كێشەو گرفتەكانى كوردستان تیڤى لە تەشەنكردن دان.....

Thursday, 24/09/2009, 12:00


پاش ئەوەى لە نوسینگەى سلیمَانى نێوان حەمە رەنجاو نورەدین زەنكەنە شەروو پێكدادنى لێكەتەوە حەمەرەنجاو لە كارەكەى دورخاریەوە لە جێگاى ئەو یونس حەمە كاكە كرایەوە بە بەرپرسى نوسینگەى كوردستان تىڤى لە سلێمانى بەهەمان شێوەش نورەدین زەنگەنە بۆ نوسینگەى هەولێر دورخرایەوە هەرچەند زۆر نابێت زەنگەنە لە هەولێر ماڵەكەى بردۆتەوە سلێمانى , كەسێكى نزیك لە نوردین زەنكەنە لە چاخانەى شەعب لە سلێمانى گوتى باش ئەوەى نورەدین دەم ولوتى حەمەرەنجاوى شكاند ئێستا ترس گەیشتۆتە بەرپرسى نوسینگەى هەولێر چونكە پێدەچێت نورەدین بە كۆمەڵێ گرفت و كێشە روو لە هەولێر بكات و بۆیە ئەو كەسە بەدورى نازانێ نورەدین بەهەمان شێوەى حەمەرەنجاو بەرێوەبەرى نوسینگەى هەولێریش بەر شەق بدات, دیارە كوردستان تىڤى بە كەناڵى سەرەكى پارتى دادنرێت چەند ساڵێكیشە كاروان ئاكرەىی سەرۆكى ئەم كەناڵەیە وەك پێویست نەى توانى وە هاوسەنكى پاداشت و رێز گرتن بۆ كارمەندان دروست بكات بۆیە هەست دەكریت زۆربەى زۆرى بەرپرسى لقەكانى پارتى لە ئەداى كارى كاروان رازى نەبن , كۆنە كارمەندێكى كوردستان تىفى ئاماژەى بەوە كرد دەمێكە كێشە لەناو كوردستان تىڤى هەیە ئێستاش كێشەكان لەنێو كوردستان تى فى رۆژ لە دواى رۆژ روو لە زێدە بوون دەكات تەكەتول وتەكتول كاریش بە شێوەیەكى فرەوان لەنێو بەشەكانى ئەم تەلەفزیۆنە هەستى پێ دەكرێت سلێمانیەكانى ناو كوردستان تىفى بە هۆى نارێكى و دووبەرەكیان لە نێوان یەكتر بەچەند كوتەلەیەك دابەش بوون بەرامبەریشیان بادینیەكان و ئاكرییەكانە كە لە كۆكردنەوەى سەروەت وسەمان و ئەرزە بەناو كردن ئەوندە خۆیان بەم كێشانەخەریك ناكەن مەگەر بێجگە لە نوكتە قسە لەسەر هەولێرەكانیش بكەین ئەوا ئەوانیش حاڵیان لە سلێمانیەكان باشتر نیە, هەرچەندە جاران تەكەتولى كامل لە هەولێر وسلێمانى زۆر بەهێزبوو ئێستا تەكەتولى خۆشناوەكان یا تەكەتولى لوقمان خۆشناولە جاران زۆر بەهێز تربووە, بێجگە لەمەش چەند مانگێكە سیروان تۆفیقى پێشكەشكارى بەرنامەى گەنجینە رەوانەى ماڵەكەى كراوەتەوە بەهەمان شێوەش هێرش كەریمى بەرپرسى ستۆدیۆى هەولێر ئەویش تا ئێستا پاش دابرانى لە كارەكانى كەس لێى پرسیتەوە هاوكات پاش ئەوەى نەیان هێشت رزكاركۆچەر لە كۆبونەوەیەكى سەنتەرى ئاڵا بەژدار بێت ماوەى دوو مانگە رزكار كۆچەرى پێشكەكارى زووم ئین لە ماڵەكەى دانیشتوە بەرنامەكەشى لەم ماوەیە پێشكەش نەكراوە و راگیراوە , بێجەگە لەمەش لە ماوەى رابردوو نزیكەى 30 كارمەند بە هۆى مامەڵەى خرابى بەرپرسى نوسینگەكان چونەتەوە ماڵەوە یەكێ لەم كارمەندانەى رەوانەى ماڵەكەى كراوەتەوە پیشتر لە نوسینگەى رانیە كارى كردووە بۆیە پاش ئەوەى دەركرا ناچار بوو روو لە كەناڵى knn بكات چونكە وەك خۆى گوتى لە كوردستان تىفى كار گەیشتۆتە ئەوەى كارمەندان هیچكامەیان نەتوانن دوو قسە بكەن تا بەر نان برین نەكەون ....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە