كێ دەبێتە قائمقام وبەرپرس لەقەزاى مەخمور؟!
Saturday, 17/10/2009, 12:00
لەساڵى 1927شارۆچكەى مەخمور بۆتە قەزا ،بەدرێژایی ئەو 82ساڵە زیاترلە 30 قائمقامى بۆداندراوە ، بەڵام بەتەنیا یەك كەسیش لەم قائمقامانە نەدانیشتووى مەخمور ونەخەڵكى ئەم شارە بوونە !
هەرلەسەردەمى پاشایەتى وكۆمارى وپاشان دەسەڵاتى بەعس ودواجاریش دەسەڵاتى كوردى یەكێتى وپارتى !
بەڵام جیاوازى بەعس وكوردلەوەدابوو :كاتێ حكومەتى عێراقى هەرقائمقامێكى رەوانەى ئەم شارەكردبایە دەبوومال ومندالیشى هێنابا ولەم قەزایە نیشتەجێ بێت تاكو ئەرك وبەرپرسیارێتى وەكو قائمقام لەم شارە كۆتایی دەهات ،بەلام دواى روخانى رژێمى بەعسى گۆڕبە
گۆڕحكومەتى هەرێمى كوردستان بەدیارى عبدالرحمن بێلافى شاعیرى كوڕە شێخ بەسەرخەڵكى مەخمور كردە قائمقام ولەماوەى دەسەڵاتى ئەودا مەخموریەكان هیچ خێریان نەدى شاعیرى بەڕێزبەیانیان سەعات 10دەگەیشتەمەخموور كاروبارەكانى بەجنێودان بەموراجع وخەڵكى مەخموور بەرێ دەكردوجگە لەگەندەڵى وماڵ نەهێنانى بۆمەخمور لەسەردەمى ئەودا تەقینەوەتیرۆریستەكەى 13/5/2007 رویداكە دەیان هاوڵاتى شەهیدوبریندابوون لەنەخۆشخانە كامیراى كەى تیڤى چووەلاى گوتى :مادام كاك نێچیرسەلامەتە تەقینەوە هیچ نیە !
دواى ئەویش بەئیستیراددیسان بارزانى كورەسەید (بارزان سیدكاكە)كراقائمقامى مەخموور! ئەویش خەڵكى مەخمورنیەو مالیشى نەهێنایە مەخمور وئاوى مەخموریش ناخواتەوە ،ئەویش بەشێوەى ئەوانى ترهیچ خێروبێرێكى بۆمەخمورنەبوو ،
نەك هەر ئەوبەرێزانە بەڵكولەژێرسایەى حكومەتى هەرێم بەرێوەبەرى فەرمانگەو دائیرەكانیش خەڵكى ئەم شارە نین !بەرێوەبەرى ئاسایش
خەڵكى مەخموورنیە ،بەرێوەبەرى شارەوانى خەڵكى مەخموورنیە بەرێوەبەرى پەروەدە وكارەباونەخۆشخانەوئاووئاوەڕۆكشتوكاڵ وسایلۆ
وەرزش ولاوان مەحكەمەوهەموودائیرەكانى ترجگە لەبانكى مەخموورئەویش سەربە موسلە وچەندین ساڵە بەرێوەبەرى ئەم بانكەیە ،ئەمە جگە بەرپرسى یەكەم وكارگێرانى حیزبیش هەرلەدەرەوەى ئەم شارە دەكرێنە بەرپرس بەسەر خەڵكى رەش ورووتى ئەم قەزایە !
1-احمد كانى خەڵكى هەولێر بەرپرسى لقى 23 ى پارتى
2.بكرەسوور خەلكى هەولێر بەرپرسى مەڵبەندى 20 ى قەرەچوغى یەكێتى .
3-هاورێ خالید خەڵكى هەولێر بەرپرسى كۆمیتەى قەزاى مەخمورى حیزبى شیوعى .
4.هاورَێ بۆتان خەڵكى هەولێر بەرپرسى ناوەندى رێكخستنى حبزى زەحمەتكێشان
تەنیا سێ كەس بەرپرسى یەكەمى حیزبین لەمەخموور ئەوانیش بۆیە كراونەتە كەسى یەكەم چونكە حیزبەكانیان یاخودئەو بارەگایانەى لەمەخموور بەرێوەى دەبەن لەرووى مادیەوە چ خێروبێرى نییە وئەندامانى خۆشیان لێیان رازى نیین
ئێستا دەنگۆى ئەوە هەیە كە قامقامى مەخموور لادەبەن
بەڵام كێ دەكەن بەقائمقام ؟ئایا ئەوشارە كەسێكى شیاوتیانیە بكرێتەبەرپرسى ئیدارى بەسەرخەڵكەكەى خۆى ؟ئەو پرسیارە لاى پارتى دیموكراتى كوردستانە چونكە ئەو ئیدارەى ئەم شارەدەكات ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست