حاکم قادر و وه‌ستا حه‌سه‌ن به خوێنی زیندانیه‌کان فلیمی ئه‌کشن ده‌رده‌که‌ن
Monday, 28/02/2011, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی که به‌به‌رجاوی هه‌موومانه‌وه مناڵی 12 ساڵان و چوارده ساڵانی کورد به ده‌ستی بانده تیرۆریستییه‌کانی دڕنده‌کانی جه‌لال و مه‌سعود خوێنی پاکیان خاکی کوردستانی سوورکرد وکه‌س تۆڵه‌ی نه‌سه‌ندن و داکۆکی له خوێنی به ناحه‌ق رژاویانی نه‌کرد له‌و مافیا گه‌نده‌ڵ و بێ مۆڕاڵانه‌ی که هه‌میشه پیشه‌یان خیانه‌ت و ماڵکاولکاریی کورد بووه، ئه‌وا ئێستاش سیناریۆیه‌کی زۆر سه‌رم هێن بووه مۆریی سهرمهزاریی و نه‌فرین به نێو جاوانی ئه‌و نامرۆڤانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان بیریان له به‌های مرۆڤ و که‌رامه‌ت و سه‌روه‌ریی نه‌کردووه‌ته‌وه.
به‌داخه‌وه هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه ئه‌زانیین که تاقمه مافیاکه‌ی جه‌لال و مه‌سعوود له پێناوی مانه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مییان نه‌ك ئاماده‌ن خوێنی مرۆڤ به ناحه‌ق بڕێژن به‌ڵکو ئاماده‌ن پاشه‌رۆژی میلله‌تێك بخه‌نه ژێر پێڵاوه‌کانیان له پێناوی شه‌وه سووره‌کانیان.
من وه‌کو تاکێکی ئازادی کورد کسپه له جه‌رگمه‌وه هات کاتێك بیستم که 5 زیندانی داماوی کانی گۆمه‌یان هێناوه‌و به‌رگی سه‌ربازییان کردوونه‌ته به‌ر و به به‌ڵێنی به‌ردان به‌وپه‌ڕیی نامرۆڤانه داویانه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژیی گولـله و هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی فلیمی جه‌نگیان پێ ده‌ربکه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه قوربانییه‌کان وه‌ك هۆلیود زیندوو نه‌بوونه‌وه به‌ڵکو به ڕاستی مردن. به دڵنییاییه‌وه ده‌ڵێم منداڵێکیش به‌و درۆیانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت که 5 تیرۆریست له که‌لاوه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شاردا به جلی سه‌ربازییه‌وه حه‌ره‌سیات بگرن! له چی و بۆچی؟ له ڕابردووش‌دا ئه‌و جه‌للادانه هه‌رئه‌مه درۆیانه خه‌باتی درێژخایه‌نی کوردایه‌تییان بووه! ئه‌مه‌یه به‌های مرۆڤ له کۆمه‌ڵگای سه‌ده تاریکه‌کانی جه‌رده و نامۆڕاڵه قێزه‌ونه‌کانی ده‌سه‌لاتی مافیا! ئاخ تاکه‌ی هه‌موو میلله‌ت هوشیار نابێته‌وه‌و هه‌ڵناستێت به زه‌بری هێز سته‌مه‌کانیان دوایی پێ بهێنن و به دادگای میلله‌تیان بگه‌یه‌نن، ئه‌وانه تا ڕۆژێك زیاتر بمێنن کورد زیاتر به‌دبه‌ختر ئه‌بێت، هه‌رگیز ئه‌وانه گوێ به زمانی لۆژیك و پێنووس و ئاشتی ناگرن و به گوولـله‌ی بی که‌ی سی وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ری توره ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وانه شوێنیان هه‌ر زبڵدانه‌کانی تاوانکاره‌کانی جه‌نگه. با ئێمه‌ی میلله‌تی ڕاپه‌ڕیو واز له خه‌بات و راپه‌رین بهێنین له ژێر ناوی حیزب‌دا ، ئه‌وه‌ی له میسر و تونس و لیبیا ڕووی دا بریتی بوو له جامی توڕه‌یی تاکی هاڕڕاوی ئه‌و وڵاتانه له پێناوی که‌رامه‌ت و بوونی مرۆڤایه‌تی و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وتکراوه‌کان، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تییه پێداویستییه‌کی قۆناغی بێداریی و گۆڕانکاریی میلله‌تانه‌و له شۆڕشی فه‌ره‌نساشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ژیانی مه‌ده‌نییه‌ت به‌رقه‌رار بوو که ته‌خت و تاراجی لویسی جواردههم تێكدراو زوڕنا ژهنهکانیش تووڕ هه‌ڵدرانه زبڵدانی مێژووه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست