بە تەخشانو پەخشانكردنى پارە دزراوەكانى خەڵك رووى رەشتان سپى نابێتەوە

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


پاش ئەوەى كەدەسەڵاتدارە رووڕەشەكانى یەكێتىو هێزەچەكدارەكانى پارتىو یەكێتى بەزەبرى چەكو بەزەبرى فیشەكو گووللەو تێكدانى ئارامىو ئاسایشى هاوڵاتیان ئازادى خەڵكى سلێمانیان پێشیلكرد

دواى ئەوەى هەموو رۆژێك فرمێسكى تیمساحانەیان هەڵدەڕشت گوایە كاسبكارانو خەڵك بەهۆى مەیدانى ئازادى سلێمانیەوە لەكاروكاسبى بوونو گوایە بوونى خۆپیشاندان بووە بەمایەى زەرەرو تێكچوونى كارو كەسابەت كەچى خۆیان ماوەى 3 رۆژە بەتەقەو پەلامارو كوشتو كوشتارى خەڵكو رەشبگیرى هەموو شتێكیان شێواندووەو ژیانى خەڵكى ئەم شارەیان هەراسانكردووە، بەڵام بۆ شاردنەوەى ئەم تاوانەى خۆیانو رازیكردنى خەڵك هەر ئێستا بەپارەو پوولە دزراوەكانى خەڵك كەوتوونەتە ناو بازارى شارى سلێمانىو پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەى پارە ببەخشنەوە، قەرەبووى دوكاندارەكان بكەنەوەو رازیان بكەن
ئەمەش تاوانێكى ترى دەسەلاتدارانو تفەنگ لەشانەكانى پارتىو یەكێتیە، ئەمەش تاوانێكى ترە هێندەى تر روویان رەشتتر دەكات، دڵنیایین خەڵكى بەشەرەفو كاسبكارى سلێمانى ئەم پوولو پارە دزراوە وەرناگرێتو دەیداتەوە بەچڕوچاوى ناشیرینیاندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە