کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چی لەپشت گەرمی بەرنامەی گەرما و گەرمەوەیە

Thursday, 20/08/2009, 12:00


بەرنامەی گەرما وگەرم یەكێكە لەو بەرنامانەی ماوەیەكە لە شاشەی گەلی كوردستانەوە دەبینرێت، منیش لێرەدا هەوڵدەدەم دیوی پشتەوەی بەرنامەی گەرما وگەرم وپێشكەشكارەكەی بخەمەبەر چاوی خوێنەری ئەم بابەتە وبینەری ئەو بەرنامەیە بۆ ئەوەی بزانن چی لەپشت گەرمیی گەرما وگەرمەوەیە.
بەهێز حسێن پێشكەشكاری بەرنامە كەسێكی بەتوانایە لە گفتۆگردندا هەر بۆیە نەیكردۆتە نامەردی وئەو توانایەی لە لەگلەگێتی وماستاوكردندا زۆر بەباشی خستۆتەگەڕ، ئەم زاتە پێشتر زوڕنا ژەنی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئازادیی حیزبی شیوعی بوو. ساڵی 2006 كاتێك بەهێز حسێن مێزی ژورەكەی دەكاتە سیستەمی خەو لەگەڵ یەكێك لەكارمەندەكانی تەلەفزیۆنی ئازادی، كارمەندێكی تر خۆی دەكات بەژوردا و روداوەكە ئاشكرا دەبێت وبەو هۆیەشەوە بەهێز وكەسەكەی تریش لە تەلەفزیۆنی ئازادی دەردەكرێن.
پاش ماوەیەكی زۆركورت بەهێز حسێن لەیەككاتدا دەكەوێتە خۆنزیككردنەوە وماستاوكردن بۆ هەریەك لەكەناڵەكانی كوردستان تیڤی وگەلی كوردستان وكۆمپانیای وشە. یەكەم هەنگاو لە كۆمپانیای وشەوە دەستپێدەكات وئەوانیش لەیەكەم سەردانیدا هەربەدەركردن دەریدەكەن وپێی دەڵێن ئێرە شوێنی تۆ نیە، پاشان بێشەرمانە روو لەكوردستان تیڤی دەكات وداوای ئەوە دەبێت كە سەیارەی بۆ بكڕن ومانگی دوو ملیۆن موچەی بدەنێ، كوردستان تیڤیش بەگاڵتەپێكردنەوە پێی دەڵێن تۆ بەهێز حسێنی یان فەیسەڵ قاسم؟ بەڵام هاوكات لەگەڵ روكردنی لەگەلی كوردستان جەمال حسێنیش دەكرێتە بەڕێوبەری گەلی كوردستان، ئیتر لێرەوە كۆنە ئیسلامی وكۆنە شیوعی لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانیان یەكدەگرن ودەبنە مەنجەڵ وسەرقاپ.
وەك لەناو تەلەفزیۆنی گەلی كوردستاندا باسدەكرێت بەهێز توشی عوقدەی سەیارە ببوو، ناهەقیشی نەبوو چونكە جەمال وئازاد جوندیانی كەوتنە سەیارە كڕین بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی تیڤی ودواجاریش بەهێز سەیارەی بۆ كڕڕا. هەرچەندە هەندێك دەڵێن دكتۆر بەرهەم بۆی كڕیوە بەڵام گرنگ ئەوە نیە كێ بۆی كڕیوە گرنگ ئەوەیە بۆچی بۆی كڕڕاوە؟؟!! پاشان لەخۆشی ئەو سەیارەیەی بۆی كڕڕا چەند رۆژێك ئاگای بەدنیا نامێنێت و وای لێدێت خۆی بیردەچێتەوە كە بۆتە یەكێتی و لە گەلی كوردستان كاردەكات و لەكاتی پێشكەشكردنی بەرنامەی گەرما وگەرمدا دووجار بەبینەران دەڵێت دەنگ بدەن بەلیستی 55 لەجیاتی لیستی 54 و لای چەند برادەرێكی خۆشی وتبوی قەت یەكێتیم خۆشنەویستووە وناوێت وپەنجەشم دەبڕمەوە گەر دەنگ بە 54 بدەم.
لەوتاری پێشومدا ئاماژەم بەوەداوە كە بەهێز حسێن هاوڕێ لەگەڵ جەمال حسێن بەناوی سەردانی ئاژنسی ئیخلاسی توركیەوە سەردانی توركیایان كردووە، پاش هاتانەوەیان لە ناو تیڤی زۆر بەشانازیەوە باسی رابواردنەكانیان لەتوركیا كردووە كە چۆن هەرشەوێك لەمەلهایەك رۆژیانكردۆتەوە وتادواشەو جەمال حسێن هەزار دۆلار دەتاتە ئافرەتێكی سۆزانی، زۆربەی كارمەندانی تیڤی ئاگاداری ئەوەن كەتائێستاش بەهێز وجەمال رۆژانە لەگەڵ ئەو ئافرەتانە خەریكی گۆڕینەوەی مەسج و ئیمەیل و تەلەفۆنن. بەڵام پرسیاری گرنگ بۆ هەمو جەماوەری كوردستان وبینەرانی بەرنامەی گەرما وگەرمیش ئەوەیە كە سەرچاوەی ئەم پارە تەخشان وپەخشانكراوە لە ئارەزووەكانیاندا لە كوێوەیە؟ هەتا كەی و بۆچی یەكێتی لە جیاتی نانبڕینی كەسە دڵسۆزەكانی بیر لەمان و ئەمسالەكانیان ناكاتەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە