راگه‌یاندنێک له ژماره‌یه‌کی زۆری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه..
Friday, 10/07/2009, 12:00
ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م سه‌کۆ ئازاده‌دا پشتیوانی خۆمان بۆ لیستی گۆڕان دووپات بکه‌ینه‌وه و ئه‌و زوڵمه زۆره‌ش که چه‌ندین ساڵه له پۆلیس ده‌کرێت بخه‌ینه‌ڕوو.
هه‌موومان ده‌زانین پاش پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق ، موجه‌ی پۆلیس له عێراقدا زیادکرا بوو به 750،000 دینار ، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ته‌نها 450،000 دیناریان پێداوین ، ئه‌وه‌ی دیکه چۆته گیرفانی مه‌سعود و وکوره‌کانی و نێچیر .ئه‌گه‌ر به په‌له بۆ هه‌ر پۆلیسێک ئه‌و بره پاره دزراوه له 2003 وه حساب بکه‌ین ، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه که بنه‌ماله‌ی مهسعودبڕی 21،600،000 واته بیستویه‌ک ملیۆن و شه‌سسه‌د هه‌زار دینار قه‌رزاری هه‌ر یه‌کێکمانه ، که ئه‌مه‌ش قووتی خۆمان و خیزانهکهمانه و، به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم لێمانی دزیوه.
لیره‌دا دووباره دهێڵیینهوه که ده‌نگ به هیچ شێوه‌یه‌ک ناده‌ینه لیستی کوردستانی و ده‌نگ ده‌ده‌ین به لیستی گۆڕان ، له هه‌مان کاتیش‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌نگ ناده‌ین به مه‌سعود دزی گه‌وره‌ی قووتی منداڵه‌کانمان به‌ڵکو ده‌نگ ده‌ده‌ین به کاندیدی ژماره 15 ی به‌رێز که‌مال میرئاوده‌لی.
داوکارین له برا پۆلیسهکانیشمان له سلیمانی و دهۆک باقی شاروشارۆچکه‌کانی دیکه خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ رۆژی تۆڵه‌کردنه‌وه له 25/7/2009 و دواتریش خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی مه‌سعود و نێچیر و که‌ریم شه‌نگاڵی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی که قه‌رزاری ههریهکێکمانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست