کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژیان كەنجۆی بەرێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی چیمەنی كچان و پێشێلكاری)

Thursday, 12/11/2009, 12:00


هەناسەیەكی قووڵی پڕلەئێش و حەسرەت و ئازاری بێپایان بۆ پەروەردەی هەولێر بەتایبەتی بەشی سەرپەرشتیاری؟ بەداخەوە بەئاراستەیەكی زۆر مەترسیدار و هەڵدێر هەنگاو ئەنێت و هەموو پرۆسەی پەروەردەش بەرەو ئایندەیەكی نەخوازراوی پڕ مەترسی دەبات.لەبەشی سەرپەرشتیاری پەروەردەی هەوڵێر تائیستا لەنێو بازنەی خزم خزمێنە و عیلاقات و دۆستایەتی كارەكان ڕایی دەكرێن و بەداخەوە كەسێك نیە لێپرسینەوە لەئاستی ئەم كێشەیەدا بكات تا وەك سەرەتان سەرهەڵ ئەدات و ئەوساش كارلەكار ئەترازێت. كاتیك دلسۆزی و هەستی نیشتمان پەروەرێتی و بەزەیی و ویژدان لەناخی مرۆڤدا وجودی نامێنێت گومانی تێدا نیە ئەومرۆڤە وەك (ژیان گەنجۆ)ی بەڕێوەبەری قوتابخانەی(دواناوەندی چیمەنی كچان) ی شاری هەولێر رەنجی ساڵێكی خوێندنی قوتابیان بەهەدەر ئەدات و دەربەستی هیچ شتێك نایەت
ژیان گەنجۆ كەبەرێوەبەری قوتابخانەی(دواناوەندی چیمەنی كچانی هەولێرە) لەقوتابخانەكەی خۆی رەنجی ساڵێكی خوێندكارێكی قوتابخانەكەی بەبەڵێنێكی خودی خۆی لەناوبرد.خوێندكار(شیلان هەزار)كاتێك كەدوچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوو و پێویستی ئەكرد بچێت بۆ ئوردن بۆ نەشتەرگەری بەڵام تاقیكردنەوەی خولی دووەمی ساڵی 2008-2009بابەتی فیزیای هەبوو بۆ ئومەبەستە سەردانی بەرێوەبەرەكەی كرد و تێیگەیاند كە حاڵەتێكی وەهای هەیە و ئەیەوی بچێتە پەروەردە بۆ مۆلەت وەرگرتن بەڵام بەڕێوەبەرەكەی كەژیان گەنجۆیە پێی گوتبوو هیچ خەمت نەبێت بچۆ بۆ ئوردن كەهاتیەوە ئیمتحانەكەت مسۆگەرە. بەڵام بەداخەوە كاتێ شیلان هەژار هاتەوە ویستی ئیمتحان بكاتەوە بەڕێوەبەر گوتی ناتوانی ئیمتحان بكەیەوە تازە كات بەسەر چوو تۆ راسبی.
هەرهەمان بەڕێوەبەر(ژیان گەنجۆ)پێشێلكاری بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ئەكات و بەپاڵپشتی هەندێك موشریفی پەروەردە مامۆستایانی پیاوی لەقوتابخانەكەی هێشتۆتەوە ئەمەش پێچەوانەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمە كە قەدەغەی كردووە مامۆستایانی پیاو لەقوتابخانەكانی كچان وانە بڵێنەوە. دیارە ئەمیش بەشی سەرپەرشتیاری پەروەردەی هەولێری لەپشتە ئەگینا چۆن ئەكرێ موشریفە بەڕێزەكان ئاگاداری ئەم رووداوەنەبن؟
لێرەدا ئەمەوێ بڵیم ئاخۆ بەهۆكاری سیاسیە یاخود عیلاقاتە یاخود خزم خزمێنەیە وا چاوپۆشی لەكردار و پێشێلكاری لەم شێوەیە دەكرێت؟ بۆئەو مەبەستەش داوا لەبەڕێزان موشریفەكانی كەپەیوەستن بەم كارەوە ئەركی سەرشانی خۆیان جیبەجی بكەن و چاوپۆشی لەم رەفتارانە نەكەن و چارەسەرو ئیجرائاتی پڕبەپێستی لەئاستدا بكەن بەپێی بریارەكانی وەزارەتی پەروەردە, ئەگینا ناچار ئەبین ناوی موشریفەكانیش لەئایندەدا بڵاو بكەینەوە كەپشتگیری(ژیان گەنجۆ) ئەكەن تا بۆهەموو كەس و لایەنی پەیوەندیدار راستیەكان ئاشكرابێت!؟...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە