نامه‌یه‌ک له لایه‌نگرانه‌وه بۆ کاک جه‌وهه‌ر نامق.
Sunday, 28/06/2009, 12:00
کاک جه‌وهر ناچاریان کردی ، یان خۆت سه‌فه‌رت کرد ، سڵا و کاک جه‌وهه‌ر.
ده‌زانم ناتوانی زۆر شت ئاشکرا بکه‌یت ، به‌ڵام ئێوه ش که سانێک نین که هه‌مو شتێک به نهێنی لاتان بمێنێته‌وه، ده‌زانم ئه‌م نهێنیه له هه‌مو ئه‌وانی تر گرنگتره چونکه له‌په‌نا ده‌ستی بنه ماڵه‌دای ده‌شزانم هیچی به خواستی خۆت نیه ، گه‌ر له به‌رلوت ژیانت بکردایه هه‌مو شتێکت به ئاشکراو به‌رونی ده‌گوت بێ منه‌تیش ده‌بویت له به‌ر ئه‌وه‌ی له شاره‌زوره‌وه تا پانتایی گه‌رمیان خه‌ڵکت له پشتت ده‌بو ، دێته‌وه یادت له ماڵه ساده‌و ساکاره‌که‌تدا به به‌رێزتانم گوت ئێوه پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریتان هه‌یه له ناو پارتیدا‌و له‌م کاته هه‌ستیاره‌شدا ده‌توانن رۆڵی خۆتان ببینن ، به‌ڵام دوای ئه‌وه ی که له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی کۆبویته‌وه به یه‌کجاری نه ده‌نگت ما‌و نه‌ره‌نگ ئه‌مه‌ش خه‌ڵکێکی توشی شۆک کرد ، پاشانیش سه‌فه‌رت کرد ، ئێمه لایه‌نگرانی تۆ له حاڵه‌تێکی نا ئاسایدا ین نازانین به‌رێزتان ده‌تانه‌وێ چی رێگایه‌ک بگرنه به‌ر یان په‌یامت بۆ ئێمه چی ده‌بێ ، تکایه له هه‌ڵوێستی خۆتان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ی لائێمه‌ی وابه‌سته به به‌رێزتان تا ئێستا نازانین چی هه‌ڵوێستێک وه‌ر بگرین ، گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناچاری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیان کردویت ئه‌مه‌یان شتێکه خۆ گه‌ر به بریاری خۆشتان ئه‌م سه‌فه‌ره دورو درێژه‌تان کردوه ئه‌وا هه‌ر ده‌بێ لایه‌گراننی خۆت له‌ناوپارتیدائاگاداربکه‌یته‌وه
تکایه له کات‌و ساتی خۆیدا له هه‌ڵوێستی خۆتان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانت بریاری خۆیان بده‌ن. تکایه وه‌ڵام.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست