پێکهێنانی ده‌سته‌ی پشتگیری له " بزووتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین" له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
Monday, 17/05/2010, 12:00
ده‌سته‌ی پشتگیری له بزووتنه‌وه‌ی "بێده‌نگ نابین" به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیرو چالاکوانی مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زرێنرا.
سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک له ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌ریتانیا ده‌سته‌یه‌کیان دامه‌زراند بۆ پشتگیری‌کردن له بزووتنه‌وه‌ی " بێده‌نگ نابین"، و داکۆکیکردن له خواست و ئامانجه‌کانی، که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1. ئیدانه‌کردنی تاوانی ڕفاندن و شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان و ئاشکراکردنی تاوانباران و دادگایی‌کردنیان.
2. به‌رده‌وامی له دۆسیه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی تاوانی کوشتنی سۆران مامه حه‌مه‌و د. سه‌تتار تایه‌ر شه‌ریف و ئاشکراکرن و داداگاییکردنی تاوانباران
3. زامنکردنی پاراستنی ژیان و ئازادی رۆژنامه‌نووسه لاوه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ره‌شه‌ی کوشتن و ئازاردانیان له سه‌ره له هه‌ولێرو گه‌رمیان.
4. به‌رگریکردن له مافی ئازادی بیروباوه‌ڕو ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان به‌گشتی
5. ئیدانه‌کردنی شێوازی هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن و به‌کارهێنانی میلیشیای حیزب و ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس و دادگاکان دژ به رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌ران و پشتگیری‌کردن و بره‌وپێدانی شیوازی دایه‌لۆگ و فره‌رایی و ئارامی کۆمه‌لایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی باڵا.
ئه‌م ده‌سته‌یه به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوه‌وه، هه‌موو ڕێگایه‌کی یاسایی شارستانی شیاو بگرێته به‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه جه‌ماوره‌ییه سه‌ر‌به‌خۆیه.
ئه‌م ده‌سته‌یه پێی وایه" بزووتنه‌وه‌ى بێده‌نگ نابین" ده‌ستپێکی بزاڤێکی مه‌ده‌نی نوێ و هاوچه‌رخه له کوردستان، وه‌رچه‌رخان و گواستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه بۆ ئاست و قۆناغێکی باڵاتر له به‌رپرسیارێتی رووناکبیریی و هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تیی و خۆجیاکردنه‌وه‌ی ته‌واو له بنه‌ماو ره‌مزه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی پارته سیاسییه‌کان. پێکهاته‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له‌و بروایه‌وه که خواستی دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دیمۆکراتی له کوردستان خواستی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆربه‌ی چین و توێژه‌کانی گه‌له، چیتر تایبه‌ت نابێت به‌ده‌سته‌یه‌کی دیاریکراو‌و ده‌سته‌بژێری کۆمه‌ڵگای کوردستان و باوه‌شی بۆ هه‌موو رووناکبیران و چالا‌کوانانی مه‌ده‌نی و خه‌مخۆرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کاته‌وه.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه که ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه خاوه‌نی ئامانجی ره‌واو رێبازی روونه‌و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی ولات، له ئه‌وروپاو ، ئه‌مه‌ریکا و سه‌رتاسه‌ری جیهان، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رپا کردووه به‌جۆرێك پێشتر نه‌بینراوه.
ئێمه‌ش لێره‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی تێڕوانین و کارکردنی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆی ئه‌م ده‌سته‌یه له کوردستان ، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی " بزووتنه‌وه‌ى بێده‌نگ نابین"، بۆ جۆشدان و به‌هێزکرنی خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌لی کوردستان، به ئامانجی هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی دوور له زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و حزب و دوور له چه‌ک وتۆقاندن و توندوتیژی، به ئه‌رکی خۆمانمان زانی که وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك له وڵاتی ( ) ده‌ستبه‌کاربین و هاوخه‌بات بین له‌ته‌ك ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و به شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتی و دۆستانه‌و به‌رپرسیارانه پێکه‌وه کار بکه‌ین و هه‌موو ئه‌رک و کاروباره‌کانی پشتگیری‌کردن و پێشخستنی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخه‌ینه ئه‌ستۆ.
ده‌سته‌ی " بزووتنه‌وه‌ى بێده‌نگ نابین" له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان
16 مه‌ی 2010
ناوه‌كان:
که‌مال میراوده‌لی
د. فه‌ره‌یدون ره‌فیق حیلمی
لوقمان حاجی که‌ریم
ساڵه‌ح میراوده‌لی
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
فریشته راپه‌ر
شۆخان فه‌ره‌ج
مسته‌فا که‌ریم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست