لە گوللەی خۆت بپارێزە , تفنگێكەو لە سەر پێیە
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
ئازاد كورد
تڕی كەران لێنەدەی (فەرهادپیرتاڵ) قسەم پێیە لە گوللەی خۆت بپارێزە , تفنگێكەو لە سەر پێیە یەكەم جار كەسەرو سیماتم بینی ,لە دلی خۆمدا ووتم (سیماهم فی وجوههم) ئەو چاو زاق كردنەوەو زیاد لە ڕادە دەست ڕاوەشاندنەو بەرزی ونزمی ناسروشتی (نبرە)ی دەنگت لەكاتی قسە كردندا وای لێ كردم هەر زوو هەست بەوە بكەم كە تۆ كەسێكی ئاسایی نیت. دوایی بیرم كەوتەوە كەسمێڵی فش وتە-
سریحەی قژت كە لە سەر شێوازی (ئاینشتاین)داتناوە هۆكەی ئەوەیە تۆ بەشەهادەیەكی دكتۆراوە لەپاش تەمەنێكی زۆر تائێستا خۆت ناناسی و بەدوای كەسا یەتی خۆتدا دەگەڕێت (خوا ئەقڵ با بە ئەولادت), دواتریش كە گوێم لی راگرتی دیقەتم دای لە وەش زیاتر بە پاشەڵی خۆشتهوه نانازیت و دانەوشە-مفردات-ی بریقوباق وهەندی جار تەمومژاوی بەكاردەبەی وەك زێڕەووشان خۆت ووتەنی- ئەمجا تەواو وەك ڕۆژی ڕوون بۆم دەركەوت كە تۆ مرۆیەكی متمانەت لە سەر نیە- ئازای پێم بڵێ درۆ ئەكەی-....... باش بزانە تۆ بۆرە ڕۆشنبیری چینی بۆرژوای (عەیبیش نەبێ) لە نێوان بەرداشی چینی پڕۆلیتایا و چینی سەرمایەداریدا تەپاو تلتە و ملە قوتێتە و دەتە وێ خۆت لە لایەكیاندا ساغ بكەیتەوە. دیارە تاوێك لەگەڵ لاوانی هەژاری چینی پڕۆلیتاریای ئەم گەلە ستەمدیدەیەدا بوویت و هانت دەدان داوای ڕوونارایی شفافیەت-بكەن وداوای مافی خۆیان بكەن لە دەسەلات ئامادە بووی خۆت بكەویتە پێشیان لە ڕێپێوانەكاندا,تاوێكیش وتاری زل و قەبەو لە خۆت گەورەترت لە كەناڵەكانی میدیاكاندا بڵاو دەكردەوە و ڕازیان دەكردی شەكری خۆت بشكێنی بەرامبەر تەنها وتەنها 25 هەزار دینار عیراقی پۆل بریمەری كە ئەگەر بچیتە بازار عەلاگە یە كی ڕەشی نایلۆن لە میوە پڕ ناكات -ئەمەش نمونە یەكی تری پارە پەرستی تۆ یە بۆیە وازوو خۆت فرۆشتە دەسەلات-. دڵنیابە ئەم دوو جۆرە كەسایەتیە لە تۆدا هە یە و تۆ نەخۆشی بە یەكێك لە نەخۆشیە دەروونیەكان رەنگە شیزوفرینیات هەبێ شەرم مەكە وبۆ چارە بگەڕێ-جۆرەكانی كەسایەتیەكانیش ئەمانەن:
كەسایەتی داكۆكی (كەر) لە هەژاران ولاوانی ناكام بە ئاواتەكانیان وكەسایەتی رۆشنبیری فس فس پاڵەوانی كارتۆنی سەرمایەداری قسە زل و تەمومژاوی كە تەنها دەستەیەك هاوشیوەی خۆت سەری لێ دەربكات. جاریكی تر دڵنیات دەكەمەوە هە ر ئەم دەردەت بوو كە پەنی گەورەی پێدایت و قەڵەمەكەت فرۆشت وتەنانەت خۆشت دۆڕاندە باوەشی لیستی 54 و بەتایبەتی پارتی كە هەر لە بنی كلكی زەردیانەوە تا وەكو پۆزەی لوتیان زەرداووی خیانەت لەكەداری كردوون. ئێستا وەلامم بدەرەوە بە چ ژیرییەك وات لە خۆت كرد ؟ بەرامبەر بە چ شتێك ؟ كە شایستەی ئەوە بێت كە لە پێناویدا خۆشەویستی میللەت و بەتایبەتی لاوان بدۆڕێنی.
ئێمە چاوڕێی ئەوە بوین تۆش وەك دكتۆر كەمالی بەڕێز ستری عۆرەتی دەسەڵاتی بێ ناموس لادەی و بۆهەتاهەتایە ئابڕویان نەبێت سەر هەڵبڕن لە ناو نەتەوەی كورددا .وامان زانی بەو دكتۆرایەی كە فشە فشی پێوەدەكەی خۆت بۆ سەرۆكایەتی كاندید دەكەیت ئاخر كورتە باڵا مەسعود چی لە تۆ زیاترە، شەهادەكەی؟ یان باوكی لە باوكت پیاوتر بووە؟ یان دكتۆر لەتۆ تێگەیشتوو تر و ناتیق ترە؟
بەڕای من ئەم ماستە موویە كی تیایە و تەنها لە خۆتەوە دیارە..!
جا با بیرت بخەمەوە كە لەتافی لاوی ئەفلاتۆندا كەتازە بە سەرەتاكانی فەلسەفە گەیشتبوو لێیان پرسی: خراپترین نەخۆشی كۆمەلگا وجڤاك چییە؟ لە وەلامدا وتبوی: نەزانینە. هەمان پرسیاریان لەدوا دوایی ژیانیدا لێكرایەوە ئەمجارە یان ووتبوی : زانینێكە ئەخلاقی لەگەلدا نەبێ. تۆیش دكتۆر دكتۆرێكی بێ مۆڕالی دەنا ئەگەر نەدەچویتە پاڵ گەندەڵی و 31ی ئاب و 66و دزو جەردە. پاڵپشتی خوێنڕێژانی شەڕی ناوخۆ و خۆكوژە و برا كوژی و دەیان جۆری تر كە سووتەمەنیەكەی چڵ و چێو ئێسك و پروسكی منداڵی كورد بووە و چی تر نا نەدەكرد. گەر ئەخلاقت هەبایە پاڵپشتی كەوا سوری پێش لەشكری عەرەب و عەجەمت نەدەكرد. گەر هەتبایە دەنگت نەدەخستە پاڵ ئەوانەی دەستیان خستە ناو دەستی گڵاوی سهدامەوە و بەگەرمی گوشیان و ماچی گەرمی ئەم لاوئەولایان كرد.
ئەگەر مۆڕاڵت هەبایە تەئیدی ئەو لایەنەت نە دەكرد كە فڕۆكەوانەكەی ئازاد كرد بە شاییلۆغان كە هێشتا كفنی شەهیدانی هەڵەبشیمای كورد زەرد نەبووە و برینی كەسوكاریان ساڕێژ نەبووەتەوە .
ئەدی (دكتوڕ) ئەخلاق چۆنە؟ بەڕای تۆ زەردە، یان سەوزە ؟! یان بەلای تۆوە وەك تڕی كەرە بۆری سەر هەر دووكیان وایە؟!
بڕۆ، هەتا ماوی (دكتوڕ) بە دكتۆراكەتەوە مامۆستا قوتابخانە وەهمیەكەی بارزانی بە . مرۆی شایستە بۆ شوێنی شایستە. ئێمەش كەسی وەك تۆمان ناوێت بۆیە داواكرم لە لاوان تۆش وەك ئەو خائینەی شۆرشی فەرەنسا كە لەپاشاندا دەركەوت خائین بووە فەرەنسیەكان گۆڕەكەیان كردە میزگە (مبولە), تۆش هەمان چارەنوست هەبێ. هاوكات دەست خۆشی لە و كەلە مرۆیانە دەكەم كە پەرتوكەكانتیان سوتاند و سنورێكیان دانا بۆ ژەهر و بیری تاڵت .
بەبڕین چێ ئەو زمانەی كە بە خیانەت پاراو و گۆشە بشكێ ئەو دەستەی كە ڕامی بێ ناموسیە بەرامبەر گەل بەژیر خاك چێ ئەو بیرەی كە زاخاوە بە گەندەڵی سوتان بۆ ئەو كتێبانەی بە تەڕیی ژەهر نوسراوە.
تكایە هەركەسێ ئیمێڵی فەرهادی لایە وێنەیەكی بۆ بنێرێ چون من خۆم لام نیە
پۆزش: بۆ بنەماڵەی نەمر كاكەی فەلاح: پۆزشمان قبوڵ بفەرمون كە دەست كاری شیعرەكەیمان كردووە
. ئیمزا:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست