سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی و شاندی یاوه‌ری له خۆپێشاندانی کوردستانیان له‌به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران له نۆ‌رویژ به‌شداربوون.
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
به مه‌به‌ستی ڕسواکردن و ئیدانه‌کردنی کردوه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، له ڕێکه‌وتی 26ی به‌فرانباری کوردی، به رامبه‌ر به 16 / 1/2011 زاینی. کوردستانیانی تاراوگه له وڵاتی نۆ‌رویژ له به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران له ئۆسڵۆی پایته‌خت کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا که نۆێنه‌ری ده‌یان پارت ولایه‌نی کوردستانی تێدا به‌شداربوون، به‌ڕیز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ڕیز رێبوار ئه‌حمه‌دزاده ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و چه‌ند هاوبیرێکی دیکه، له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌شدار بوون.
له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپێشاندان داوا له بهڕێزعارف باوه‌جانی کرا که وته‌ی خۆی پێشکه‌ش بکات. به‌ڕێز باوه‌جانی له کاتی لێدوانه‌که‌یدا، وێرای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید حسین خزری و گشت گه‌لی کورد. ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی که ئیران کردوێتی ئه‌وه کاری سێداره نییه، بگره کاری قه‌تڵه، که‌سێک له سێداره بدرێت نابێت له نیوه‌ی شه‌و ببرێته شۆێنێکی نهێنی و که‌س نه‌زانێ به چی شێوه‌یه‌ک شه‌هیدکراوه. ناوبراو ڕایگه‌یاند هه‌رچه‌ند ئێران هه‌رگیز خاوه‌نی یاسایه‌کی دروست نه‌بووه، به‌ڵام له کاتی به جێگه‌یاندنی سێداره یاسای تایبه‌ت هه‌یه، وه‌ک ئاگاداری پارێزه‌ر و پزشک و هیندێک ورده‌کاری دیکه، به‌ڵام هیچ کام له‌مانه بۆ حسێن جوانه‌مه‌رگ له ئارادا نه‌بووه.
به‌ڕێز باوه‌جانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی ئێران له خۆراگری کوردستانیان به چۆکدا هاتووه‌و ده‌زانێت کورده‌کان له بێمافی کۆلنادهن، بۆیه په‌نا بۆ کۆشتن ده‌بات. کوشتنیش هه‌رگیز کوردی بهچۆکدانههێناوه وناهێنێت. هه‌روه‌ها به‌ڕیزیان داوای یه‌کڕیزی و کۆده‌نگیان کرد بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم.
کاک عارف ڕایگه‌یاند تا ئێمه بنده‌ست بین و حاکمان له تارانه‌وه ده‌سه‌ڵاتمان بۆ دیاری بکه‌ن، چ ڕێژیمی ئیستا بێت و چ ڕێژیمی دوارۆژیش، هه‌روا لێمان ده‌کوژن. ته‌نیا ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری و نه‌جاتیمان خه‌باته بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و ڕزگاریمان له ژێر سته‌می بێگانه له ژێر هه‌ر ناو ناتۆره‌یه‌ک بیت.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له به‌شداریکردنی ئاڵای ئێران بۆ خۆپێشاندانی کوردستانیان گرت و داوای کرد چیدیکه ڕێگه نه‌درێت به‌وه‌ی که ئاڵای ئێرانی داگیرکه‌ر چ هی پێشووتر و چ هی ئیستا بێنه ناو خۆپێشاندانی کوردستانیان.
له پاش قسه‌کانی به‌ڕێز باوه‌جانی، بانگێشتنی به‌ڕێز مه‌حمود به‌شاری سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی عه‌ره‌بی ئه‌حواز کرا، که ناوبراو به یاوه‌ری شاندی پارتی سه‌ربه‌ستی هاتبوو په‌یام پێشکه‌ش بکات. به‌ڕیزیشیان سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی کورد کرد، و ڕاگه‌یاند که گه‌لی کورد گه‌لێکی قاره‌مان و خۆراگره ودۆسته هه‌ر نزیکه‌کانی له سه‌ره‌تایی ڕاپه‌رینه‌کانی ئێرانی سالی 1979 تا ئیستا هه‌ر کورد بووه. به‌شاری ئاماژه‌ی به له سێداره‌دانی 16 ئه‌حوازی له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا کرد، و ئه‌ویش به تووندی ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارێتی فارس گرت، و داوای دۆستایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی کرد، که پێکه‌وه دۆستانه کاربکرێت بۆ ڕزگاری له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران و بنبر کردنی ده‌سه‌ڵات وزمانی فارسی له ناوچه‌کانی کوردستان و ئه‌حواز و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
26ی به‌فرانباری کوردی، به رامبه‌ر به 16 / 1/2011 زاینی
www.psk2006.org -
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست