کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامە بۆ ڕاى گشتى خەڵك

Sunday, 08/07/2012, 12:00



دوا بە دواى ئەو گۆڕانكارییەى كە بەسەر ئیدارەى گەرمیان هات و دانانى سەرپەرشتیارى تازە بۆ ئەو ئیدارەییە كە بەڕێز سەلاح كویخا دەست نیشان كرا بۆ ئەو پۆستە و سەرەتاى دەست پێكردنى كارێكى تازە و خزمەتێكى جیاواز لە سنورەكە بە دەر كەوت و ماوەى ساڵ و چەند مانگێكە بە نەفەسێكى جیاوازتر خزمەتێكى دیار تر پێشكەش بە جەماوەرى دەڤەرەكە كراوە, ودەست پێ كردنى بەو گۆڕانكارییانە كە چەندین ساڵە چەند بەرپرسێكى ئیداری سنورەكە ماوەیەكى زۆرە ماونەتەوە لە پۆستەكانیان لە ڕێرەوى یاسایى خۆى تێپەرى كردووە گۆڕانكاریان بەسەر كراوە و بەشێكى لەسەر داخوازى جەماوەر بووە و بۆئەوەى كەسێكى شیاوتر و نەفەسێكى تازەتر لە شوێنیان دابمەزرێت و چەندین كارى یاسایى و لە بەرژەوەندى كۆمەڵانى خەڵك دەستى پێكردووە و ئەم سەرپەرشتیارى ئیدارەیە تەمەنێكى كەم هەیە و ئەزمونێكى تازەى پەیرەو كردووە و حەق وایە بە هەمو لایەكمانەوە پشتگیر و پاڵ پشت بوین بۆ زیاتر سەرخستنى كارەكانى وخزمەت كردنى لە بەرژەوەندى كۆمەڵانى خەڵك , وچەند ڕۆژێكە لە سنورەكە دەنگۆیەكى نادیار بڵاو بۆتەوە كە گوایە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان دەگۆردرێت و گومان دەكرێت كارى چەند كۆمپانیایەك بن و هەر ئەوانیشى لە پشتەوە بن ولە بەرژەوەندییان دراوە بۆیە ئەو هەڵوێستانەیان نواندووە و ئێمە وەكو ڕێكخراوە ناحكومیەكان ستایشى هەوڵ و ماندوبونى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان دەكەین كە لە ماویەكى كورتدا توانیویەتى بە شێوەیەكى نوێ مۆدرێن و بە دامەزراوەیى كردنى دەزگا ئیداریەكانى سنورەكە و خزمەت كردنى كۆمەڵانى خەڵك كارەكانى خۆى رایى كردووە , و بۆیە لە هەر هەڵوێستێكى جیاوازتر و نەگەتیڤیانە بەرامبەر بە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ئێمە هەڵوێستى توندمان دەبێت و خەڵكى سنورەكە ئاراستەى شەقام دەكەین و خۆپیشاندانى مەدەنیانە و سەرتاسەرى ڕادەگەیەنین .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە