کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میسر: بە بڕیاری قەدەغەکردن ئیسلامی سیاسی ڕیشەکێش ناکرێت..!

Saturday, 04/01/2014, 12:00






حکومەتی کاتی میسر، جگە لە چوارچێوەیەکی بەناو مەدەنی بۆ دەسەڵاتی سەربازی سوپاو وەزارەتی بەرگریەکەی بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی زیاتر هیچی تر نییە،.لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەلێکدانەوەی خۆیان بۆ لەڕیشەکیشانی ئیخوان، کەبەدایکی ڕەسەنی هەمو بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی لەناوچەکەو جیهان دادەنریت، بریاری قەدەغەکردنی هەمو جۆرە چالاکیەکیانی پەسەندکرد. وە یەکسەرەش فەرمانی بەسوپاو پۆلیس وهەمو دامودەزگا چەکداری و سەرکوتگەریەکانی کرد کەبەهەمو شیوازێک ڕوبەڕوی هەر ناڕەزایەتی یەک ببنەوە کەلە بەرامبەر سوپاو حکومەتی کاتی یەکەی دەردەبردێت. هەڵبەت ئەوە روونە بۆ هەمو لایەک کەئیخوانی میسر دوای نزیک بەیەک سەدە لەکار وچالاکی هەمەلایەنە ،وەک سەرەکی ترین باڵی ئیسلامی سیاسی ،توانی لەئاکامی ڕاپەرینی جەماوەری ئازادیخوازی میسر، دەسەڵاتی سی ساڵەی موبارەک بڕوخێنن. بەڵام بەهۆی ناڕێکخراوەیی حزبی وجەماوەری شۆرشگیرانەیان هەلێک بۆ ئیخوان ڕێکەوت بۆ ماوەی ساڵێک دەسەڵاتی سیاسی بگرێتە دەست.



بەڵام جەماوەری ئازادیخوازو ڕاپەڕیو یەک ساڵ زیاتر تاقەتی ئەم دەسەڵاتەی ئیخوانیان نەکردو لەیەک ڕاپەرینی کەم وێنەیی مێژووی سی ملیونیدا توانیان دەسەڵاتی ئیخوان بڕوخێنن .هەر ئەم تاقی کردنەوەیە بەسە وەک ئەمزون بۆ ئەوەی کە ریشه‌کێشکردنی ئەم ئیسلامیانە لەگرەوەی هاتنەوه‌مەیدانی جەماوەری ئازدیخوازدایە. بەڵام ئەوەی دوبارە ئاکامی ڕاپەرینی دزی باڵی لەسەرلادراوی بۆرژوازی و سوپا بوو کە بە بەهیزترین ئامرازی دەستی مشەخۆرترین زۆربەی باڵەکانی بۆرژوازی دادەنرێت. ئیستا دوای ڕوخانی دەسەڵاتی ئیخوان بەڕواڵەت بۆ ریشە کیشکردنیان سوپا وحکومەتی کاتی دەستیان داوەتە دەرکردنی کۆمەڵێ بڕیار کەدیارترینیان بڕیاری قەدەغەکردنی هەمو چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیخوانە بە بەهانەی ئەوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە. جاگەر لیرەدا هەر کەسیکی ئازادیخواز چ لەناوخۆی میسرو ناوچەکەو جیهان لەگۆشە نیگای بەرژەوەندیەکانی جەماوەرەوە بڕوانێت بۆ ئەم بڕیارە ئەوەی بۆی ئاشکرایە ئەوەیە کەئاکامی ئەم بڕیارە ئەوەندەی بۆ ئەوپەری سنوردار کردنی مافو ئازادییەکانی جەماوەرە، بەتایبەتی بۆ ئازادی رادەربرین وخۆپیشاندان ونارەزایەتی ویەکجاری خاوکردنەوەو لەسکە لابردنی ڕەوڕەوەی راپەرین و شۆڕشە، نیوە ئەوەندە بۆ ڕیشە کێش کردنی ئیخوان وئیسلامیەکان نییە. گەر بەم بریارە ئیخوان وەک چوارچێوەیەکی فەرمی دیاریکراو بۆ ئیسلامی سیاسی قەدەغە دەکات ئەوە هەر ئێستا چەندین قەوارەو ڕێکخراو وحزبی سیاسی تری ئیسلامی لە گۆڕەپانی سیاسیدان ولە بەندو بەستدان لەگەڵ حکومەتی کاتی و سوپادا. خاڵێکی تر ئەوەیە کەئەم بڕیارە وەک هەمان بریارەکانی سەرجەم بۆرژوا لیبرال ونیو لیبرالەکانی ئەمریکا ودەوڵەتانی ئیمپریالیستی وان کە دەیانەوێت لەلایەک بە بڕیارو ڕاگەیاندنی شەڕی دژی تیرۆرو هێزی سەربازی ئیسلامی یەکان پاشەکەشە پێ بکەن بەڵام لە لایەکی ترەوە کۆمەکیان پێ دەکەن.



هەر بۆیە تا ئێستا هیچ دەوڵەتیک ،لەسەروهەمویانەوە ئەمریکا، بەهیزی سەربازی و جەنگو شەرو کوشتار نەیتوانیوە ئیسلامی سیاسی و دەستەوتاقمەکانی لە ڕیشە دەرکێشێت.



جا گەر لە گۆشە نیگای بەرژەوەندی یەکانی کرێکاران و تویژە کەمدەرامەدەکان و جەماوەری ئازادیخوازو یەکسانیخوازەوە لەم سیاست و بڕیارانەی حکومەتی کاتیو سوپای میسر بڕوانی ئەوە دەردەکەوێت کە ئەم بریارە وەک ئاماژەمان پێدا ئەوەندەی بۆ کۆتایی هێنان بەهەر رەخنەو نارەزایەتی یەکو بۆ وەستانی دوا ترپەکانی دڵی شۆرشە بۆ ریشەکیشکردنی ئیسلامی سیاسی و کۆتایی هاتنی تیرۆرو تۆقاندنو توندوتیژی و کەلتوری دواکەوانەو دژی ئینسانی ئەم ئیسلامی یانە نی یە. هاوکات بۆ زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی سوپای مشەخۆرە کە بە پێی ڕاپۆرت و ئامارەکان خاوەن گەورەترین بەشن لە داهات و پرۆسەی بەرهەمهێنان و کەڵەکەی سەرمایەو قازانجدا.

لەکۆتاییدا پێویستە ئەوە بڵێن کە ئەزمون و تاقی کردنەوەی تەنها دوو دەیەیە لە زۆرێک لە ووڵاتانی جیهان نیشاندیداین و ئەوەی سەلمادن کەئیسلامی سیاسی وەک بزوتنەوەکی سیاسی هەرگیز بە بڕیاری قەدەغەکردن وبە راگەیاندنی شەری دژە تیرۆری ئەم دەوڵەتو دەسەڵاتە بۆرژوازیانە، نەک هەر لەمیسر، بەڵکو لەهیچ شوێنێکی ئەم جیهانە کۆتاییان پێ نایەت. بەڵکو تاکە ڕیگا بۆ لەڕیشەکێشانیان و کۆتایی هینان بەدەسەڵاتیانو وەدەرنانیان لە گۆڕەپانی سیاسی دا لەهاتنە مەیدانی بەرینی جەماوەری ئازایخوازو یەکسانیخوازی شۆرشگیردایە بە ئەلتەرناتیڤی ڕۆشنی شۆسیالیستی چینی کریکارەوە.

[email protected]

کۆتایی ساڵی ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە