خاڵە هاوبەشەکانی نیوان بەعس و پارتی
Monday, 01/10/2012, 12:00
حزبی بەعس وەک حزبیکی ناسیونال فاشی بزوتنەوەی ناسیونالیستی عەرەبی کە لە کۆتایی چلەکانەوە لە لایەن کۆمەڵە کەسیکی سیاسی ناسیونالیستی عەرەبەوە پیک هات لە ژیر دروشمی یەکیتی ،ئازادی و سوسیالیزم لە هەوڵی ئەوەدابو ببیتە نوینەرو پاریزەری سەرجەم بۆرژوازی عەرەب و لە خەیاڵی یەکگرتنەوەی هەمو وولاتانی عەرەبدا بوون.بەڵام سەرەرای هەمو هەوڵەکانیان و دروست کردنی دەستەو تاقمی بەکریگیراوی خۆیان نەک هەر نەیان توانی نوینەرایەتی هەمو بورژوازی عەرەبی بکەن بەڵکو نەیان توانی نوینەرو پاریزەری سەرجەم بۆرژوازی عیراقیش بکەن و وەک یەک چینی بورژوازی وولاتانی رۆژئاوا لە یەک سیستەمی سیاسی پەرلەمانیدا کۆیان کەنەوە.دیارە ئەمە یەکیکە لە تایبتمەندی یەکانی جوڵانەوە ناسیونالیستی یەکان و حزبەکانیان لە دەورانی گەیشتنی سەرمایەداری بە قۆناغی ئیمپریالیزم بە تایبەتی لە ووڵاتانی دواکەوتوی سەرمایەداری وەک ئەم وولاتانە.هەڵبەت حزبی بەعس کاتیک بە دەسەڵات گەیشت سەرەتا ناچار بوو بۆ مانەوەو جیگیربونی پایەکانی دەسەڵاتی ناچار بوو، بەهوی بارودۆخی ئەو ساتانەوە ،جۆریک لە کرانەوە لە خۆی نیشان بداو جوریک لە بەرە پیک بینی کە مودیلیکی ئەو سەردەمەی جولانەوە ناسیونالیست و ریفۆرمیستەکان بە تایبەتی لە داهینانی حزبە شیوعی یەکان ،لەوانە گیورگی دیمترۆف یەکیک لە رابەرانی حزبی شیوعی بولگاری بوو.
بەڵام لەگەڵ گەشە ئابوری عیراق بە تایبەتی بەهۆی خۆماڵی کردنی نەوتەوەو گرتبونەوەی داهاتیک و سەرمایەیەکی خەیاڵی رۆژ بە رۆژ دەسەڵاتیشیان لە دەستی خۆیاندا کۆ کردەوەو تەواوی جومگەکانی دەسەڵات لە لایەن سەرانی بەعسەوە کۆنترۆل کرا. تەنانەت لە ساڵی ١٩٧٩ وە کە سەدام کودەتاکەی بەسەر بەکردا کرد سەدام ئیتر تەواوی وەزارەتو دەزگا هەستیارەکانی کردە ژیر کۆنترۆلی خۆی یان کەسە نزیکەکانی وەک خەیروڵا تەلفاحی خالۆزایی و ئەوانی تر تا گەییشتە ئەوەی لە نوەی هەشتاکانەوە هەمو دەسەلاتەکان لە دەستی خۆی و کورو ئاموزاکانی کۆکردەوە.خۆ ئەگەر کەسانیکی وەک عیززەت دوری یان تارق عەزیز بە روواڵەت پلەوپایەیەکیان هەبوایە ئەوە لە سەر ئەرزی واقع هیچ دەسەڵاتیکیان نەبوو. هەر وەک چۆن کۆسرەت رەسوڵ کە ئەوە چەند ساڵە جیگری سەرۆکی هەریمە بەڵام تەنانەت لە غیابی مەسعودیشدا خاوەنی هیچ دەسەلاتیک نی یە وئەوانیش هەر وابون.هەر بۆیە لەگەڵ گرد بونەوەی سەرمایە لە عیراق و گەشە سەندی هەمەلایەنەی ئابوری عیراق بەعسیش رۆژ بەرۆژ زیاتر هەوڵی دەدا هەرچی زیاتر نوینەرایەتی بورژوازی بکات و دەسەڵاتیش لە دەستی خۆیدا کۆبکاتەوە تا ئاکامەکەی لیدانی دوا هاوسەنگەرەکانی بوو لە بەرەی نیشتیمانی لەوانە حزبی شیوعی عیراقی .هەڵبەت هۆکاریکی سەرەکی ئەوەیە کە لە ووڵاتانی ریژ دەستە هیچ حزبیک ناتوانی وەک حزبە لیبرال و سوسیالدیموکراسی یەکانی رۆژئاوا لە سایەی ئەو هەلومەرجەی بەرهەهیناندا بۆ زیاترچەوسانەوەو کریکارانو خاموش کردنی هەر نارەزایەتی یەکیان کەمترین ئازادی سیاسی و مافە مەدەنی یەکان بەرقەرار بکەن ،بە تایبەتی چونکە هیچ یەکیک لەم حزبانە لە ئاکامی هەلبژاردنیکی پەرلەمانی دیموکراسی وەک رۆژئاوا نەهاتونەتە سەر دەسەڵات بەڵکو تەنها لە ریگای کودەتا یاخود بە زەبری هیزی چەک و کوشتو بر دەسەڵاتیان وەرگرتوە ناچاریشن بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیان دیکتاتۆریکی رەها بن .
ئەمرۆش کە دەبینین پارتی رۆژ بەرۆژ دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی خۆی چرتر دەکاتەوەو تەواوی دەسەڵاتەکان لە دەستی سەرانی پارتی خۆیان و سەرانی بنەماڵەدا وەک سەدام کۆ دەکاتەوە ئەوە ئیتیر گەورەترین خالی سەرەکی هاوبەشە لەگەڵ حزبی ناسیونال فاشی بەعس .
پارتی بە تایبەتی لە دوای کارەساتی ٣١ ئابی ١٩٩٦ وەو شکانەوەی هیز هاوسەنگی سیاسی کوردستانو راستەوخۆ بە هاوکاری بەعس بە قازانجی خۆی و پاشان روخانی بەعس و گردبونەوەی سەرمایەیەکی خەیاڵی لە دەستیاندا و بەری خستنی جوڵانەوەیەکی بازرگانی و ئەمەش ریک وەک بە بەعس بەهۆی داهاتی نەوتەوە ئیتر ناچارە بۆ پاراستنی دەسەڵاتو سەرمایەکەی پشت ببەستی بە دەسەڵاتیکی سەرکوتگەرانەی رەها_موتلەق_ و رۆژ بەرۆژ بازنەی سەرکوتگەری یەکەی توند کاتەوە نوزەی ئازادی نەهیڵێت.
گەر سەرنجی هەنگاوە سەرکوتگەری یەکانی ئەم یەک دوو ساڵەی پارتی بدەین ریک هاوتەریبە بە ساڵانی کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی دەسەڵاتی بەعس کە شەلم کویرم ناپاریزم هەموی دەکوشتو دەبری.
جا دروست کردنی دەیان دەزگای سەرکوتگەر کە دوای یەکەیان دەزگای ئاسایشس هەریم بوو کە بە بی هیچ بەندوبەستیک مەسروری کوری سەرۆک کرا بە بەرپرسیو گەورەترین دەسەلاتیشی هەیەو راستەوخۆش پەیوەستە بە مەسعود بارزانی خۆیەوە ئەوە نیشانەی ئاشکرای ئەوەیە کە بە خەڵکی کوردستان دەڵین خەلکینە خۆشیتان بیت ترشیتان بیت دەبیت مل بدەن بە سەرکوتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی.
باشترین بەڵگەش هەر لەم دوو ساڵەدا هێرشی سەرکوتگەرانەی ئەم دەزگایانەیە بە بی بچوکترین لیپپرسینەوە بۆ سەر هەر لایەن و کەسیک کە رەخنەی لە دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەکە گرتیبی.
کردەوەی سەرکوتگەری و راونانو دەسگیر کردن و بی سەرو شوین کردنی دەیان و سەدان کەس لە هەڵسوراوانی سیاسی و رۆژنامەنوس و رۆشنبیر و تەنانەت هەرەشە کردن و چاودیری کردن و زینداکردنی ئەندامانی پەرلەمانەکەی خۆیان کە بە حیساب باڵاترین دەزگای یاسادانانە، ئەمانە هەموی بەڵگەن بۆ هەنگاو هەڵگرتنی ئەم حزبە بۆ زیاتر توندکردنەوەو چر کردنەوەی دەسەلاتی سەرکوتگەرانەی.
هەر لەم دوو ساڵەدا کوشتنی سورانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان عەبدولستار تایەر شریف و پاشان تۆمەبار کردنیشیان هەتا دەگاتە دەسگیر کردنی کارزان کەریم و عەبدولقادرو سەید ئەکرەم و نزار محەمەد و دەیانی تر هەمو ئەمانە هەنگاوی بە کردەوەی پارتین بۆ پاراستنی دەسەڵاتی تەنها لە ریگای سەرکوتەوە.دیارە لە پاڵ ئەم هەنگاوەشدا دەیان یاساو بریاری سەرکوتگەرانەی دەرکردوە تا بتوانی شەرعیەت بە هەنگاوە سەرکوتگەری یەکانی بدات.
بۆیە گەر بەراوردی دەسەڵاتی بەعس و پارتی بکەین ئەوە بە دڵنیایی یەوە خاڵە هاوبەشەکانیان زۆر زیاترە لە خاڵە جیاوازی یەکانیان .پیم وایە گەر جیاوازی یەک کە هەیە تەنها ئەوەیە زمانی سەرکوتو داپلۆسینو کوشتو بری بەعس بە زمانی عەرەبی بوو ئەوەی پارتی بە کوردی یە.بۆیە دەبیت خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و هەر لایەنیک کە دەربەستی پاراستنی ماف و ئازادی یەکانی جەماوەری کوردستانە بی دەنگ نەبن و رۆژ بە رۆژ نارەزایەتی دەرببرن بەرامبەر بە دەسەڵاتی سەرکوتگەری پارتی هەتا کۆتایی هینان بە دەسەلاتەکەی.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست