گەشتى بەكۆمەڵى وەزیرى شەهیدان و گۆڕى بەكۆمەڵى شەهیدان
Wednesday, 01/04/2009, 12:00
چنارە گەڕۆكى بەناو وەزیرى شەهیدان تۆتكەى ناگرێ تا لەوەزارەتەكەى دانیشێ ، هەرچى نەزانێ و شارەزاى نەبێ ئەڵێ ئەم وەزیرە بۆیە هێندە ئەگەڕێ دیارە بۆئەوەیە یارمەتى و كۆمەگى بۆ كەسوكارى شەهیدان كۆبكاتەوە بەردەوام لەگەشت و گەڕاندایە، لەم وڵات بۆئەم وڵات بەڵێ هەروایە لەم ئوتێلى پێنج ئەستێرە بۆ ئەم هوتێلى شەش ئەستێرە بەپارەى خوێنى شەهیدان ئاخۆ شەوى بەچ پارەیەكى ئەستور یا چەند سەد دۆلار ئەمێنێتەوە! كێى لەگەڵا ئەخەوێ! مەگەر خوا بیزانێ! خوا روحمێكیش بە كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان بكا كە وەزیرێكى گەڕۆكى لەم جۆرەیان بۆ دانراوە رەحمەت لەم شەهیدانەش بێ كەلە نێو گۆڕە (بەكۆمەڵەكان) بێ ناز كەوتوون چنارى گەڕۆكیش لاف و گەزاف لە هوتێلە پێنج ئەستێرەكان لێئەدات، ئاخۆٍ تاراى شەوە سورەكانى لەگەڵ كێ و چۆن ڕاگوزەرێنێ، چنارى گەڕۆك حەقیەتى هەر لە گەشت و سەیراندابێ چونكە لەنێو ئەم هەموو مەینەتیەى شەهیدان گۆڕى (بەكۆمەڵ) و ئەنفالكردن و خانەوادە مافخوراو و بێ سەروشوێنەكان لەلایەك دادگاییكردنى تاوانباران لەلایەكیتر چۆن وەزیر مێشكى ناتەقێ هەرئەبێ بگەڕێ گەشت سازبكا تا تۆزێ جەوى ساف ئەبێ ، چنار سەعد هەر شایەن بەخۆیەتى كە لە هوتێلى پێنج ئەستێرەى پایتەختى وڵاتە مەزنەكانى جیهان خەمى بەبادا جەوەكانى بگۆڕێ، ئەوەتا نیە بەم دواییە هەمو خەڵكى هەواڵى دۆزینەوەى 70 گۆڕى (بەكۆمەڵ)یان بیست لە زنجیرە چیاى حەمرین و خورماتو ، ئاخر چۆن وەزیرە گەڕۆكەكەمان مێشكى بەم هەوڵە نەتەقێ و گەشت و گەڕان نەكا! هەرئەبێ وابكا خەمیەتى، هەك خەجاڵەت بى وەزیرى روورەش لەخۆت و (گەشتە بەكۆمەڵەكانت)، دایكت، پورت، خوشكت، براكانت، مامەكانت، پوورەكەیترت، نەنكت كچە مام و خاڵۆزاكانت... بەتاك و بەكۆمەڵ هەر ئەیانگێڕى گەشتیان پێئەكەى بە پارەى كێ! پارەى وەزارەتى كاروبارى شەهیدان، (بەكۆمەڵ) جاش ناونوس ئەكەى كە لەسەنگەرى دژى پێشمەرگە سەگ تۆپ بوون ، (بەكۆمەڵیش) ناوى ئەم شەهیدە سەربەرزانەیش لائەدەى كە لەسەنگەرى شەرەف و خەباتدا شەهیدبوون، داخى گران بۆ ئەم (گۆڕە بەكۆمەڵانە) كە وەزیرى شەهیدان خۆى لێ بێخاوەن بكاو نەكرێ بەشوێن و مەقامى باوباپیرانیان ئاشنا بكرێنەوە بەسەربەرزى بنێژرێن! ئاى وەزیرى كاروبارى گەشتە (بەكۆمەڵەكان) ئارام بنوو لەباوەشى نێو سیسەمى نەرمونۆڵ و ژوورى پەمەیى هوتێلەكان!، روفاتى ژن و مناڵە بَتاوانەكانیش لەنێو خۆڵ و (گۆڕى بەكۆمەڵ)دا بەسەر بەرزیەوە لەرێگەى نیشتیمان ئارام و بێناز كەوتوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست