مەلا عەلی و راگەیاندن
Monday, 13/01/2014, 12:00
لە بیرمە کە مناڵ بووم عەسکەرێکی عەرەب پەیدا ببوو پێان ئەووت شێخەکەی زێویە ئەم بەناو شێخە وا بڵاوببوولە ناو خەڵکدا کە چەندین نەخۆشی چاک ئەکاتەوە . دووایی دەرکەوت کە کابرایەکی ساختەچیە و خەریکی داوێن پیسی بوو (واز لە چارەنووسی دەهێبنم کە چی لێهات) .
ئێستاش لەم کاتەدا ولەسەدەی 21 کابرایەک پەیدا بووە بەناوی عەلی وەک ئەوەی تر ئەمەش بە ناوی ناوچەیەکەوە ناسراوە کە ئەویش مەلای کەڵەک گوایە ئەمیش چارەی چەندەها نەخۆشی سەختی کردووە ، کە تا ئێستا لە جیهاندا چارەی نییە، تا ئێرە ئەمە بۆ من ئاساییە چونکە لە هەموو دنیادا کەسانێک هەن کە تاون لەناخیاندا درووست بووەو هەمیشە خەریکی تاوانکارین ئەمەی ئەم کابرایەش ئەچێتە خانەی هەڵخەڵەتاندن(احتیال) ، بەڵام ئەوەی کە ئاسایی نییە ئەوەیە راگەیاندنەکان خۆیان و خەڵکیشیان بە ناو مەلایەوە خەریک کردووە و ریکلامێکی خۆرایی بۆ دەکەن و قەبارەیان گەورە کردووە ، کە لای من ئەبووایە ئەوان واتە راگەیاندنەکان و راگەیاندکاران کامپینیان بکردایە بۆ دەستگیرکردنی ئەم جۆرە کەسانە گەیاندیان بە دادگا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست