ملیۆنێرو ملیاردێرەكانی شار و دەڵێت .. ئەوەندە هەزاركەس خاوەنی ئەوەندە ملیۆن دۆلارن وچەند كەسێكیش خاوەنی ملیار دولارن ..
ئیتر ئەمانە كێن و چۆن پەیدایان كردوە وسامانیان لەكوێوە سەرچاوە دەگرێت مەگەر خودا خۆی بزانێت، بەڵام گاڵتە جاڕی لەو ساتەدا دەگاتە لوتكە كەئەم بەناو وەبەرهێنەرە ڕەخنە لەبارودۆخی ئابووری و وەبەرهێنان دەگرێت لەكوردستان و كەسانێك بەوە وەسف دەكات كەبارن بەسەر وەبەرهێنانەوە ؟! لێرەشدا پرسیارێك لای هەموان دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە كەئاخۆ ئەوگشت ملیۆن وملیارانە تاچ رادەیەك سەرچاوەكەیان جێگەی گومانە و مەبەست لە هاتنەناوەوەیان بۆ هەرێم سپی كردنەوەی پارەیەو چەندیان بەشێكن لەوبڕە پارەیەی كە (بەها ئەعرجی) سەرۆكی لیژنەی نەزاهە وئەندامی كوتلەی ئەحرار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی پێدەكات ودەڵێت (لەپاش ساڵی 2003 لەبەغدا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار دیار نەماوە و 8 ملیاری چوەتە ناو هەرێمی كوردستان) ، بێگومان لەژێر ناوی جۆربەجۆردا ..سەرمایە گوزاری و وەبەرهێنانو دامەزراندنی پڕۆژە و ئاوەدانكردنەوە ..
.لەمەش سەیر تر بەرێزی لەدرێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا سەرمایەدارو دەوڵەمەندەكان هاندەدات كە رێكخراوی خێر خوازی دابمەزرێنن ؟! دیارە جەنابیان دەیەوێت هەتیو بارو بێوەژن و هەژارەكانی ئەم شارە بەپارەی ئیختیلاس و سپی كردنەوەی پارە یارمەتی بدرێن . بەڵام خۆشبەختانە ئەمرۆ یاری كردن بە هەستو سۆزی خەڵك هێندە ئاسان نییە وهاوڵاتیان خاوەن عەقلن .. هوشیارن ..تێدەگەن دونیا ... دەزانن بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێ ،چیدی بەم جۆرەگاڵتەجاڕیانە لەخشتەنابرێن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە