گەر دەخوازن باشتر عەمید (سەرحەد قادر) ى بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەكان تەنها یەك كلیك لێرە بكەن!!
Wednesday, 30/09/2009, 12:00
بۆ رایى گشتى و كونسۆڵگەریەكانى ئەمەریكاو بەریتانیاو ناوەندى چاك(كاك عەلى مەحمود) كەركوكییە بەدبەختەكان.بە چەند دێڕێك، گەر بە هەڵەدانەچووبین، ئەوا هیچ شوێنێكى كوردستان وەقەدەر كەركوك و دەوروبەرى بەر غەدارى و زوڵم و ستەمكارى و تاوانى ڕژێمى بەعس نەكەوتوون.......هەر بۆیە بۆ خۆقوتاركردن ودەربازبوون لە دەستى پیاوانى ڕژێمى بەعس وەك كوردەكە گووتویەتى: بۆ دەربازبوون لە خنكاندن لەناو ئاودا دەست بۆ چڵە پۆشێك پێویستە!
واتە ئێمەى كەركوكیەكان بە گشت نەتەوەو ئاینزاكانەوە چاوەڕوانى هاوكارى و پشتیوانى هەموو كەس و لایەنێكى كوردى و ئەوانى تریش بووین، بەڵام هەمیشە وەفكرى ئەوەبووین، فەقەت دەربازمان بكەن لە زاڵمێك نەك خۆشیان ببنە داگیركارو تاوانكارو زاڵمێكى ترو، خۆیان بكەن حاكمى كەركوك و ئێمەش وە مەحكوم بقەبڵێنن!
ئەوان وارسى شەرعیى كەركوك و كەركوكیەكان بن و، ئێمەش وەحیلە شەرعى بە مادەى 140 لە كەركوك پارچە زەویەكمان وە ڕەوا نەبینن!
ئەوەى یەك ڕۆژ لە كەركوك حەیاتى وەسەر بردبێ، قەد ئازارە دەروونى و جەستەیەكان و ترسەكانى هەیئەى خاسەو ئیستیخباراتى شەرقى و ئەمنى كەركوك و سەربازگەى خالید ودەزگاى موخابەراتى وەبیرناچێ.....هەر بۆیە كاتى نزیك بوونەوەى پرۆسەى ئازادى، ئێمەى كەركوكى شایى و لۆغان و خۆشیەكانمان بە فرمێسك و گریان و گەرانى یەكتریەوە بەسەردەبردو، ئالەم كاتانەدا، مەخابن هێزە ملیشیاكانى پارتى و یەكێتى و لایەنەكانى تر، نەك هەر خەریكى تاڵانكردنى دەزگا ئەمنى و سەربازى یەكان بوون، بەڵكو دەزگا ئیدارى و مەدەنى و كارگەو كۆمپانیاكان وتا ئەوەى بە ماڵە عەرەب و توركمانەكانیشەوە نەوەستان و ماڵە كوردەكانیشیان خستەلیستى تاڵان و ڕاوەڕووت وگسك لێدانیان، تەنانەت وەچاوى خۆمان لۆریەكانى بەرپرسەكانى پارتى و یەكێتیمان دەبینى چۆن كە دائیرەى عاشە(ئارد)یان باركردوو بۆ هەولێرو سلێمانیان برد، وەك ئەوەى كەركوكیەكان پێویستیان وە ئارد نەوێو وە گەنمە شاوى و حەسیر بژین!
یەكێ لەو كەسانە بە (عەمید سەرحەد قادر) ناسراوەو لەكاتى ڕژێمى بەعس ئامر سریەى جاش بووە لە تاسلوجەیى نزیك سلێمانى و تا پۆلی 3 سەرەتایى خۆێندوەو، دواى ڕاپەڕین خۆى بە پارتیدا هەڵواسیوەو پاشانیش لە شەڕە ناوخۆ لە سلێمانى هەڵەبجە ئەوەى لەكاتى جاشێتى بۆى نەكرابوو، وە ناوى پێشمەرگایەتى لە سنورى هەڵەبجە كردویەتى و ...لەبەر زیرەكى لە دزى و تاڵانى و ڕاوەڕووتدا...دەبێتە یەكەمین پیاوى عارف تەیفور كە ئێستا جێگرى دووەمى ئەنجومەنى نوێنەرایەتى عێراقە و، ئەویش دەیكاتە بەڕێوەبەرى گومرگ و هەموو بازگەكان و مانگانە هەرچى بە دەست كەوتووە لەگەڵ شێخ عارف دا وەك برا بەشیان كردووەو دواى 31 ئابیش سەرحەد وەك بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى لە مەنفا (هەولێر) دەوامى كردووەو هەرچى پەیداكردووە هەر كەسێك مەسولى بوبێت، ئەوا چەورى كردووەو دەم بەستى كردووە، تا پڕۆسەى ئازادى كەریم سنجارى و فایەق تۆفیق (فایەقە ڕەش) سەرحەدیان بۆ كەرك دەستنیشان كردووەو، ئیتر لەو ڕۆژەوە سەرحەد بۆتە حاكم و كەركوكیەكان بوونەتە مەحكوم و، سەرحەد ماوەیەك ئەمریكیەكان لەسەر تاڵانكردنى كۆمپانیاى نەوتى باكوورو گرتنى خەڵكى عەرەبى بێتاوان و بەناوى ئیرهابیەوە دەسلیمى ئەمریكیەكانى كردبوون، كە زانیان پیاوێكى ساختەكارو چەواشەكارە ویستیان دەرى بەكەن، بەڵام هەرزوو كەریم سنجارى، هەوڵەكانى پوچەڵكردەوەو سەرحەدى لە شوێنى خۆى دانایەوە، بروانامەیەكى ساختەى دەورەیەكى كۆلێژى پۆلیسى هەولێریان بۆ تەرتیب كرد تا دەرنەكرێ، ئەمانە لەبەر دڵسۆزى نەبووە، بەڵكو دزێكى معتەرف و بێویژدانێكى نامرۆڤانەو چەواشەكارێكى ناڕەسە ن و زۆربەى بەرپرسانى پارتى بە مەكتەبى سەرۆكى پارتیشەوە پشكى تاڵانى كەركوەكیەكانیان بە رێگەى سەرحەد قادروەو بەركەوتووە!!
كەریم سنجارى تەنها بۆ ئەوەى سەرحەد قادر لە كەركوك بێ، لیوا حەمەسابیر هەمەوەندى و تاهیرە سوور رەباتى لە كەركوك بۆ هەولێر كێشایەوە، چونكە ئەمانە ئامادەنەبوون ئەو دزى و تاڵانانە بكەن، یەكیان هەمەوەندى سەربەكەركوك بووەو ئەویشیان پێشمەرگەیەكى دێرن بووە....سەرحەد قادر لە شەوێكدا لەسەر دزینى كەللەى لۆریەك براكەى خۆى بەكوشتدا، كە ئەوانەى كوشتیان كەركوكى بوون و خاوەن ماڵەكەبوون!
سەرحەد بۆ ئەوەى هەموو لایەك لە پارتى و یەكێتى ڕازى بكات بە نەخشەو پیلانانە كاریكردووە:
پەیوەندیەكى زۆرى لەگەڵ (فاروقى مەلا مستەفا) بە ناو خاوەنى ئاسیا سێڵەوە ڕێكخستوەو ، چونكە پاسەوانى هەموو تاوەرەكانى ئاسیا سێًڵى لە ئەستۆ گرتووەو، دووجار فاروق بەناوى تاڵەبانیەوە دیارى گرانبەها داوە بە سەرحەد، جارێكیان مۆنیكایەكى درع و جارێكیش تاڵەبانى لە قەڵاچوالان دیووە و پارچە زەویەكى 400 مەترى لە گەرشەكى كورسات پێبەخشیوە!
لە پارتیدا جگە لە كەریم سنجارى و فایەقە ڕەش ، ئەندامانى مەكتەبى مەسعود بارزانى و مەكتبەبى سیاسى و بە تایبەتى عارف تەیفۆرو دكتۆر رۆژ و فازیل میرانى بە دیارى گرانبەهاو چەور و قەڵەو دەمكوتى كردوون، ماوەیەك مەحمود محەومەد م س پارتى بیانوى بە سەرحەد قادر دەگرت ، ئەویش بە 50 هەزار دۆلارى وەك دیارى بۆ ناردووەو ئەویش دەمبەست كرد!
پەیوەندیەكى باشى لەگەڵ رزگار عەلى و عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگارى كەركوك هەیەو، یەكێ لە سیفەتەكانى سەرحەد هەركەس تەكلیفى هەبێ ووشەى بەسەرچاو قوربان گەورەم ئەمر دەكەىو، بە ئەمریكیەكان گەر جنێویشى پێبدەن، بە یەس ئۆكەى بڕێكردووە، بە هۆى نەخوێندەوارى تا ماوەیك پەنجە مۆرى هەبوو دواتر فێرى ئیمزا بووەو لە دەربڕینى قسەدا زۆر زیرەكانە بە پارە و پاداشت پەیامنێرەكانى كەناڵەكانى پارتىو یەكێتى ڕاگرتووە!
تا نووسینى ئەم بابەت لەیەكەمین ڕۆژەوە ڕووى لە كەركوك كردووەو، بە یەك سەیارە پڕچەكدارەوە بەناوى ڕزگاركردنى خەڵكى كەركوكەوە هاتبوو، ئێستا بكوژو ببڕ خۆیەتى و لە ژیانیدا كەركوك نەدیبوو، مەگەر لە كاتى جاشێتیدا سەردانى دەزگاكانى ئەمن و ئیستیخباراتى كردبێ!
جارێكیان شەهید سۆرانى مامە حەمەم لە ئەحمەد ئاغا بینى و پاش هەواڵپرسین گووتى: ئەمشارە چەندە بەدەست ئیرهابیەكانەوە گیریان خواردوو دە ئەوەندە بە دەست ستەم و تاوانەكانى سەرحەد قادروە گیریان خواردووە، وە گووتى: دەمەوێت شتێكى لەسەر بنوسم، بەڵگەم لەبەر دەسنتدایە، كە لەگەڵ ژماریەەك سۆزانیدا چۆ ن رایبواردووەو ،ئەو بەڵگەیەشم لەبەردەستدا چۆن ئیرهابى گرتووەو شەو بە چەند دەفتەر دۆلار هەموویان ئازاد كردووە، ئەوەشم لەبەردەستدایە كە ئەو چەك و جبەخانانەى دەستى بە سەرا گرتوون، بە ڕێگەى شۆفێرەكانى بە قاچاخچى چەك فرۆشەكانى دەفرۆشێتەوە!
سۆرانى جوانەمەرگ ئەوەشى گووت: سەرحەد براكەى لە سەر دزى كەللە لۆریەك كوژرا!
سەرحەد قادر زیاتر لە 40 پۆلیسى كە لە هەولێرن، لاى خۆى بە ئەفسەر دایناون و، مووچەى پەنا دیوارى زیاتر لە 100 پۆلیس بۆ خۆى و كەریم سنجارى وەردەگرێت، رۆژى 10 بەرمیل بەنزینى هەیە و بە شۆفێرۆەكانیدا دەیفرۆشێتەوە، تا ئەمڕۆ زیاتر لە 50 سەیارەى پۆلیسى قەزاو ناحیەكانى بۆ دكتۆر ڕۆژو عارف تەیفورو كەریم سنجارى و سیداد بارزانى ناردووەو، لە لیستى سوتاندن بە دەستى ئیرهابى تۆمارى كردوون، 20 پارچە زەوى لە كەركوك كە شوێنى باش وەرگرتووە، لە گەڕەكى شۆراوەى یەكێتیەكان لەسەر رێگاى گشتى خانوویەكى لەسەر 1000 مەتر چوارگۆشە دروست كردووە كە ڕەنگى سوورەو دیارە، 1000 نوكتەى كارەباى تیایەو یەك ریز دوكانى لە ژێرەوەو هەر هاوڵاتیەك ویستى ئەو خانووە ببینێت، خانویەكى سورى گەورەیە، لە هەولێر كە داخڵ بە كركوك دەبێ پێش جسرەكە بە گەورەى دیارە و نزیكەى 300 ملێۆن دینار چاپى تێوەو هێشتا تەواو نەبووە!!!
گەر ماوەیك كارى ئیرهابى لە سنورى دەستەڵاتى كەمبێتەوە، نەكا ئەمریكیەكان دەریبكەن، خۆى بە شەو یەك دووسەیارە چەكدارى پۆلیس دەنێرێتە نزیك گوندەكانى حەویجە، تا بە هاوەن و كاتوێشا كەركوك بەر هاوەن وكاتوێشا بدەن، واتە بازار گەرمى ئیرهابى لە كەركوك ئەوەندەى بە دەست چەتەكانى سەرحەد قادروەیە، نیو ئەوەندە ئیرهابى لەو سنورە نەماون!ئیرهابیەكان تەنها سەیارەى بەمین رێژكراو بۆ كەركوك دەنێرن، كارە دزێو نا ئینسانیەكانیان شاهیدى ڕاستیەكانن!
سەرحەد لە كەركوك 10 خانوو، لە سلێمانى دوو مەزرعە لە شەدەڵەو زێوێ كڕیوەو 4 خانووى لە گەڕەكى سەرچنارو زەركەتەو كوردسات هەیەو، 4000 مەرو بزنى لە سنورى تاسلوجەو پیرەمەگرون لاى خزمەكتنى بۆ لەوەرانن داناوە، لە هەمووى بەرچاوتر خاوەنى دە سەیارەیە لە جۆرى سایلۆ ى چیمەنتۆى هەیە لە نێوان كارگەى چیمەنتۆى بازیان بۆ كۆمپانیایى 77ى نیهاد بارزانى لە هەولێر كە تایبەتە بە درۆست كردنى سەبەى كۆنكرێتى دەگوازێتەوەو، پشكى لە بە قاچاخ بردنى نەوتى بۆریەكانى كەركوك هەیەو پاسەوانیان لەسەر ئەوە، سەرحەد قادر بۆ كارە ئیرهابیەكانى 32 سەیارەى مەدنى پۆلیسى هەیە، مەگەر مافیاكانى ئیتاڵیاو رشوسیاو ئەمریكا ئەوەندە دەستەڵاتیان هەبێ، جگە لە پارەى نووستو كە سنازانێت؟!
خوێنەرى بەڕێز....دڵسۆزانى كەركوك و كەركوكیەكان....تەحەدا دەكەم گەر یەك زانیارى وەها نەبێ....زۆرشتى تریش هەیە، مەرج نیە ئێمەى كەركوكى بیزانین؟!!
توو جوانى گەڕەكەكانى عەرەفا وئیسكان و ئیمام قاسم و ئازادى و ڕەحیمئاواو قەڵاو حەسیرەكەو، ئەى خەڵكى كوردو عەرەبو توركمان و مەسیحى و ئەرمەنو كاكەیەكان ...ئەوەى عەمید سەرحەدەكەى بنەماڵەى بارزانى بە كەركوكى كردووە، عودەى و سەدام و پیاوەكانیان بەو چەشنە گەلەگورگە پەلامارى ئاو خۆڵو خاكىو مرۆڤەكانى كەركوكیان دابوو؟؟؟..لەگەڵ ئەوەى سەدام ڕژێمەى دوژمن بەكوردبوون، خۆ سەرحەدو پیاوەكانى پارتى و یەكێتى خۆیان بە ڕۆڵەى كەركوك زانیوە، ئەى بۆ كەركوكیان ئەوەندە بریندار كردووە، ئێستا سەدان بگرە هەزاران ماڵ لە كەركوك لە ئاست خوار هەژاریەوەن و نانى دوو ژەمیان وە هەزار حاڵ چەنگ دەكەوێ!
لەو لاشەوەى سەرحەدى دزەو مافیاو خوێنڕێژو كۆنە جاش حكومى كەركوك دەكا...وەك ئەوەى كەركوكیەكان پیاوى بەجەرگ و ئازاو چاونەترسو بە هەیبەتیان نەببووبێ...جەلادو خێنڕێژیان بۆ ئیستراد كردووە..وەرە مردن حاڵ نەوێو، گەر مامە ڕیشەو هاوڕێكانى بمانایەو لە ژیاندابوونایە، سەرحەدێكى كۆنە جاشى خەفیفە، چۆن دەیوێرا بۆ شەوێك لە كەركوك بمایاتەوە، نەك ئەوەى ئەمرۆ حكومى دەكا؟؟؟؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست