هەڵمەتى لێسەندنەوەى ڕەگەزنامەى بەریتانى لە لاهور شێخ جەنگى
Thursday, 18/02/2010, 12:00
ڤدوَستێك
ئەى خەڵكى بەشەرەفی شارى سلێمانى، ئەى ئەوانەى كە هیچ داوایەكتان نیە جگە لە نەهێشتنى حوكمى پاشاگەردانى و بێ یاسایى بە حوكمێكى یاسایى و دیموكراتى ئەویش بە شێوازێكى سیڤیل و مەدەنیانە و لەڕێگەى سندوقەكانى دەنگدانەوە، ئەى بریندار و كەس و كارى زیان لێكەوتوەكانى دەستى لاهورى شێخ جەنگى شەوى 16 لەسەر 17 ى شوباتى 2010 لە سلێمانى:
تكایە بە هەمووتان بچن بە دەنگ پێشنیارەكەى كاك ئارامى حاجى رەشید ئەویش بە نوسینى نامەیەك بە پەلە وە چوونە بەردەم كونسوڵگەرى بەریتانیا لە هەولێر بۆ شكات كردن لە لاهور تاڵەبانى (برازاى جلال ) بەرامبەر بەو تاوانە گەورەیەى لەو شەوەدا ئەنجامى دا دژى گەنجانى بێ چەك و سیڤیلى شارى سلێمانى ئازیز و بە هەڵوێست كە بڕیاریان داوە چیتر زوڵم قبولأ نەكەن. لاهور تاڵەبانى هەڵگرى ڕەگەزنامەى بەریتانیە و حكومەت و پەرلەمانى بەریتانیا هەرگیز بەم كارە ڕازى نابن چونكە تاوانى وەها زۆر لەسەر دەوڵەتى بەریتانیا دەكەوێت.
پێویستە لیستى گۆران هاوكارى و سەروكارى ئەو هەڵمەتە ڕەسمیە بكەن بۆ ئامادەكردنى دۆكیومێنت و بەڵگەكان بەشێوەیەكى یاسایى دژى تاوانەكەى لاهور تاڵەبانى.
لەگەلأ ڕێزى مرۆڤدۆستێكى كوردى دانیشتووى بەریتانیا لیڤەرپول
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست