ئێمە كۆمەڵك خوێندكارى كۆلێجى تەكنیكى سلێمانی ئەم ڕاستیە بۆ ئێوەو ڕاى گشتى ئەخەینەڕو ؟
Tuesday, 09/07/2013, 12:00
كۆمەڵیك خوێند كارى كۆلیجى تەكنیكى
(گەندەڵى مامۆستاو خوێندنى باڵا و وەزارەتى خوێندى باڵا")
لە كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى بەشى داراى و ژمێریارى مامۆستایەك بە ناوى (نیشتیمان حسن فتاح) هەڵدەستێت بە گۆڕینى نمرەكانى خوێند كارێك لە تاقیكردنەوەكانى كۆتاى ساڵ لەوانەى
(نڤام الممحاسبى المموعد ) بەناوى خوێند كار (داركۆ دەرسیم) چونكە پەیمانى پێدابوو كە دەرى بچێنێت
ئەگەر بێتو خۆپیشاندان بكات لەگەڵ خوێندكارە هاوڕێكانى دژى ڕاگرایەتى كۆلێجەكەمان لە مانگى شوباتى (2013) لە ڕۆژى (13/12) جونكە گەندەڵیەكانیان ئاشكرا كران و لەلایەن ئیدارەى كۆلیجەوە لیان قبول نەكرا و بەپشتیوانى و پلاندانانى (شفان زەنگەنە - مامۆستا شاهۆ بەڕێوبەرى ئاسایشى پێشوو) وە ئەو خوێندكارە و هاوەڵەكانى ئەو كارەیان ئەنجام دا و كاتیك ئەو خوێندكارە دەرنەچو لەو وانەیەدا مامۆستا(نیشتیمان) هەستاوە بە گوڕینى نمرەكانى پاش كوژاندنەوەى و سپى كردنەوەى بە (حبرى سپى) كە ئەمە پێچەوانەى ڕێنمایەكانە و لەكاتیكدا خۆى ئەندامى لیژنەى تاقیكردنەوەیەو و ڕێنماییەكان دەزانیت و ژمارە نهێنیەكان دەزانیت هەڵدەستیت بە گۆڕینى نمرەكانى و گوڕینى هەڵەكان بۆ ڕاست وە كاتیك ئاشكرا دەبیت لە لایەن سەرۆكى لیژنەى تاقیكردنەوەكانەوە و پێكهێنانى لیژنەى لیكۆلینەوە , هەڵدەسێت بە هەڕەشە كردن لە مامۆستاى ناوبراو بە ناوى (هادى عبدالحسین مگر ) كە دانیشتوى كوردوستانە و خەڵكى شارى بێرە یە و كەسیكى دڵسۆزە, بەكوشتن و تۆڵە سەندنەوە و لێى لەبەرامبەر ئاشكراكردنى ئەم ڕاستیانە و مامۆستاى ناوبراو پەنا دەباتە بەر سەرۆكى زانكۆ بێ هەڵویست دەبێت دەبێت مامۆستا نیشتیمان بەو پەڕى شانا زیەوە و پۆزلێدەدات و دەڵێت من یەكیتیم و كەس بۆى نیە لێپێچینەوەم لەگەڵدا بكات وە ئێمە وەك خوێند كارانى كۆلیج و بەشەكەمان ئەمە قبول ناكەین و بێهەڵویست نابین و لەكاتیكدا ئێمە ئەم هەموو هیلاكى و دوورى لە كەس و كار و نەبونى و ماندوو بونەمان بە هەدەر بڕوات و خوێندكارێكى ئاوا كە بە(غش) و تەزویر دەرئەجیت سبەینێ پێش ئێمە دابمەزریت و ئێمەش لە بێ كارى و نەبونى دا چاوەڕوانى كەس و كارمان بین بۆیە دەبێت بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا بێتە دەنگ و ئەو مامۆستا یە ڕوبەڕوى دادگا بكرێتەوە و فێل بكرێت وە سەرۆكى زانكۆ دەست لە كار بكشێنیتەوە تاكو حورمەتى وەزارەت و زانكو كەمان و كۆلیجەكەمان پاریزراو بیت و جى تر یارى بە زانست و جارەنوسمان نەكریت .
كۆمەڵیك خوێند كارى كۆلیجى تەكنیكى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست