کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامیک له‌ ڕادیۆی ده‌نگی ووڵاته‌وه‌ بۆ گه‌له‌ سته‌مدیده‌که‌مان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات

Friday, 12/02/2010, 12:00



دڵسوزانی نیشتیمان هه‌رچه‌نده‌ ئیمه‌ له‌ڕادێوی ده‌نگی ووڵات له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا باوه‌ڕمان وایه‌ پاش ڕوخانی قه‌ڵای زۆڵم ودیکتاتۆری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو هاوپیمانیه‌کانییه‌وه‌ هه‌لێکی زێڕین بۆگه‌له‌که‌مان ڕه‌خسا تاجاڕی سه‌ربه‌خۆی بدا گه‌ل له‌وپیناوه‌دا هه‌نگاوی گرنگی نا ڕیفرادۆمیش نموونه‌یه‌کی زیندووه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد ئه‌و ویسته‌ی خه‌ڵکیان له‌باربرد بۆ کۆمه‌ڵی ئیمتیازاتی شه‌خسی و تایبه‌تی ئه‌وان ئه‌و هه‌له‌ مێژویه‌یان له‌ده‌ست دا .
ده‌سته‌ڵادارانی کورد له‌پاش حه‌وت ساڵ له‌ده‌سته‌ڵات له‌عێراقدا ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می بودجه‌وگریبه‌ستیه‌یه‌ نه‌وتیه‌کاندا بوون نیو ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌می که‌رکوک ناوچه‌ دابڕاوه‌کاندا نه‌بوون بۆ که‌یسی قوربانیه‌کانیش نه‌یان توانی وه‌ک پیویست له‌خه‌می قوربانیه‌کانماندابن بۆیه‌ ئیمه‌ پیمان وایه‌ تانها ئۆپۆزسیۆنیکی کارا ده‌توانی داکۆکیکه‌رێکی ڕاسته‌ قینه‌ بی بۆ پارێزگاری کردن له‌مافه‌نه‌ته‌وایه‌تی وده‌ستوریه‌کانمان .
داواکارین له‌هاونیشتیمانمان له‌ڕی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ پێگه‌ی ئۆپۆزسێۆن به‌هێز که‌ن سزای دیموکراسیانه‌ی ده‌سته‌ڵات بده‌ن .
بۆخه‌مخۆرانی نیشتیمانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌ک لای هه‌موان ئاشکرایه‌ هه‌موان له‌ئه‌نجامی شه‌ڕوماڵویرانی ده‌سته‌ڵات له‌سه‌ر داهات وپاوه‌ن خوازی ڕه‌ومان کرد هه‌مووجوانیه‌کانی نیشتیمانمان جێهێشت له‌تاراوگه‌ له‌ووڵاتی دووه‌م گیرساینه‌وه‌ لێره‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی که‌م تازۆر له‌خه‌می ئازاره‌کانی نێشتیماندا ژیاوه‌ به‌ده‌ر له‌خه‌مه‌کانی خۆی له‌خوربه‌ت به‌ڵام وه‌ک لای هه‌موان ئاشکرایه‌ نه‌پارته‌کوردیه‌کان نه‌ نوێنه‌رکانیان نه‌یان توانیه‌وه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوه‌ندی کوردی بن ئه‌وه‌ندی نوێنه‌ری حزبه‌کانیان بوون به‌و
هه‌موو داهاته‌ی له‌ به‌رده‌ستیانه‌بووه‌ نه‌یان توانیه‌وه‌ هاوکاری ڕێکخراوه‌کوردیه‌کان بکه‌ن ئه‌وه‌ندی خزمه‌تی هه‌ندی له‌ئه‌ندامه‌کانی خۆیان که‌مه‌بستیان بووبی زۆر هه‌وڵیان داوه‌ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی بنیایدی نابی ئه‌مه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ تێکیان داوه‌ له‌ئه‌نجامی ململانی نادیموکراسیانه‌ ئه‌م دوو پارته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ نه‌توانراوه‌ تائیستا ڕه‌وه‌ندی کوردی جالیه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بی تاوه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی تر ئێمه‌ش خاوه‌نی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان بین ئیمه‌ باوڕمان وایه‌ هه‌موو ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕوی تاکی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات دووپارته‌ ده‌سته‌ڵاداره‌که‌ لی به‌رپسیاره‌ بۆیه‌ سندوقی ده‌نگدان باشترین ڕێگه‌ی دیموکراسیه‌ بۆ سزادانی ده‌سته‌ڵات .
ئێمه‌ش له‌ڕادێوی ده‌نگی ووڵات ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌پێناوی ئازدی و ده‌وڵه‌تی یاساکار ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕادێوی بلایه‌نی خۆمان بپارێزین .
بیسه‌رانیشمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژانی یه‌كشه‌مه ده‌توانن کات ژمێر 12بۆ2 پاش نیوه‌ڕو ده‌توانن له‌ڕی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه‌ ده‌تونن گۆیبیستمان بن بۆ سه‌رخستنی به‌ره‌ی ئۆپۆزسێون
www.freies-radio.de

رادێوی ده‌نگی ووڵات شتوتگارت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە