کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قۆناغى چاكسازى لە هەرێمى كوردستان بەسەر‌‌‌چوو

Wednesday, 11/01/2012, 12:00






پاش نزیكبوونەوە لە ساڵێك بەسەر رووداوەكانى 17ى شوبات و سەركوتكردنى خۆپیشاندانەكان بە هێزى چەكدار لە سلێمانى و گەرمیان و قەدەغەكردنى خۆپیشاندان لە هەولێر و دهۆك و ڕاگەیاندنى پڕوپاگەندەى چاكسازى لە كوردستان, شرۆڤەكارانى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ) ڕایدەگەیەینن: قۆناغى چاكسازى لە هەرێمى كوردستان بەسەر‌‌‌چووز
شرۆڤەكارانى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ) پێیانوایە: بۆ ڕاگەیاندنى داخوازییەكانى خەڵك و خۆپیشاندەران , سەرۆكایەتى هەرێم, پەرلەمان و حكومەت بەڵێنیان دا و بڕیارى ژمارە 1-2 ى پەرلەمانى كوردستان دەركرا و چەندین بڕیارى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت بۆ چاكسازى دەرچوون و هەڵایەكى گەورە دروستكرا و ماكینە ئیعلامییەكان چاكسازییان بە خەڵك دەفرۆشتەوە بەڵام هیچ گۆڕانكارییەك نەكرا.
هەروەك شرۆڤەكارانى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ) ڕوونیدەكەنەوە, ئەوەى حكومەتى هەرێم و یەكێـتى و پارتى تا ئێستا كردوویانە و دەیكەن چاكسازى نیە, بەڵكو هەندێك بڕیارە بۆ چارەسەركردنى كاتیانەى كێشەیەك یان ڕازیكردنى چین و توێژێك, چونكە چاكسازى بریتیە لە گۆڕانكارى لەدەستور و نەهێشتنى دەسەڵاتى حزب لە حكومەت و بواردان بەئاڵوگۆڕى دەسەڵات بە شێوەیەكى ئاشتیانە و نەهێشتنى دەسەڵاتى دوو حزبەكە بەسەر پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشەوە و نەهێشتنى هێز و سەروەت و سامان لە دەست حزبێك یان چەند حزب و بنەماڵەیەك, بەڵكو بەدامەزراوەییكردنى هێزەكان و دابەشكردنى سەروەت بە یاسا كە ئەمەش نەكراوە.
بە پێى شرۆڤەى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ), وا ساڵێكیشە هەموو پەیمان و بەڵێن و وتارەكانى یەكیەتى و پارتى و تەنها لە سنورى دروشم دەرنەچووە و تەنیا چەند بریار و یاسایەك دەرچوون كە ئەوانیش جێبەجێ نەكراون كەواتە نابێت خەڵك و ئۆپۆزسیۆن چاوەڕێى چاكسازى بكەن لە یەكێـتى و پارتى و ئێمە پێمانوایە قۆناغى چاكسازى لە هەرێمى كوردستان بەسەر‌‌‌چوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە